قونی ڕەش و سپی لە بواردا دەردەکەوێت
وتراویشە: تا لە ئاو نەدەرێت گونی قۆڕ دەرناکەوێت، بە و شوێنەی لە ڕووباردا مرۆڤ بتوانێت بە پێیەکانی بپەڕێتەوە تەنکاو بێت و قوڵ نەبێت دەوترێت: بوار، وەکوو ڕووبارێکە هیچ بوارێکی نییە، زێی بچووک لە لای ئاشەکەی مام سمایلی بواری پەڕینەوەی هەیه، کاتێک مرۆڤ لە بواران دەدات شەڕواڵ و داوتەشکەری تەڕ دەبێت، هەندێک تەواو شەڕواڵ و ئەو دەرپێیانەی لەبەریاندایە هەڵدەکەن و گورجی دەکەن بۆ ئەوەی تەڕ نەبن، لەو حاڵەتەدا ڕەنگی ڕەش و سپی مرۆڤەکە بەدەردەکەوێت، ئەو حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم لە کاتی پێویستی و مەیدان و تاقیکردنەوەدا خەڵک دەناسرێت و یەک لا دەبێتەوە بۆ ئەوەش وتراوە: قونی ڕەش و سپی لە بواردا دەردەکەوێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 113 جار هاتیە دیتن