ڕۆحیان لە قونی بوو
وتراویشە: #ئەولادی قونێ# ، زۆرجاران واڕێکەوتووە باوک منداڵەکانی زۆر خۆش دەوێت و ئەوەشی بە زەقی پێوە دیارە و زۆر دڵی پێوەیانە و هەر خەریکی خزمەتکردن و دابینکردنی پێداویستییەکانیانە، ڕۆحی مرۆڤ چەندە شیرینە ئەوەیان لە منداڵەکانی چاو نییە، بۆیە ئەگەر لە پیسترین شوێنی منداڵەکەی دابنێن لایان ئاساییە ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ خۆشەویستییەکی زۆری منداڵان وتراوە: ڕۆحیان لە قونی بوو.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 232 جار هاتیە دیتن