#لاهور شێخ جەنگی# لەو پەیامە ڤیدیۆییەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی #08-08-2023# بڵاوی کردەوە هێرشی توند دەکاتە سەر #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و بۆ یەکەمجاریش باس لەو مەترسییانە دەکاتە بەهۆی پارتی و یەکێتییەوە لەسەر قەوارەی هەرێم درووست بووە.
لاهور شێخ جەنگی لەبارەی مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێم دەڵێت ”قۆڵبادان و ململانێ سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، لە #هەرێمی کوردستان# گەیشتۆتە ئەو ئاستەی وا خەریکە بەتەواوەتی قەوارەکە بخەنە بەر مەترسی پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان کە بە خوێنی ڕژاوی هەزاران شەهید و خەباتی چەندین ساڵەی دەیان هەزار پێشمەرگە و تێکۆشەر و قوربانیدانی ئەم گەلە ستەمدیدە و ستەملێکراوە بەدەستهاتووە”.
لاهور شێخ جەنگی ئۆباڵی هەر شکستێک کە لە داهاتوو بەسەر کورد بێت دەیخاتە ئەستۆی پارتی و یەکێتی و دەڵێت ”بەڕوونی بە خەڵکی کوردستانی ڕادەگەیەنم کە لە داهاتوو هەر ئەنجامێکی نەخوازراو ڕووبدات ئەوا ئەو لایەنانە لێی بەرپرسیارن کە خەمی چارەنووسی #کەرکووک# و خەڵک و خاکی ئەو ناوچانەیان نییە و سڵ لە وێرانبوونی ناکەنەوە و بە فرە لیستی بەشداری لەم پڕۆسە گرنگ و هەستیارەدا دەکەن”. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 236 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!