#سەعدی ئەحمەد پیرە# ئەندامی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە باسی 16 ئۆکتۆبەر دەکات وا دەزانێت 31ی ئاب هیچ نەبووە، ئەمانە هەمووی قسەی بێکەڵکن.
قسەکانی سەعدی ئەحمەد پیرە لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی بوو، کە باسی لەوەش کرد، ئەگەر #کەرکووک# بە شەڕ بگیرێت هەوڵدەدەین بە شەڕ وەریبگرینەوە، بەڵام بە هەڵبژاردن بیدۆڕێنین زۆر خراپ بەسەر کورد دەشکێتەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە ڕاشیگەیاند، یەکێتی و پارتی لە پێکهێنانی حکومەت و پەڕڵەمانیش بە یەکەوەن و ئێستا ڕێکەوتی #28-08-2023# بەرەو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەڕۆن، بۆیە بە قسەی بەرپرسێک مانای ئەوە نییە، کە نەتوانین بە یەکەوە بین.
سەعدی پیرە لەبارەی مووچەشەوە ڕایگەیاند، کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت، بە ئاسایی وەریبگرن پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای بودجەیە و هەموو شتێک چارەسەر دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 386 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!