بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و بە ئامادەبوونی (زافر عەبدول ئەمیر سەرۆکی یەکێتییەکە) و وە ئەندامانی یەکێتی ناوبراو (د. پشتیوان و ئەسعەد ئیسماعیل)، هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی نوێی یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی بەڕێوەچوو، لەو هەڵبژاردنەدا کە م. جەمال عەلی ئامادە بوو دوایی خۆپاڵاوتن هەریەک لە (عەبدول کەریم عەبدول قادر بە سەرۆک و ساسان عەبدول غەنی بە سکرتێر و ئامانج حوسامەدین بە لێپرسراوی دارایی دیاری کران).
بەو بۆنەیەوە، یانەی وەرزشی پێشمەرگە پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەستەی نوێی یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی دەکات و هیوایی سەرکەوتنیان لە کارەکانیان بۆ دەخوازێت و هەروەک یانە دووپاتی دەکاتەوە چۆن لە ڕابردوودا خەم خۆر و پاڵپشتی چالاکییەکانیان بوین بە هەمان شێوە بۆ داهاتووش پاڵپشت دەبین و هاوکاریان دەکەین بۆ هەرپاڵەوانێتییەک کە ئەنجامی دەدەن.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 289 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!