زەردەکەوێ لەبن دەوێ
ئەقاسپێنێ دانی دەوێ
زەردەکەو جۆرێک کەوی کوێستانییە لە چیاکانی کوردستان بوونی هەیە. دەو: دەوەن، جارجار بۆ پشوودان کەوی دەچێتە بن، ئەقاسپە: دەنگی کەوە، واتە: کەو لەبن دەوەندا دەخوێنیت، بەڵام مەبەستی مەتەڵەکە ئاشە، (ئاش: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ هاڕینی دانەوێڵە بەکاردێت) ئاش بە زەردەکەو چووێنراوە و دەنگی بەرداشی ئاش بە قاسپەی کەو. هەروەها ئاش و کەو هەردووکیان دانەوێڵەیان دەوێت، ئاش دەیهاڕێت و کەو دەیخوات. وەڵام (ئاش) . [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 181 جار هاتیە دیتن