بە ئەنجام دانی دوو یاری کۆتایی هات بە یارییەکانی قۆناغی هەشت تیمی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان، کە تێیداو #یانەی وەرزشی هەندرێن# لە بەرانبەر لاوانی یانەی ئارارات یاری کردوو توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی لێبەرێتەوە.
ئەمە و لاوانی سیروانی نوێی شاری سلێمانی و ئاشتی هاوشاریشی دووەم یاریان ئەنجام دا و سەرەنجام لاوانی سیروان توانیان براوەبن، دوایی ئەوەی بە گۆڵێکی یەک لایەنە یاریەکەیان لەبەرژەوەندی خۆیان بە کۆتاهێنا.
بەو دوو ئەنجامەش لاوانی پێشمەرگە، شۆڕیجە، هەندرێن و سیروانی نوێ گەیشتنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و لەو قۆناغەشدا پێشمەرگە لە بەرانبەر هەندرێن یاری دەکات و سیروانی نوێ و شۆڕیجەی کەرکووک-یش بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
پێشمەرگە × هەندرێن
سیروانی نوێ × شۆڕیجە
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 373 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!