یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان بە بەشداری هەشت تیم کە دابەشیی سەر دوو کۆمەڵە کراون دەستی پێ کردوو تێیدا و تیپی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ یەکەم یاری خۆی لەو قۆناغەدا ڕووی کردە شاری #کەرکووک# و بووە میوانی تازەپێگەیشتووانی یانەی شۆڕیجە.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 3:30 خولەی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #17-09-2023# و بە فیکەی ناوبژیوان (دڵگر عومەر) دەستی پێ کرد، تێیدا و دوای 90 خولەک لە کاتی یاسایی و لەدەست دانی چەندین هەل لەلایەن کوڕانی سەوز پۆشی پێشمەرگە دواجار یاری بە خاوێنی کۆتایی هات و بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامی یارییەکەش ناوبژیوانی یەکەم فیکەی لێدانی پەناڵتی لێدا و ئەنجام یانەی خاوەن یاریگە بە ئەنجامی 5-4 گۆڵ توانیان بردنەوە بەدەست بهێنن.
جێگەی باسە یارییەکانی قۆناغی دووەم بە شێوەی دوو دۆڕان بەڕێوە دەچێت و دواتر تیمەکانی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین دیاری دەکرێن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 302 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!