#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ڕایگەیاند، شاندی حکومەت بۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان لە #بەغدا#ن و هیوادارین بە زووترین کات چارەسەری کێشەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا بکرێت.
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەکانی هەولێر و بەغدا بکرێت و کۆتایی بهێنرێت بە سەرجەم کێشەکان، بەتایبەتیی کێشەی مووچە و بودجە و نەوت.
قسەکانی مەسرور بارزانی لەمیانی کردنەوەی کارگەیەکی ئاسن بوو، کە ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی #28-11-2023# مەڕاسیمی کردنەوەی ڕێکخرابوو، کە ڕاشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغدا دوێنێ #27-11-2023# ئەنجامی باش لە گفتوگۆکان هەبووە و ئەمڕۆش کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت تاوەکوو چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەران بدۆزرێتەوە.
هەروەها ڕایگەیاندووە، شاندەکە کاردەکات بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش بەم نزیکانە چارەسەری تەواوی کێشەکان دەکرێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 199 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!