سەرۆک وەزیران #مەسرور بارزانی# پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، #11-12-2023#، مەسرور بارزانی، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# پێشوازی لە نیکۆلۆس ستێریولاس، کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی دەستبەرکابوونی لە کونسوڵی گشتیی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: کونسوڵی گشتیی یۆنان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بەتایبەتیی لە بوارەکانی کولتووری و بازرگانی و کشتوکاڵیدا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 197 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!