تیپی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە دووەم یاری لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق ئەنجام داو بووە میوانی یانەی سەناعە.
لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی سەناعە لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق جەولەی دووەم لە یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق کۆمەڵەی چوارەم بەڕێوەچوو، تێیدا پێشمەرگەکان دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز توانیان بە ئەنجامی 1-3 سێت لە یانەی سەناعە ببەنەوە.
لە سێتی یەکەم یانەی خاوەن هۆڵ بە ئەنجامی 25-22 خاڵ براوە بوون و هەروەک لە سێتی دووەم و سێیەم و چوارەم پێکهاتەکەی پێشمەرگە توانیان پێشمەرگە ئاسا سەرکەوتنەکانیان درێژە پێبدەن و بە خاڵەکانی (14-25، 19-25 و 17-25) براوەبن.
بەو ئەنجامەش کوڕانی پێشمەرگە کۆی خاڵەکانیان لە 5 یاری بۆ 15 خاڵ بەرز کردەوە و لە پلەی یەکەم بە جێگیری مانەوە.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 176 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!