بەڕێوبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاساییشی سەربە وەزارەتی بەرگری ئێراق بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی #دژەتیرۆر#، دەستگیرکردنی چوار تیرۆرست ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ڕاگەیەنراوە: لە بەدواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیرکردنی لە یاسادەرچووان و تیرۆرستان، پاش دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری ورد سەبارەت بە بوونی ژمارەیەک تیرۆرستی داواکراو کە تێوەگلابوون لە ژمارەیەکی زۆر کاری تیرۆرستی، بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر لە #سلێمانی#، توانرا 4 کەس لەو داواکراوانە دەستگیربکرێن.
ئەوەش ڕاگەیەنراوە: ئەو کەسانە ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بوون و لە دیارترین ئەو کارە تیرۆرستیانەی بەشداربوون تێیدا بریتین لە (هێرشکردنە سەر بنکەی سپایکەر، ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، تەقینەوە لە #بەغدا#) سەرجەمیان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوون و ڕێکاری یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 190 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!