یانەی گازی باکووری نوێنەری شاری #کەرکووک# ئامادەکاری بۆ خولی پلەیەکی یانەکانی ئێراقی دەکات بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بتوانێ یەکێک لە تیپە سەرکەوتووەکانی بەدەستهێنانی پلێتی گەیشتن بۆ خولی نایابی ئێراقی، کارگێڕی یانەکەش بۆ ئەم وەرزە زیاتر لە 17 یاریزانی هێناوەتە یانەکە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو بتوانێ لە تیپە سەرکەوتووەکانی خولەکە بێت، لەم بارەشەوە (هەردی نوورەدین) یاریدەدەری ڕاهێنەری گازی باکوور بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: بۆ وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەکەکانی ئێراقی، ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە لە 20-09-2023 دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی یاریزانان بۆ ئەوەی بەبەهێزی خۆمان بۆ ئەو خولە ئامادەبکەین، چوار یاریزانی پیشەگەرمان هێناوە و نرخی هەر یاریزانێک 2500 دۆلارە بۆ هەر مانگێک، جگە لەوەش زیاتر لە 15 یاریزانی دەرەوەی کەرکووکمان هێناوەتە ڕیزی تیپەکە بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ڕیزی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقی، هیوای زۆرمان بەو تیپە هەیە و دوو کەمپی مەشقیش ئەنجام دەدەین، بڕیاریشە یارییەکانی خولەکە لە #20-11-2023# بەڕێوەبچێت.
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 180 جار هاتیە دیتن