ژیان و تۆ و مەرگ
لە نێوان ژیان و مەرگدا
هەموومان ژیان هەڵدەبژێرین.
لە نێوان ژیان و مەرگدا
مەرگ هەموومان هەڵدەبژێرێ.
لە نێوان ژیان و تۆ و مەرگدا
من تۆم هەڵبژارد
چونکە تۆ
هەم مەرگی نێو ژیانم و
هەم ژیانی نێو مەرگیشمی.
هۆزانەوان: #زانا خەلیل# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 127 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!