تابلۆکانی (نا)
(1)
پێچاو پێچ ڕادەکەن،
شەپۆلی شەقامەکان نا،
کەوشی کۆڵانەکان!
(2)
درێژ درێژ دەروا،
پێکەنینی درەختەکان نا،
هەناسە بڕکێکی ئاو!
(3)
تاریک تاریک دەفڕێ،
باڵەکانی شه و نا،
شەقژنی شەمشەمە کوێرە!
(4)
نەرم نەرم ختوکە دەداتە تەناف،
جگەرەکێشانی (با) نا،
لاسکی ستیانێک!
(5)
پڕ پڕ لە خەیاڵا نغرۆ،
بینین لەپەنجەرە نا،
دەموچاوێک لە فیراقا!
(6)
چەپک چەپک ترس دروومان دەکەن،
داهۆڵی کێڵگەکان نا،
نەعرەتەی ژنانی عەفرین!
(7)
دڵۆپ دلۆپ دارستانێک دەدورێ،
هەنسکی هەورو هەناسەی باران نا،
ئەلفابێتی چۆلەکە پەمەییەکان!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 96 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!