کەرەکانی شێخ سەلام
کڕیم، ئەمڕۆ کورتان بۆتۆ
شەڵتەی جەزا بگرە و بڕۆ
بار هەڵگرە تا نیوەڕۆ
سیاسی بە، زۆر لەسەرخۆ
«برتو هزاران علبە جو»
***
مودیرەکەی شاری «پێنجوێن»
بەتڕ نابێ بەڕوتبە و شوێن
بەخورماڵیش بۆت ئەخۆم سوێن
تۆ لە کوێیت و، ئەوان لە کوێن!
«برتو هزاران علبە جو»
***
هەزاری بێ عەقڵ و کەماڵ
بۆخۆی گەیی بە حاڵ و ماڵ
وەک مودیرەکەی «چەمچەماڵ»
«برتو هزاران علبە جو»
خۆ کەرەکەی «حاجی مامەن»
بەسەد قورئان، باوەڕ بکەن
لەگەڵیا ئیمتحانت کەن
ناگاتە تۆ بە عیلم و فەن
«برتو هزاران علبە جو»
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 186 جار هاتیە دیتن