پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,714
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,552
فایلێن پەیوەندیدار 97,860
ڤیدیۆ 1,415
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
حکومەتی شەڕ و هەرێمی کوردستان
ب ڕێنووسەکە پوخت ل مەشینا گەڕیانا مەدە بگەهڕێ، ب ب پشتڕاستیڤە ئەنجامەکە باش بدەست خوەڤە دهینی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حکومەتی شەڕ و هەرێمی کوردستان

حکومەتی شەڕ و هەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=حکومەتی شەڕ و هەرێمی کوردستان=KTML_End=
نووسەر: #سامان ساڵح فەرەج#
ئەم بابەتە هەوڵدانێکی زانستییە بە ئاڕاستەی تیشکخستنەسەر بابەتێکی گرنگ کە ئەویش “حکومەتی شەڕ” یان “حکومەتی جەنگ”ە. لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل لە #07-10-2023#وە، “حکومەتی شەڕ”، کە بە عەرەبی “حکومة حرب” یان “حکومة العسکر” و بە ئینگلیزی (war cabinet)ی پێدەگوترێت، وەک چەمکێک بەرگوێ دەکەوێت. لێرەدا سەرەتایەک لە بارەی حکومەتی شەڕ و خستنەڕووی مێژوو و گرنگیی ئەم فۆرمە لە حکومەت لە باشووری کوردستان، باس دەکرێت.
=KTML_Bold=مێژووی حکومەتی شەڕ=KTML_End=
مێژووی درووستبوونی ئەمجۆرە لە کابینەی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم لەلای بەریتانییەکان. لەو سەردەمەدا، بەریتانییەکان لیژنەی جەنگیان هەبوو، ڕەخنەکان لە حکومەتە هەڵبژێردراوەکان لە کاتی شەڕدا گەیشتە ئەو ئاستەی کە تۆمەتی شکستەکان دەدرانە پاڵ ئەو گفتوگۆ دوورودرێژانەی کە لە کابینەکانی حکومەتدا دەکرا. بۆیە پێشنیازی “حکومەتی شەڕ” هاتەکایەوە.
بۆ یەکەمجار لوید جۆرج، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا یەکەمین کابینەی “حکومەتی شەڕ”ی لە 1916 دا درووستکرد، کە ژمارەی ئەندامەکانی بە سەرۆک وەزیرانەوە، پێنج کەس بوون. لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانیشدا “حکومەتی شەڕ” ناوبانگێکی زۆری بەدەست هێنا، یەکێک لە بە ناوبانگترین حکومەتەکانی ئەو قۆناغە، کابینەکەی شەڕی وینستن چێرچڵ، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا، بوو.
=KTML_Bold=پێناسە=KTML_End=
بە گشتی حکومەتی شەڕ بریتییە لە لیژنەیەک کە لە سەردەمی شەڕدا پێک دەهێنرێت، ئامانج لەم جۆرە حکومەتە، بەڕێوەبردنی شەڕە بەشێوەیەکی کارا و کاریگەر و سەرکەوتووانە. یاخود؛ ئەو حکومەتەیە کە لەسەر بنەمای بارودۆخی سیاسی زاڵ پێک دێت لە کاتی شەڕ یان کودەتا یان هێرشی داگیرکاریی بۆ سەر وڵاتێک. بەگشتی، دابەشکردنی پۆستەکان لەم فۆرمە لە حکومەتەدا لەسەر بنەمای پێشهاتەکانە و تێیدا یەکڕیزیی نیشتمانیی هێزە سیاسییەکانی وڵاتەکە دەکرێتە پێوەر، نەک بەرکەوتە و پشکی هەڵبژاردنەکان.
دەشتوانین بڵێین ئەو فۆرمەیە لە حکومەت کە تێیدا سەرباز وەک هێزی مرۆیی و ستراتیجی و سەربازیی، وەک بەرنامەی حکومەت، تێیدا زاڵە.
سرووشتی حکومەتی شەڕ وایە، کە پەیوەندی بە قۆناغی شەڕەوەیە و کاتییە، نەک حکومەتێکی هەمیشەیی. زۆرجار بە کۆتایهاتنی شەڕ، یان بەگوێرەی ئەو ڕێکەوتنەی کە کراوە تەمەنی حکومەتەکە دیاری دەکرێت.
پێکهێنانی حکومەتی شەڕ بە مانای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ئاسایی-ئاشتی نایەت، بەڵکوو حکومەتی شەڕ وەک حکومەتێکی بچووککراوە کاردەکات کە لە حکومەتی ئاسایی جیاوازە.
لە ئێستادا حکومەتی شەڕ لە ئیسرائیل دا بۆ قۆناغی شەڕ پێکهاتووە، لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین کە لە ئیسرائیل دا ئەم حکومەتە ناوی حکومەتی لەناکاو و (حکومة الطوارئ)ە.
لە ڕووی مێژووییەوە لە ئیسرائیل بۆ یەکەمجار لە شەڕی 1967دا حکومەتی شەڕ پێکهات و لەم قۆناغەی شەڕیشدا لە 2023، لە #11-10-2023#دا، دیسانەوە حکومەتی شەڕ لە ئیسرائیل پێکهێنرا و باری جەنگ لە وڵاتدا ڕاگەیەنرا.
=KTML_Bold=تایبەتمەندییەکانی حکومەتی شەڕ=KTML_End=
حکومەتی شەڕ، بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە حکومەتی ئاشتی/ئاسایی جیاوازە، جیاوازی و تایبەتمەندییەکانی دەکرێت لەمانەدا کۆبکرێتەوە:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= ژمارەی ئەندامەکانی لە ژمارەی ئەندامەکانی کابینەی حکومەتی ئاسایی کەمترن.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= ئەرک و کارەکانی تەنیا تایبەتن بە بەڕێوەبردنی شەڕ و قۆناغەکانی.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= ئەندامەکانی تەنیا لە پارتی سیاسی دەسەڵاتدار پێکنایەت، بەڵکوو ئۆپۆزسیۆنیشی تێدایە.
=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= مەرج نییە ئەندامەکانی هەمووی کەسی سیاسی بن، بەڵکوو ئەفسەر و سەرکردەی سەربازیی و شارەزایانی وڵاتیش دەکرێت ببنە ئەندام لەو حکومەتەکەدا و مەرج نییە پلەی وەزیریان هەبێت.
=KTML_Bold=پێنجەم:=KTML_End= وەستانی پڕۆسەی یاسادانان لە پەڕڵەمان، جگە لەو یاسایانەی کە پەیوەندارن بە بەڕێوەبردنی شەڕ.
=KTML_Bold=شەشەم:=KTML_End= خێراکردنی پڕۆسەی بڕیاردانی پەیوەست بە شەڕ، ئەمەش بەهۆی بچووکی قەبارەی حکومەتەکە.
=KTML_Bold=حەوتەم:=KTML_End= کۆبوونەوەی خێرا و زووزوو تایبەت بە دۆخی شەڕ ئەنجام دەدات، لە دنیای تەکنەلۆجیا و زانیاری، ڕێگەی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) یش دەکرێت وەک ڕێگایەک بۆ خێراترکردن و کەمکردنەوەی مەترسی و بۆ کۆبوونەوەکان بەکاربێت.
لەمەوە دەگەینە ئەوەی کە دەوڵەت و هەرێمەکان لە جیهاندا توانای بەرەنگاربوونەوەیان بۆ قەیرانەکان و ڕێکخستن و ئاڕاستەکردنی سەرچاوەکانی هێزیان وابەستەیە بە بنەما دەستووری و یاساییەکان و ئەو ڕێرەوە مێژووییەی کە لە قۆناغە جیاوازەکاندا پێیدا ڕۆیشتوون. حکومەتیش وەک ئامرازی جێبەجێکردنی بەرنامە سیاسییەکان بە گوێرەی قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵگە ئاڕاستە دەکرێت.
لە ئەدەبیاتی سیاسیدا چەندین جۆری حکومەت هەیە لەوانە: حکومەتی تاراوگە، حکومەتی کاتیی، حکومەتی باری ناکاو، حکومەتی شەڕ، حکومەتی ئاسایی/نەریتی، حکومەتی کاربەڕێکەر، کە هەر یەکێک لەو ناوانە بۆ حکومەت، گوزارشتن لە وەڵامدانەوە بۆ بارێکی تایبەت لەو بارودۆخەی هاتۆتەپێش بۆ وڵاتەکان و هەر یەکێک لەم حکومەتانە ئەرک و تایبەتمەندی خۆیی هەیە.
=KTML_Bold=باشووری کوردستان و حکومەتی شەڕ=KTML_End=
ئەگەر تیۆری حکومەتی شەڕ زاڵبوون بەسەر بارودۆخە ناهەموارەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان و خێرا وەڵامدانەوەی پرسە گرنگ و تایبەتەکان بێت بە چارەنووسی نەتەوە، یان حکومەتێکی بچووککراوە بێت کە ئەرکە لە پێشینەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناغەکە بێت، ئەوا هیچ شوێنێک هێندەی باشووری کوردستان پێویستیی بەم فۆرمە لە حکومەت نییە.
لە مێژووی باشووری کوردستان دا و لە سەدەی بیستەمدا بە گەڕانەوە بۆ مێژووی حکومەتی پاشایەتی کە پایتەختەکەی #سلێمانی# بوو، ئەوا نموونەمان دەست دەکەوێت. سەد ساڵ پێش ئێستا، لە ئۆگۆستی 1923، لە سەردەمی حوکمڕانی شێخ مەحمود، لیژنەی شەڕ بۆ وەستانەوە لە ڕووی داگیرکاریی بەریتانی و ئێراقی پێکهێنراوە، کە هەمان ئەرکی حکومەتی شەڕی هەبووە و ئەندامەکانی لەسەر بنەمای شارەزایی لە کاروباری سەربازیی دیاریکراون و بەسەر قۆڵەکانی شەڕدا دابەشکراون وەک: شارباژێر، #شارەزوور#، هەورامان، قەرەداغ، گۆیژە، پشتدەر، بازیان و پایتەختی پاشایەتیی، سلێمانی. لەو کاتەدا لەبەر بوونی مەترسی لەسەر سلێمانی، پایتەخت لە سلێمانییەوە گوێزرایەوە بۆ قەڵاچۆلان. ئەرکەکانی ئەو کاتە بۆ بەڕێوەبردنی شەڕ، ئەمانە بوون:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= دابەشکردنی سوپای مەملەکەتی کوردستان بە سەر بەرەکانی شەڕدا.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= ئاڕاستەکردن و فەرماندان بە فەرماندەی سوپا لە ناوچەکاندا.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= دیاریکردنی بڕی مووچە و خۆراک و کەرەستەی شەڕ بۆ هەر ئەندامێکی سوپا لە جۆرە جیاوازەکانی پیادە و سوارە و هێزی پشتیووانیی.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی حکومەتەکەی شێخ مەحموەد لەسەر دەستی داگیرکەرانی کوردستان، بەریتانی و ئێراقییەکان، ئەزموونی ئەمجۆرە لە کردەی سیاسیی لەناو باشووری کوردستان هەتا درووستکردنی “بەرەی کوردستانیی لە 1987 دا واتە زیاتر لە شەست ساڵ لە کایەکەدا نەما. دەکرێت “بەرەی کوردستانیی” وەک حکومەتی شەڕ بدەینە قەڵەم کە لە #05-03-1991# هەتا #04-07- 1992# درێژەی کێشا، کە لە ئەدەبیاتی سیاسییدا وەک دەسەڵاتی دیفاکتۆ (de facto)ش ناودەبرێت.
لە دوای دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەموزی 1992، سەرباری ئەوەی کە لە 2003دا بۆ ماوەی یەک مانگ باری لە ناکات و لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا، بەڵام حکومەتی شەڕ پێک نەهات، لەو کاتەدا دوو حکومەت لە هەرێمی کوردستان هەبوون.
لە دوای کۆتاییهاتنی ڕژێمی #بەعس# لە ئێراق هەتا ساڵی 2014، هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئاساییشی ڕێژەییدا بوو، کە هیچ شەڕێک لەو ماوەیەدا بە شێوازی بەرفراوان ڕووینەدا، سەرباری هێرشە داگیرکارییەکانی هەردوو حکومەتی تورکیا و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەڵام لە ئابی 2014وە دەرگای شەڕێکی قوورس لەسەر هەرێمی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق و شام (#داعش#) کرایەوە، کە دۆخی هەرێمی کوردستانی خستە بارێکی نائاساییشییەوە، ئەوەی زۆر گرنگ بوو لەو کاتەدا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، ڕاگەیاندنی حکومەتی شەڕ بوو، بەڵام هیچ هەنگاوێک لەو بوارەوە نەنرا، لەکاتێکدا بەهۆی ململانێ سیاسییەکانی نێوان پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندنی حکومەتی شەڕ ئەرکی هەرە لەپێشینەی بارودۆخەکە بوو.
=KTML_Bold=پێویستییەکانی حکومەتی شەڕ لە هەرێمی کوردستان=KTML_End=
هێرش و هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان، چ لەلایەن ئێران و تورکیا و چ لەلایەن ئێراقەوە بێت، گرنگیی ڕاگەیاندنی حکومەتی شەڕ لە هەرێم ڕۆژبەڕۆژ زیاتر و زیاتر دەکات. بە تایبەت لەم ساڵانەی ڕابردوودا کە بەهۆی بوونی ململانێ لاوەکیی و بەرژەوەندییە تەسکەکانی حیزبایەتییەوە زۆر دەرفەتی گرنگی وەڵامدانەوەی خێرا لە دەست هەرێمی کوردستان دەرچوو کە نەتوانرا بڕیاری ژیرانەی لێبدرێت، لەوانە:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= شەڕی دژ بە داعش، کە پێویستیی بە بڕیاری سەربازیی خێراو ڕێبەرایەتیکردنی ژیرانە و بەنهێنی مانەوەی بەشێک لە ڕووداوەکانی شەڕەکە بوو، بەڵام نەکرا.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= لە 2014دا، لە کاتی بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان، کە ئەو کارەساتە خۆی لەخۆیدا ئەو بارودۆخەی هێنایەپێش کە حکومەتی شەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە بێتەکایەوە، بە تایبەت کە هاوکاتی شەڕی دژی تیرۆر بوو، لەو قۆناغەشدا ئەو هەنگاوە نەنرا.
لە ئۆکتۆبەری 2017دا، دوای هەڵوێستە شۆڤێنییەکانی دەوڵەتانی ئێراق و ئێران و تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و جوڵاندنی سوپا و داگیرکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکان و ئابڵوقەدانی هەمەجۆری هەرێمی کوردستان، زۆر گرنگ بوو بۆ وەڵامدانەوەی شەڕ و ئابڵوقە و قەیرانەکان، حکومەتی شەڕ دابمەزرایە، بەڵام ئەمجارەش هەر نەکرا.
هەموو ئەم ڕووداوانە، ئەوەی دەهێنا کە لەو جومگە هەستیارانەی مێژوودا، بڕیاری درووستکردنی حکومەتی شەڕ لە هەرێمی کوردستان بدرێت. هەر لەو سەردەمەدا مامۆستای ڕەوانشاد جەمال نەبەز، پێشنیازی لیژنەیەکی لەو جۆرەی خستەڕوو، “بەڵام نەک بەناوی حکومەتی شەڕ”، بەڵام بۆ هەمان ئەرک و ئامانج پێشنیاز و داواکەی ئەویش ڕەچاونەکرا.
ئەگەر ئەو هەنگاوانە بنرایە، ئەگەری دەرکەوتنی خاڵی لاوازی هەرێمی کوردستان و گەیشتن بەو ئەنجامە خراپانە کەمتر دەبوو لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە مەترسییەکانی هەنگاوە نادەستوورییەکانی وەک: درێژکردنەوەی خولی پەڕڵەمان، ویلایەتی سەرۆکی هەرێم و حکومەت، هێندە کەلێنی نێوان هێزە کوردستانییەکانی فراوان نەدەکرد.
لە ئێستاشدا، بیرکردنەوە و دانانی بەرنامە و بەهەند وەرگرتنی پێشهات و پیلانەکانی دژ بە هەرێمی کوردستان و مەترسییەکان، ئەوە دەهێنێت کە ئەم جێگرەوە “حکومەتی شەڕ” بخرێتەسەر مێزی نەخشەدانان و بڕیاری سیاسی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 51 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 19-11-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-11-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 19-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 26-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 51 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,714
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,552
فایلێن پەیوەندیدار 97,860
ڤیدیۆ 1,415
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
فۆڵدەر
شەهیدان - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد جهـ - وەڵات - هەرێم - رۆژئاوای کوردستان شەهیدان - جوڕێ کەسی - سەربازی ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - ئەنفالکراو ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!