پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,451
وێنە 105,204
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان: کۆشش لەپێناو هاوبەشیدا
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان: کۆشش لەپێناو هاو...

پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان: کۆشش لەپێناو هاو...
=KTML_Bold=پەیوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان: کۆشش لەپێناو هاوبەشیدا=KTML_End=
نووسینی: #سەردار عەزیز#
وەرگێڕانی: زانا کەریم
=KTML_Bold=بەشی یەکەم=KTML_End=
لەگەڵ ئەوەشدا کە دیپلۆماسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گۆڕانکاریی بەردەوامدایە و جێی متمانە نییە و ملکەچە بۆ چەقبوستوویی حیزبی، کەچی کوردەکانی ئێراق بەردەوام بایەخێکی بەرچاویان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە پێدەدرێت. ئەمریکا سەرقاڵی بنیادنانی کونسوڵخانەیەکە لە هەولێر بە بڕی 800 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکایە لە جیهاندا. زۆر کەس ئەم هەنگاوە وەک پابەندبوونێکی ڕوون و ڕاشکاوی ئەمریکا لەپێناو دابینکردنی ئاساییش بۆ کوردەکان دەبینن. وێڕای ئەمەش، پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیییەکی ڕیزپەڕ و نائاساییە لەنێوان زلهێزێک و بکەرێکی نادەوڵەتیدا. پەیوەندییەکە نوقمی ئاڵۆزیی و هەڵە تێگەیشتن و بەرژەوەندییە دژبەیەکەکانە. بۆچوونی جیاواز و ناکۆک بەیەک لەبارەی پەیوەندییەکانی کورد و ئەمریکاوە لە ئارادان، هەندێک ڕەشبینانە و لە میانی داڕشتنەوەی گوتەزاکەی بێنجامین فرانکلینەوە کە دەڵێت “هیچ شتێک لەم جیهانەدا شوێنی دڵنیایی نییە، مردن و باج و ناپاکی ئەمریکا نەبێت لە کورد” لە پەیوەندییەکە دەڕوانن و چێوەبەندی دەکەن. هەندێک گەشبینترن، پەیوەندییەکە وەک گواستنەوەیەک لە پەیوەندییەکی دیفاکتۆوە بۆ پەیوەندییەکی دامەزراوەیی یان بەدامەزراوەییکراو وەسف دەکەن، بەتایبەتیش لە دوای 2005 ەوە تا ئێستا.
ئەم دوو بۆچوونە، بەرەنجامی بەرژەوەندی چڕی بەرە نەیارەکانن لە پەیوەندییەکەدا. زیادەڕۆییەکی بەرچاو لە بۆچوونی هەردوو بەرەکەدا هەیە، چونکە ڕاستییەکە دەکەوێتە شوێنێک کە تا ڕادەیەک ناوەڕاستی هەردوو بۆچوونەکەیە. لە 2005 ەوە، پەیوەندییەکە دەتوانرێت وەک هەوڵێکی سەرنەکەوتوو لەپێناو هاوبەشیدا هەژمار بکرێت. وێڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، کەچی پەیوەندی ئەمریکا-کوردستان نەبووەتە هاوبەشییەکی سەقامگیر و دامەزراوەیی.
داواکاری ئەمریکا بۆ چاکسازی، لەگەڵ بەرژەوەندی تایبەتیی دەسەڵاتدارە خۆجێییەکانی هەرێمی کوردستان دا بەریەک دەکەوێت. ئەم پەڕەباسە ئەوە ئاشکرا دەکات کەوا دەسەڵاتدارانی کورد نەیانتوانی لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکەدا چاکسازی لە خۆیاندا بکەن. لەگەڵ گۆڕانی پەیکەری هێزی جیهانی و دەرکەوتنی پرسی تر لە ئاسۆوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە ڕەنگە ئەمەی دووەمیان، واتە دەرکەوتنی پرسی نوێ بۆ ئەمریکا، کەشێک بڕەخسێنێت هاندەر نەبێت بۆ درێژەدان بە هاوبەشییەکە، یان هاوبەشییەکە بگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی تایبەت (ad hoc)، کاتیی، کوورتخایەن. پاشهاتەکانی نوشوست یان کۆتاییهاتنی پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە چوارچێوەی باشووری کوردستان دا قەتیس نامێنێتەوە.
=KTML_Bold=بۆچی پەیوەندییەکە گرنگە؟=KTML_End=
پەیوەندی ئەمریکا-کوردستان گرنگە لەبەر چەند هۆکارێک، لەنێویاندا:
1-لەبەر ئەوەی پەیوەندی ئەمریکا-کوردستان هەمیشە لەگەڵ پرسە ناوچەییەکان و تاڕادەیەکی کەمتریش لەگەڵ پرسە نێودەوڵەتییەکاندا تێهەڵکێش بووە، سرووشتی پەیوەندییەکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر هاوسەنگی هێزی هەرێمیی دەبێت. باشووری کوردستان تاکە جێگایە لە ئێراق دا کە ئەمریکا بتوانێت ئازادانە تێیدا هەڵسووڕێت. ئەم سەقامگیرییە حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووەتە دەروازەی سەرەکیش بۆ ناوچە کوردییەکان، لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا (ڕۆژاڤای کوردستان). بەم پێیە، وەرچەرخان لە پەیوەندیی ئەمریکا-حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر ئێراق، پەیوەندی ئەمریکا-سووریا، و ئامادەگیی ئەمریکا لە شام (Levant) دا دەبێت.ئەگەر کوردستان وەک سەقامگیرترین ناوچەی ئێراق دابنرێت، کە زۆرێک لە ئێراقییەکان تێیدا نیشتەجێن و لە پشووەکاندا سەردانی دەکەن، ئەوا هەر گۆڕانکارییەکی سەرەکیی لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا-کوردستان دا کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر ئێراق و شکستخواردووتری دەکات.
پەیوەندییەکە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئاییندەی سیستەمی سیاسی ئێراق دادەنێت. پرسی چاکسازی دەستووریی لە ئێراق دا، ناوە ناوە دەکەوێتە ڕۆژەڤەوە و لە ئێستاشدا باس لە نزیکبوونەوەی وادەی هەموارکردنی دەستوور دەکرێت. سرووشتی پەیوەندی ئەمریکا-کوردستان کاریگەریی لەسەر سرووشتی چاکسازی دەستووریی و سیستەمی سیاسی ئێراق دادەنێت، لەنێو ئەوانەشدا پرسی فیدراڵیزم، حکومەتی پەڕڵەمانی، لە سەرووی هەمووشیانەوە ڕۆڵی ئایین.
2-بەبێ پاڵپشتی ئەمریکا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی فشاری ناوخۆیی و هەرێمییەوە لاواز دەبێت. ئەمەش ئیشتیهای هێزە هەرێمییەکان بۆ فراوانکردنی ئامادەگیی خۆیان و پارچەپارچەکردنی زیاتری هەرێمەکە دەکاتەوە، هەروەها سەردەکێشێت بۆ سەرەولێژبوونەوەی ئازادی سیاسی، بەها دیموکراسییەکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ لە باشووری کوردستان دا. ئەوەی ئەمریکا لە کوردستان پەیوەست بە بواری سەربازی و ئابووری و حوکمڕانی و بووارەکانی دی هەوڵی ئەنجامدانی دەدات، بە نەتەوەسازی دادەنرێت. بە وتەی نوح فێڵدمان، ئامانج لێی درووستکردنی نەتەوەیەکە، کەوا بتوانێت و بیەوێت هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بکات لە بەڕێوەبردن و هاوسەنگکردنی ماتە قەیرانەکان (potential crises)ی ناوچەکەدا. ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ئەم پێواژۆیە دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری شکستهێنانی پێواژۆکە، بە شێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە پێواژۆی نەتەوەسازیدەهێنێت، کە ئەمریکا لە دوای جەنگی ساردەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا وەڕێی خستووە. هەروەها ئەمە شکستی دیموکراسی لیبڕاڵیش لە ناوچەکەدا دەنوێنێت.لە ڕووی هاوکاری ئاساییشیی و بنیاتنانی سەربازییەوە (بکەرە دەرەکییەکان یاخود لایەنە دەرەکییەکان ڕاهێنان بە هێزە ئاساییشییەکان دەکەن و تەیاریان دەکەن لە خاکی وڵاتێکی دیکەدا)، چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا مۆدێلێکە لە چوارچێوەی دیاردەیەکی گەورەتردا، کە هەوڵدەدات نەزمێک (ڕێکییەک)ی ئاشنا و مانایەکی لۆجیکی درووست بکات و بەهۆیەوە بتوانرێت سیاسەتەکان جێبەجێ بکرێت، پەیوەندییەکان پێکبهێنرێت و جیۆپۆلەتیکی گەورەتر گەڵاڵە بکرێت. بنبەستی ئەمە، کاریگەریی لەسەر پارادایمی “بنیاتنانی سەربازیی” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت.
=KTML_Bold=پێش داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە=KTML_End=
پەیوەندی ئەمریکایی-کوردی لە چوارچێوەی ئێراق و لە چوارچێوەیەکی بەرفراوانتری ناوچەییدا ڕوودەدات، بۆیە ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێی ئێراق هەمیشە پێویستن بۆ پەیوەندییەکە. پەیوەندی ئەمریکایی-ئێراقی دوای کودەتاکەی #14-07-1958# تێکچوو. واشنتۆن “ترسا پێشهاتی خراپتر ڕووبدات، ئەویش کۆتاییپێهێنانی تەواوەتی نفوزی ڕۆژاوا بوو لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا”. ئەم ڕاستیینە نوێیە پاشخانی پەیوەندیی ئەمەیکایی-کوردیی شێوەبەند کرد. کۆبوونەوەیەک کە لە ڕێککەوتی 23 ی تەمموزی 1973 و لە واشنتۆنی پایتەخت ئەنجامدرا، یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن لە پەیوەندیی ئەمریکایی-کوردیی لە سەردەمی جەنگی سارد دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، کیسینجەر دەڵێت: “دەمانەوێت کورد هەر بەشی ئەوەندە هێزی هەبێت، کە ببێتە برینێکی کراوە لە ئێراق دا”. ئەم پەیوەندییە تاکوو ڕێککەوتننامەی جەزائیری 1975 بەردەوام بوو. ڕێککەوتننامەی جەزائیر بووە ساتێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسی کوردی دا. ڕێککەوتننامەکە جووڵانەوەی کوردی کۆتاییپێهێنا، جیهانبینی دەستەبژێری کوردی شێوەبەندکرد و پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بە چەند بەشێکەوە. هەروەها ئەم قۆناغە سەرەتای سەرکردایەتیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لەلایەن مەسعود بارزانییەوە. بروس ڕیدل، توێژەر لە پەیمانگای بروکینگز، کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا لەگەڵ کوردەکان کاری کردووە، دەڵێت: “ئەزموونی 1975مەسعود بارزانی تووشی تراومایەکی گەورە کردبوو”. لە دوای کارەساتی 1975 ەوە جارێکی دیکە بارزانی متمانەی بە ئەمریکاییەکان نەکردەوە.
شەڕی کەنداو و پاشهاتەکانی شەڕەکە، کاریگەریی لەسەر پەیوەندی ئەمریکایی-کوردیی هەبوو، بەتایبەتیی دوای ئەوەی ئەنجوومەنی ئاساییش لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێگەی بە هەوڵی فریاگوزاری مرۆیی بۆ کوردەکانی ئێراق دا. پاشان ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی حەوانەوە هاتە ئارا. سەرباری پاراستنی ئاسمانی، ئەمریکا بەردەوام نێوەندگیری لە شەڕی براکوژی کوردیشدا دەکرد، تاکوو بوو بە نێوەندگیری ڕێککەوتنی واشنتۆن لە 1998، ئەمە تا داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکاوە لە 2003 دا بەردەوام بوو. ئەم ڕابردووە پڕ لە ڕووداوە، تاکوو ئەمڕۆ بە چەندین شێوازی جیاواز، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکە هەبووە.
=KTML_Bold=هاوپەیمانێتی دوای 2003=KTML_End=
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی گەیشتوونەتە ئەو بەرەنجامەی کە ئەو ئاڵەنگارییانەی بەشێوەیەکی بەرفراوان ڕووبەڕووی ناوچەکە بوونەتەوە (وەک تیرۆریزم، شکستخواردنی دەوڵەتەکان) پێناچێت بەم زووانە چارەسەر بکرێن. شەڕ لە ئۆکرانیا و هەڵکشانی چین، دنەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەدات تاکوو هەوڵەکانیان لەپێناو بەڕێوەبردنی پرسەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لە ڕێگەی هاوپەیمانە هەرێمیی و خۆجێییەکانیانەوە، زیاتر چڕ بکەنەوە. سیاسەتمەدارانی کورد ئاگایان لە گۆڕانکاریی ئەولەویەتەکانی ئێستای ئەمریکا لەگەڵ چین و ئۆکرانیا هەیە، بەڵام دەڵێن: “ئەوە بەو واتایە نایەت کە ئەمریکا شتەکان بە بێبایەخ وەردەگرێت” لە ئێراق و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. تەواوی ناوچەکە لە کوورتخایاندا بە ناجێگیری دەمێنێتەوە و لە قەیران بەدوور نابێت. کوردەکانی ئێراقیش ئاگایان لەم ڕاستییە هەیە و وەک نیشانەی پێویستی ئەمریکا پێیان، تەنانەت ئەگەر دژایەتی چاکسازییەکانیش بکەن، دەیخوێننەوە.
لە کاتی قەیرانەکاندا، هەبوونی هاوبەشێکی خۆجێیی لەسەر زەوی بۆ پەیوەندیکردن و هەماهەنگی، کاریگەرترین ڕێگایە بەلای ئەمریکاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان، ئەمە واقیعی مامەڵەکردنە لەگەڵ کوردەکان. سەرباری ئەم هۆکارانە، دژایەتی ناوخۆیی لە ئەمریکا بەرانبەر بە شەڕ، ئارەزووی دوورکەوتنەوە لە بوونی سەرباز لەسەر زەوی، بارگرانکردنی زیاد لە پێویستی ئەمریکا و لە هەمووش گرنگتر، دەرکەوتنی هێزی دیکە و سەرهەڵدانی قەیرانی دیکە، هەموویان بەشدارن لە دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی ئەمریکا-باشووری کوردستان.
هەروەها ئەمریکا هەوڵ دەدات هاوبەشییەک لەگەڵ کوردانی ئێراق پێکبهێنێت، ئەویش بە مەبەستی کەمکردنەوەی زیانی مرۆیی و تێچووی دارایی، لە هەمانکاتدا، پاراستنی پەیوەندییەکانی و ئامادەگی خۆشی لە ناوچەکەدا، وەک چۆن لە ئێستادا لە ڕێگەی “هاوپەیمانی جیهانی بۆ تێکشکاندنی داعش”ەوە ئەنجام دەدرێت. بوونیادنانی هاوبەشیی یەکێکە لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی سیاسەتی هەرێمایەتی ئەمریکا. ستیڤ بیتنەر ، لە نووسینگەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دەڵێت: ئەمریکا “پابەندە” بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی لەپێناو پێشخستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و هاوبەشییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا. بە وتەی بیتنەر، ڕەوشی سەربازییانەی ئەمریکا پەرەدەگرێت بۆ ئەوەی سێرە لەسەر بەرگردی (الردع)، بەهێزکردنی توانای هاوبەشەکان، بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان و دەستەبەرکردنی بازرگانی ئازاد بگرێت.هاوبەشی نێوان ئەمریکا و هەرێمی باشووری کوردستان هاریکارییەکی بێوێنەیە لەنێوان زلهێزێک و بکەرێکی خواردەوڵەتدا (sub-state actor). ئەم هاوبەشییە بەهۆی مێژوو هەروەها ئاستی بەشداریکردن و ئاستی هاریکاریی هاوبەشییەکەوە جێگەی سەرنجە. پەیوەندی ئەمریکا-هەرێمی باشووری کوردستان لە هەمبەر ئەم پاشخانەدا خەریکە شێوە دەگرێت. هەرێمی باشووری کوردستان بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە (ئامانجی هاوبەشایەتیی)، پێویستە چەندین پێکهاتە و دامەزراوە پەرەپێبدات و چاکسازیی بەرچاو لە حوکمڕانیدا جێبەجێ بکات. چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا، لامەرکەزی بەبێ لێکترازان، هەروەها فراوانکردنی کەرتی وزە دوور لە چاودێری و دەسەڵاتی ناوەند، ئەو کەرتە سەرەکیانەن کە نوێنەرایەتی سوپا و ئابووری (غاز) و حکومەت دەکەن.ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو چاکسازیانە ئەنجام نەدات، ئەوە دەبێتە بارگرانییەک بۆ ئەمەریکا، چونکە ئەمریکا دەیەوێت حکومەتی هەرێم کاریگەریی لەسەر دراوسێکان و ناوچەکەش هەبێت. هاوبەشیی هەم لایەنی نەرمی هەیە و هەم لایەنی ڕەق. ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناچاریی و بەشێوەیەکی ئینتیقائی مامەڵە لەگەڵ لایەنە بەهاییەکانی هاوبەشییەکە (لایەنی نەرمی پەیوەندییەکە) دا دەکەن. ئەمەش لە کۆتاییدا، وەک بیلال وەهاب، ناتان ڤاگنەر و هاوڕێکانیان لە پەیمانگای واشنتۆن گوزارشتی لێدەکەن، زیان بە هەموو توخمەکانی دیکەی هاوبەشییەکە دەگەیەنێت.
بەرپرسانی ئەمریکایی، بە مەبەستی پاراستنی ئەم هاوبەشییە و فشارکردن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی، بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، هاوبەشییەکە لەگەڵ چەندین ئاڵەنگاریدا ڕووبەڕووە. ئەمریکا پێیوایە ئەم ئاڵەنگارییانە توانای هەرێمی باشووری کوردستان بۆ گێڕانی ڕۆڵی هاوبەشێتیی لاواز دەکات. ئاڵەنگارییەکان خۆیان لە یەکنەبوونی ناوماڵی کورد، پێگەی قانوونی هێزە چەکدارەکان، سرووشتی پەیوەندی لەگەڵ ناوەند (بەغدا) و سیاسەتە ئابوورییەکاندا، دەبیننەوە. ئەم پرسانە لە خوارەوە بە دوورودرێژیی باس دەکرێن.
=KTML_Bold=پێویستبوون بە چاکسازی سیاسی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دا=KTML_End=
لە 1992ەوە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان وەک دوولایەن، بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان مۆنۆپۆڵکردووە. ئەمەش هەمیشە هاوپەیمانییەکی ئاڵۆز بووە، بیرۆکەی بنەڕەتی ئەوە بووە کە هەردوولا پەیوەندییەکانیان لە ڕێگەی حوکمڕانی هاوبەشەوە، لە دۆخێکی دوای شەڕی ناوخۆدا جێگیر بکەن و بە دامەزراوەیی بکەن. پاشماوەی برینەکانی شەڕی ناوخۆ و دابەشبوونی نێوان جەلالیی، کە ئاماژە بوو بۆ لایەنگرانی جەلال تاڵەبانی و مەلایی، کە ئاماژە بوو بۆ لایەنگرانی مەلا مستەفا بارزانی، بوو بە دوو درزی گەورە و بە دیموکراسیکردنیش هێندەی دی دەمی درزەکانی فراوانتر کرد.بە درێژایی ساڵانی نەوەدەکان، بە چاودێری ئەمریکا، گفتوگۆکانی ئاشتی لەنێوان یەکێتیی و پارتی دا بەردەوام بوو، بۆ ئەوەی فشاریان لێ بکات سەرنجیان زیاتر لەسەر حوکمڕانی بێت، نەک جیاوازییە حزبییەکان. ناکۆکی ئێستای نێوان پارتی و یەکێتیی، ڕەگێکی قووڵی لە شەڕی براکوژی کورد دا هەیە، شەڕێک کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی پێ کرد و لە ساڵانی نەوەدەکانیشدا بەردەوام بوو. ئەم شەڕە، بە پێچەوانەی شەڕە ناوخۆییەکانی دیکەوە هیچ پەیوەندییەکی بە مۆدێرنیزەکردنەوە نەبوو، بەڵکوو شەڕی دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکان و شەڕی نوێنەرایەتی بوو.بەهۆی چەند گۆڕانکارییەکەوە لەناوخۆی هەر دوو حیزبەکەدا، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی گەورەتر بووە. دیارترینی ئەو گۆڕانکارییانە چوونەدواوە، یاخود نەمانی سەرکردە کۆنەکان (مردنی جەلال تاڵەبانی) و جێگرتنەوەیانە لەلایەن سەرکردە لاواز و بێ ئەزموونەکانەوە؛ هەروەها وەرچەرخانێکی بەرچاو لە پەیکەری هەردوو حیزبەکەدا ڕوویداوە و لە حیزبی مەکتەب سیاسییەوە گۆڕاون بۆ حیزبی بنەماڵەیی. نەوەی نوێی سەرکردەکانی هەردوو حزب، شێلگیرانە کار بۆ سەلماندنی خۆیان دەکەن، لە ڕێگەی ئینکارکردنی یەکدیەوە. دابەشبوونی ناوماڵی کورد، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکان هەیە. کوردانی دابەشبوو کەمتر کاریگەرن لە ناوچەکەدا؛ ئەوان وزەی ئەمریکا لەو ناوچانەدا بە خەرج دەدەن کە لە چەقی ئەرکەکانی ئەمریکادا نییە. لە سەرووی هەمووشیەوە، دابەشبوونەکە بوار بۆ هێزە دەرەکییەکانی، وەک ئێران و تورکیا و ئەجێنداکانیان دەڕەخسێنێت. بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لەو دابەشبوونە، دیپلۆماتکارانی ئەمەریکا خۆیان لە گەشتکردن بۆ سلێمانی، کە قەڵای یەکێتییە، دەبوێرن و لە جیاتی ئەوە بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی، بە مەبەستی کۆبوونەوە، بانگ دەکەن بۆ هەولێر. کاتێک برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەردانی ناوچەکەی کرد، لە هەولێر لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی کۆبووەوە. لە تشرینی یەکەمی 2022 ەوە، یەکێتیی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە. بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، بە هۆکاری شەخسی یان بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە، هیچ چانسێک نییە بۆ گەڕانەوەی یەکێتیی بۆ کۆبوونەوەکانی حکومەت، پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر. گرنگی پرسە کەسییەکان و پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن، بە یەکەوە شەتەک دراون. یەکێتیی بەردەوامە لە بایکۆت بۆ ئەوەی نیشانی دەنگدەرانی خۆی بدات کە لە بەرانبەر فشارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دا خۆڕاگرانە وەستاوە -کارێک کە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە شەڕی براکوژی کوردیدا هەیە.ئەمریکا سەرەڕای هەوڵەکانی، شکستی خواردووە لە چارەسەرکردنی ئەو پرسە سەرەکیانەدا کە کوردستانیان دابەش کردووە، بەدیاریکراویش پرسی بەدامەزراوەییکردن و پرسی بە کلتوربوونی شەڕی ناوخۆ. هەوڵەکانی ئاشتی و دیموکراتیزەکردنیش تەنیا ئەم دامەزراوانەی بەهێزتر کردەوە، چونکە پاراستنی کلتوری شەڕی ناوخۆ بووە بە شتێکی بنەڕەتی بۆ دابەشبوونی سیاسی و سازدانی کۆمەڵایەتی. لەگەڵ هاتنی پارە (داهات)ی سامانە سرووشتییەکانیشدا، کلتوری شەڕی ناوخۆ بەردەوام بوو، چونکە حیزبەکان پێویستیان بەوە بوو کە دامودەزگاکانی حکومەت بەلاوازی بمێننەوە، بۆ ئەوەی کەڵک لە پارەی نەوت وەربگرن. ئەمە باو و ئاساییە: وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوت هاندەرێکی کەمتریان هەیە بۆ بنیاتنانی تواناکانی دەوڵەت -ئەوەی لە سیاسەتدا بە نەخۆشی هۆڵەندی ناسراوە. ئەم دابەشبوونە ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بوارە چارەنووسسازەکانی دی، وەک چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی ئابووریش هەیە.ئەم دابەشبوونە ناوخۆییە، لە کۆتاییدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەگەیەنێتە ئەو بڕوایەی کەوا دوو حیزبەکە ناتوانن بەسەر عەقڵیەتی شەڕی ناوخۆ، حیکایەتەکان (Narrative)، بەرژەوەندییەکان و وەدوایخۆخستنی دەنگدەران دا زاڵ بن. [1]
=KTML_Bold=سەرچاوەکان=KTML_End=
Feldman, Noah. 2004. What We Owe Iraq: War and the Ethics of Nation Building. Princeton University Press.
Simone Tholens & Abdullah Al-Jabassini (2023): (Re)ordering the Mediterranean: The Evolution of Security Assistance as an International Practice, Mediterranean Politics, DOI: 10.1080/13629395.2023.2183658
Kreig, Andereas. 2016. Externalizing the Burden of War: The Obama Doctrine and US Foreign Policy in the Middle East. International Affairs 92:1 (2016).
Phone Interview with Bilal Wahab, KRG Watcher at the Washington Institute January 2023.
Beston Husen Arif and Tunku Mohar Mokhtar 2022. The Kurdish Civil War (1994-1998) and its Consequences for the Governing System in the Kurdistan Region of Iraq Asian Affairs. Vol. 53, Issue. 3.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 54 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 10-03-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 10-03-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 27-03-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 29-03-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 54 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,451
وێنە 105,204
پەرتوک PDF 19,475
فایلێن پەیوەندیدار 97,359
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
صوفی و سەیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
فۆڵدەر
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - ک. باشوور وشە و دەستەواژە - پەیڤ - ناوی لێکدراو وشە و دەستەواژە - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ وشە و دەستەواژە - وەڵات - هەرێم - رۆژهەڵاتی کوردستان کەسایەتی - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال کەسایەتی - جهێ ئاکنجی - کوردستان کەسایەتی - فۆڵدەر - جینۆسایدا کوردێن ئێزیدی کەسایەتی - نەتەوە - کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.578 چرکە!