پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,301
وێنە 105,002
پەرتوک PDF 19,456
فایلێن پەیوەندیدار 97,734
ڤیدیۆ 1,402
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
خورافەی سیاسیی لە ڕۆمانی (دەریاس و لاشەکان)دا و ئاسایشی کۆمەڵایەتی
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خورافەی سیاسیی لە ڕۆمانی (دەریاس و لاشەکان)دا و ئاسایشی کۆمەڵایەتی

خورافەی سیاسیی لە ڕۆمانی (دەریاس و لاشەکان)دا و ئاسایشی کۆمەڵایەتی
خورافەی سیاسیی لە ڕۆمانی (#دەریاس و لاشەکان# )دا و ئاساییشی کۆمەڵایەتی
لێکۆڵەر: دیلان سەلام حەمەفرەج

ڕۆمان ژانرێکی هونەرییە، بریتییە لە چیرۆکێکی واقیعی یان خەیاڵی درێژ، گێڕانەوەی چیرۆکێک یان چەند چیرۆکێکە، کە چێژ بە خوێنەر دەبەخشێت، دەکرێت ئەم چیرۆکانە لە واقیعی کۆمەڵی کوردییەوە وەرگیرابن، یان درووستکراوی خەیاڵی نووسەران بن، نووسەریش بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و پێڕەوی کولتوور و دابوونەریتێکی دیاریکراوی ناو کۆمەڵ دەکات؛ بۆیە ئەم کولتوورە لە تەواوی دونیابینی و بەرهەمە ئەدەبییەکانی نووسەراندا ڕەنگدەداتەوە، ئەدەبی کوردی لە سەرەتاوە کاریگەریی ژینگەی ناوچەیی خۆی بەسەرەوەبووە، کاریگەرییەکەش بەڕادەیەک بووە، کە ئەدەبەکە بکات بە ئەدەبێکی ڕەسەن و پاک و لە بەرانبەر مێژووی ڕۆژگاردا بیهێڵێتەوە، دیارە خورافە وەک بەشێک لە کولتووری هەموو نەتەوە و میللەتێک سەیردەکرێت و پێکهێنەرێکی سەرەکی کولتوورە، ناکرێت هەمیشە بوترێت خورافە شتێکی خراپە، چونکە وەک پێویستییەکی لێهاتووە بۆ خەڵکە سادە و ئاساییەکەی کۆمەڵ، بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە زۆرەیان بداتەوە سەبارەت بە بوون و ژیان و کۆمەڵ هەیانە. خورافەش ئەو باوەڕ و بیرکردنەوانەن، کە تەنیا خەیاڵین و لەگەڵ لۆژیک و زانین یەکناگرنەوە، زیاتر پەیوەندییان بە فۆلکلۆری گەلانی جیهانەوە هەیە و هەندێکجار نەوە لە دوای نەوە دەمێننەوە، خورافە خەیاڵێکی ئاڵۆزی ناڕاستی نا ئەقڵانییە و دەکرێت ئایینی، یان ڕۆشنبیریی، یان کۆمەڵایەتی بن، یان لەوانەیە کەسی بن و تایبەت بن بە کەسێک بە تەنیا. وەک ئەوەی، کە خەڵکی باوەڕی وایە چاوەزار چاوی پیس دووردەخاتەوە و ناڵی ئاژەڵ خەیر و چاکە دەهێنێت، یان بە بینینی قەلەڕەش دوعا دەخوێنن و وادەزانن کێشەیان بۆ درووستدەکات .. (1)
ئەمانە و چەندین خورافەی دیکەی بەربڵاو لە کولتووری کوردیدا، کە هەمووشی هۆکاری بۆ داتاشراوە بەشێوەیەک خەڵک بڕوای پێ بکەن، بۆ نموونە ترسان لە ژمارە سیانزە و دانانی بە ژمارەی بێبەختی، زۆربەی کاتیش مرۆڤەکان بۆ خۆیان خورافە درووستدەکەن، بۆ نموونە کەسێک کاغەزێکی بەخت دەکڕێت و بەپێی ژمارەکەی خەڵاتێکی گەورەی بۆدەردەچێت، بەوەش وادەزانێت ئەوە ژمارەی بەختی ئەوە، بەهۆی ئەوەشەوە کاتێک هەمان کەس ژمارەیەکی دیکەی بۆ دەردەچێت، تووشی بێتاقەتی دەبێت و پێیوایە بەختی نییە. یان لەوانەیە لە ڕۆژێکی هەفتە یان لە کاتی بینینی کەسێک، یان لە کاتی ئەنجامدانی کارێک، شتێکی چەند جارێک بۆ دووبارەبێتەوە بەشێوەی ڕێکەوت، بەوپێیەش وادەزانێت هەرکاتێک ئەو کارە بکات ڕووداوەکە ڕوودەدات، ئەمە بە جۆرێک لە جۆرەکان لە مێشک و بیرکردنەوەی تاکی ئێمەدا جێگیربووە و وەک بەشێک لە کولتووری لێهاتووە، مرۆڤەکان بێئاگایانە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی ئەم بیرکردنەوانە و خۆیان لەم ڕووداوانە بە دووردەگرن، شتێک هەیە کە زۆر نزیکە لە خورافەوە و هەندێکجار تێکەڵی یەکتر دەبن، کە ئەویش ئەفسانەیە، ئەفسانە بیرکردنەوە سەرەتاییەکانی مرۆڤی سەرەتاییە، دەربارەی مرۆڤ و بوون و مردن و ژیان، بەڵام بیرکردنەوە خورافییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شتانەی، کە مرۆڤ هۆکاری درووستبوونەکەی نەزانیون، بۆ ئاسوودەیی دەروونی خۆی دایڕشتوون، ئەفسانە تاڕادەیەک ڕەگێکی واقیعی تێدایە و دەکرێت لە داهاتوودا ببێتە واقیع، بەڵام خورافە هەرگیز نابێتە ڕاستی، چونکە لەسەر بنەمای ژیری و ئەقڵ درووستنەبووە و بەسراوەتەوە بە سایکۆلۆژیای مرۆڤەوە و هەرگیز کۆتایی پێنایەت، بۆ نموونە لەم سەردەمی زانست و زانیاری و تەکنەلۆجیایەدا چەندین گرفتی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و تەندرووستی بوونیان هەیە، کە مرۆڤ بۆ چارەسەرکردنیان پەنا دەباتە بەر خورافە، بۆ نموونە پەتای کۆرۆنا زانستی پزیشکی نوێ نەیدەتوانێت چارەسەرێک بۆ ئەم ڤایرۆسە بدۆزێتەوە؛ بۆیە مرۆڤەکان هەوڵیاندەدا لە ڕێگەی چەندین بابەتی خورافییەوە ئەم دەردە چارەسەربکەن، کە تەنانەت تەکنەلۆجیا ڕۆڵی گرنگی دەگێڕا لە بڵاوکردنەوەی ئەم خورافانەدا، هەندێکجاریش خورافەکان بۆ مەبەستی سیاسی درووستکراون، بۆ نموونە ئەستێرەناسی، بورجەکان، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن میدیاکانەوە بڵاودەکرێنەوە.
کولتوور لە چەندین توخمی جیاواز و لێکدراو پێکهاتووە، هەر توخمێکیش لەگەڵ توخمی دیکە پێکەوە گرێدراون، پێکهاتەکانی ناو کولتوور ماددیی و مەعنەوین، میتۆلۆژیا، سیستمی زمان، هونەر، ئایین، سیحر و بیروباوەڕ، دابوونەریت و پەیوەندییەکان لەو توخم و پێکهێنەرە کولتوورییانەن.
میتۆلۆژیا: گەورەترین و بەهێزترین توخمی کولتوور میتۆلۆژیایە، کە هەرچەندە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەزەقی دیار نییە، بەڵام هێزێکی سەرەکییە لە زۆربەی کۆمەڵەکان کەوا سیستەم و دابوونەریتەکان کارادەکات، ئەوەتا باڵاکردنی بەها و بیروباوەڕ لە خورافات و ئەفسانەکانی بەرایی بێجگە لەوەی فاکتەرێکە بۆ گواستنەوەی ئەو بەها و بیروباوەڕانە بۆ تازەپێگەیشتووانی کۆمەڵ، ئەوا لە هەمانکاتدا مەبەستێکی نادیار لە ناوەرۆکیدا بەدیدەکرێت، کە ناڕاستەوخۆ ئاڕاستەی ئەقڵی مرۆڤەکان دەکرێت، بەمەش لە نەخشەی زەینییان تۆمار دەبێت، ئەو مانا نادیارەش لە سادەترین شێوەیدا دەربڕینی بەهاو چەمکی خێر و شەڕە، هەروەها چیرۆکە زارەکییەکانیش، کە گێڕانەوەی ئەفسانەیە زانیاریی بە منداڵ دەدەن لەبارەی شێوەی ڕووبەڕووبوونەوەکانی مرۆڤی سەرەتایی لەگەڵ سرووشت و گیانەوەرە دڕندەکاندا.. (2)
بەم پێیە ئەفسانە و خورافە بەشێکی گرنگ و پێویستە لە کولتووری هەر نەتەوەیەکدا و هەرگیز لە یەکتری دانابڕێن، خورافە یەکێکە لە بەرهەمەکانی خەیاڵ و تێڕوانینەکانی مرۆڤ بۆ دیاردە و ڕووداوەکان، هەندێکجار هێندە خەیاڵی مرۆڤ پڕدەکات، کە کاریگەریی تەواو لەسەر هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی دادەنێت، پاشان تەشەنە دەکات و زۆرینەی کۆمەڵگە دەگرێتەوە... (3). لێرەوە ئاوڕ لە ڕەنگدانەوەی هەردوو چەمکی کولتوور و خورافەی سیاسیی لە ڕۆمانی (دەریاس و لاشەکان)ی -#بەختیار عەلی# دا دەدەینەوە. دەریاس و لاشەکان ڕۆمانێکی کوورت و لە هەمانکاتدا شاکارێکی تری بەختیار عەلییە، لەم ڕۆمانەدا کەڵکەڵەی شۆڕش و جوانییەکانی، شۆڕش و تارمایی و وەهمەکانی، هەموو شار و وڵات دەخرۆشێنێت، دیارە ڕۆماننووس لەم ڕۆمانەدا یەکێک لە نەخۆشییە دیارە بەرچاوەکانی ئەمڕۆی گەلانی جیهان وێنا دەکات، کە ئەویش نەخۆشی جووڵانەوە گۆڕانخوازەکان و شۆڕشە وەهمییەکانی ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە، کە شۆڕش و گۆڕانکاری بووە بە وەهم و خەیاڵ و ئەم ڕۆمانە پڕە لە خورافەی سیاسی و سەرکردەی خورافی و شۆڕشگێڕی خورافی، کە تەنیا ڕیکلام بۆ گۆڕانکاریی و نوێخوازی دەکەن و هەمیشەش خۆیان دووبارەدەکەنەوە و ناتوانن لە ڕەگەوە بیروبۆچوونە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بگۆڕن.
نووسەر لە ڕۆمانی دەریاس و لاشەکاندا ، بەشێک لە مێژووی پڕ تراژیدی خۆرهەڵات و کوردمان بۆ دەخاتەڕوو، بەشێوەیەکی ئەدەبی و خەیاڵی دەستدەبات بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییە سیاسییەکەی گەلانی خۆرهەڵات، کە مێژووی ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لێی، دەستنیشانکردن و دیاریکردنی کێشە و گرفتە مێژووییەکان ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکی گرنگی نووسەر و داهێنەرەکانی ئەم ناو چەیەیە. ڕەنگە پەرتووکەکانی بەختیار بەگشتی و ڕۆمانەکانی بەتایبەتیی باشترین ئەو پەرتووکانە بن، کە دەستیانبردووە بۆ ڕەگوڕیشەی نەخۆشییە سیاسی و مێژووییەکانی ئەم ناوچەیە. ئەگەر سەرنجبدەین لە سەرەتای ڕۆمانی (دەریاس و لاشەکان)، لە جێگایەکدا تەرمی (سەردار قەمەرخانی) دەهێنرێتەوە و دووبارە دەنێژرێتەوە، لێرەوە چیرۆکی نەخۆشییە سیاسییەکە و ڕەگو ڕیشەکەی دەستپێدەکات، ئەمەش لە تێڕوانینەکانی -ئەلیاس-ەوە تێدەگەین، کە بەمشێوەیە دەستپێدەکات: لە مەراسیمی ناشتنەکەی سەردار قەمەرخانیدا ئەلیاسمان نەبینی، کە ئەودەم گەنجێکی هێمن بوو، تازە دەلاکخانەیەکی بچووکی لە نزیک مزگەوتی شینەوە کردبووەوە، وەک خۆی دەیوت ئەم سیاسییە ڕزیوەی بۆ گرنگ نییە، کە دوای شازدە ساڵ مردن ئێستا لە دارجگەرەیەکی ڕزیو دەچێت، نەوەک لە قارەمانێکی شەڕە بێ سوودەکانی چل ساڵ لەمەوبەر، کە پێمان وت ئەمڕۆ مەیتی قەمەرخان دەهێننەوە، بە دەنگێکی جدی وتی دەبوایە لاشەکەی لە شوێنی خۆی نەجوڵێنن، باش نییە مردوو زۆر ئەمدیو ئەودیو بکەیت، ئەو هەر لەو زەمانەوە گاڵتەی بە قەمەرخانی دەهات و بەردەوام بۆ کەسێکی دی دەگەڕا، وەک سەرۆک و ڕابەری خۆی لێیبڕوانێت. (4)
ئەگەر سەرنجی کاردانەوەی -ئەلیاس-بدەین لەبارەی قەمەرخانیی و ڕۆڵە سیاسییەکەیەوە دەبینین وەک مرۆڤێکی نوێخواز، ڕەخنە لە مێژووی سیاسی ڕۆژهەڵات دەگرێت، بە سیاسەتێکی ڕزیو پێناسەی دەکات و ڕەتیدەکاتەوە، لەکاتێکدا قەمەرخانی سیمبوولی قارەمانی و شۆڕشگێڕی سیاسی ئێمەیە کراوە بە سەرکردەیەکی ئەفسانەیی مێژوویی ئەم ناوچەیە، وێنای کەسایەتییەکی خورافی بۆ کراوە، لەبری تێگەیشتنێکی بابەتییانە بۆ ڕۆڵ و کەسایەتییەکەی، وەک جەنەراڵ و سەرکردەیەکی ئەفسانەیی باسیکراوە، قەمەرخانی لەچوارچێوە و واقیعە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی دەرکراوە و کەسایەتییەکی جیاوازی دوور لە واقیع بۆ درووستکراوە، کە ئەمە ڕەگوڕیشەی ئەم دەردە سیاسییەی کۆمەڵەکانی ڕۆژهەڵاتە، بەڵام ئەلیاس وەکوو ڕۆشنبیرێکی ئەم کۆمەڵە وادەردەکەوێت، کە بەتەواوەتی دیوە ڕزیوەکەی ئەم پاڵەوانەی بینیوە و ئاشنای بووە؛ بۆیە پێیوایە مێژووی ئێمە بە گۆڕانکاریی جەوهەریدا تێپەڕ نابێت، زیاتر بریتییە لە دەستاودەستکردنی زۆرەملێیانە، بە دەستکاریکردنێکی سەرەتایی و ڕەنگگۆڕینەوە، دیارە -ئەلیاس-بە دوای دۆزینەوەی سەرکردە و ڕابەرێکی دیکەدا دەگەڕێت، دەیەوێت گەورەیەکی دیکە بۆ خۆی بخوڵقێنێت، دیارە مەبەستی نییە دونیایەکی جیاواز بۆ خۆی درووستبکات، بە دوای ڕوانین و دونیابینییەکی تازەدا ناگەڕێت، ئەو کێشەی لەگەڵ گەورەیەکی سیاسیدا هەیە و ڕەتیدەکاتەوە، لایەنگری بۆ گەورەیەکی سیاسی دیکە لەسەریایەتی.
دەتوانین بڵێین ئەمە کێشەی زۆرێک لە گەلەکانی ڕۆژهەڵاتە، کە مرۆڤێک دەکەن بە گەورەی خۆیان و شوێن بیروباوەڕەکانی دەکەون بەبێ ئەوەی بە دوای بیر و تێڕوانینی نوێدا بگەڕێن هەموویان هەڵگری هەمان دونیابینین، دەتوانین بڵێین مێژووی ئێمە کارخانەی بەرهەمهێنانی مرۆڤی گەورە و سیاسییە بە ناونیشانی جیاوازەوە، بەڵام هەڵگری هەمان بیروباوەڕ و دونیابینین، لە دەستپێکی ئەم ڕۆمانەدا باس لە پەیوەندییە جیاوازەکانی مرۆڤ دەکرێت بە سەرۆک و مردوو، باس لەو پەیوەندییە دەکرێت، کە لەنێوان مرۆڤە سیاسییەکانی ئەم دەڤەرە و شوێنە بەرزەکاندا هەیە، لەم ڕۆمانەدا تێگەیشتنێکی تەواو خورافی بۆ سەرۆک و سەرکردە سیاسییەکان درووستکراوە، بە جۆرێک لەچوارچێوە مرۆییەکە دەرچووە، بوونێکی نەمریی پێ بەخشراوە، بە جۆرێک سەرۆکەکان ئەگەر بە جەستەش نەمێنن ڕێباز و بیروباوەڕەکانیان هەر دەمێنێتەوە و مرۆڤ دەبێت بیانپارێزێت و بۆ ژیانی خۆی پێڕەویان بکات، واتە سەرۆکەکان بە مردن کۆتاییان نایەت، بەڵکوو ڕێبازەکەیان بەردەوامە. بەختیار عەلی لەو نووسەرانەیە، کە کێشەی گەورەی لەگەڵ پیرۆزکردندا هەیە، لەم ڕۆمانەدا پیرۆزکردن لە ئایینەوە بۆ سیاسەت گواستراوەتەوە، ئەم جارە لەبری پیاوی ئایینی سیاسییەکان بە پیرۆزکراون و نووسەر بە یەکێک لە دەردە کوشندەکانی سیاسەتی کۆمەڵی کوردی دەزانێت، کە ئەم پیرۆزییانە ڕێگە بە گۆڕانکاری نادەن، وەک دەڵێت: لە ترسی کاری خراپەکارانە سیاجێکی بەرزمان بۆ گۆڕستانەکە درووستکرد و پاسەوانی زۆرمان بۆ دانا، هێندە زۆر ڕۆژێک ویستمان گۆڕستانەکە تێکبدەین و خۆمان لەم هەموو سەرۆکە بێکەڵکە ڕزگاربکەین، بوو بە بەڵا بۆمان. (5)
ئێمە لە کۆمەڵێکداین سەرۆکەکان بەمردووییش پارێزگاری لە گۆڕەکانیان دەکرێت. چەندێک خراپەشیان هەبێت هەموویان پشتگیر و پشتیووانی خۆیان هەیە، سەرەتای چیرۆکی ئەلیاس و دەریاس چیرۆکێکی خێزانی و کۆمەڵایەتییە، چاوەڕوانی هاتنەوەی باوک لە سەرەتاوە چاوەڕوانی سەرتاسەری کۆمەڵە بۆ هاتنی باوکێکی فریادڕەس و ڕزگارکەر، بەپێی ئەو ڕۆڵ و سەرکردایەتییەی کە باوک لە خێزاندا هەیەتی و وەک فریادڕەس سەیردەکرێت، هەروەک ئەو چاوەڕوانییەی، کە ستارەخانی دایکی دەریاس و ئەلیاسیش هەیەتی بۆ گەڕانەوەی سێبەری باوک، بەڵام دەریاس خودی باوک و گەڕانەوەشی وەکوو وەهم و خورافەیەک دەبینێت و هەر ئەوەش وایلێدەکات بچێت لە خۆراوا مێژووی وەهم بخوێنێت و وەڵامی پرسیارەکانی خۆی سەبارەت بە خورافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بدۆزێتەوە. دەبێتە گەنجێکی یاخی لە تەواوی ئەو وەهم و خورافانەی دایک و براکەی و تەواوی کۆمەڵ بەدەستییەوە دەناڵێنن، لە ڕوانینی دەریاسدا جۆرێک لەنێوان دژی هەیە، بەتایبەت لە جێیەکدا تێگەیشتنی دەریاس بۆ شۆڕش و ئەنجامدانی گۆڕانکاری نیشاندەدرێت: دەریاس هەموو وڵاتەکەی وادەهاتە پێش چاو، وەک جێگایەک، کە ناتوانرێت شتێکی گرنگی تێدا بگۆڕدرێت، شتەکان وادانرابوون و درووستکرابوون، یان دەبوو بڕوخێنرێن، یان دەستیان لێنەدرێت. لە دوای دوو مانگ ژیان لە شارەکەدا تەواو گەیشتە ئەو بڕوایەی، کە لەو کەسانە نییە بتوانێت هیوای گەورە درووستبکات، بەڵکوو دەتوانێت وەک هەموو خەڵک لەگەڵ بێئومێدییەکەی خۆیدا ڕابێت و ئاسوودەبژی. (6).
-دەریاس پێیوایە دونیا و جیهانی لەمشێوەیە یان دەبێت بڕوخێنرێت یان دەستکاریکردنی مەحاڵە، دەریاس شۆڕش وەک خورافەیەک سەیردەکات، کە لە کۆمەڵی ئێمەدا هەرگیز درووستنابێت، چونکە شۆڕشێک، کە لەسەر بناغەی گۆڕانکاری و دونیابینی جیاواز درووستببێت لەم وڵاتەدا مەحاڵە، لەبەر ئەوەی شۆڕشگێڕەکان هەڵگری هەمان بیرەکانی پێشترن و لە ڕووخساری نوێدا خۆیان نمایشدەکەنەوە، یەکێک لە بنچینەکانی نائومێدکردنی مرۆڤ، بەخشینی هێز و دەسەڵاتی خودایە بە شۆڕش و لەنێویشیدا بە سەرۆک، هەر بۆیە دەریاس لە سەیرکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤەکانی سەردەمەکەی خۆیەوە هەست بەو دەسەڵاتە دەکات کە خورافە کێشاویەتی بەسەر بیرکردنەوەی مرۆڤەکاندا؛ هەر بۆیە دەڵێت: شۆڕش دەرگا لەسەر سەردەمێکی تازەی خورافات دەکاتەوە. (7)
دەتوانین بڵێین بنەڕەتی درووستبوونی زۆربەی شۆڕشەکان وەهم و خورافاتە، ئەگەر خەیاڵی درووستکردنی ژیانێکی باشتر و شایستەتر نەبوایە شۆڕشەکان درووستنەدەبوون، ئەگەر درووستکردنی خورافە لە مێشکی خەڵکیدا نەبوایە دەموچاو و ناواخنی گشت شۆڕشەکان دەردەکەوتن، ئەمەش هێزی لەدایکبوونیانی لێدەسەندنەوە؛ بۆیە ئەوەی هەیە مرۆڤەکان تێکەڵی دەبن، ئەوە حەقیقەتی شۆڕش نییە، بەڵکوو وەهمی شۆڕشە، یەکێک لەو گفتوگۆ جوانانەی لەم ڕۆمانەدا دەبینرێت گفتوگۆی مامۆستا مەردانە، لەگەڵ دەریاسدا، کە بەهانای دەریاسەوە هات لە ناشتنی تەرمی دایکیدا دەڵێت: ئیتر مێژووی شارەکە ئەمەیە، ئەمەیە کە تۆ لەم جێگایەدا دەیبینیت. ئینسانەکان بۆ یەکێک دەگەڕێن ببن بە عەبدی، جیاوازی نێوان عەبدی ئەم زەمانە و عەبدی زەمانی کۆن ئەوەیە، ئەمانە بە ئیمانێکی توندەوە دەبن بە عەبد، بەهانە دەتاشن، بەڵگە دەهێننەوە، دەیخەنە سەری و لێی دەردەکەن، تا بیسەلمێنن کارێکی باشیانکردووە. شانازی بەوەوە دەکەن وەک کلک دوای ئاغا و دوای بەگ و دوای ئەو سیاسی بکەون، دوایی دەبن بە جەنگاوەر چەک هەڵدەگرن، دەکوژن و وێرانەیی دەنێنەوە، دواجاریش دەبن بە مەیتێکی بێسوود و ڕزیو لە شوێنێکی وادا. (8)
کۆمەڵی ئێمە بەدەست ئەم دەردەوە دەناڵێنێت بەندایەتی هۆشمەندانە ئەم کۆمەڵەی تەنیوە، زۆرێک لە هێزە سیاسییەکان، کە خۆیان بە هەڵگری بیروڕای جیاواز لە قەڵەم دەدەن لە بنەڕەتدا لە یەک بەرنامە و بیروباوەڕەوە درووستبوون و دواجاریش دەچنەوە سەر هەمان ڕێچکەی خۆیان، هەمیشە هەردوو هەستی ڕقی زۆر و خۆشەویستی زۆر بۆ ڕێبازێک بیروباوەڕێک ئەم دونیایە بەڕێوەدەبات، مرۆڤەکانی ئێرە یان ئیمام و سیاسی و سەرۆکەکانیان زۆر خۆشدەوێت یان زۆر ڕقیان لێدێتی؛ بۆیە هەمیشە جەنگ لەسەر بناغەی ئەم هەستانە درووستدەبێت و مرۆڤ قوربانی یەکەمی ئەم جەنگانەیە، کاتێک باس لە شۆڕش و گۆڕانکاریی دەکرێت دەبێت بزانین هەمەلایەنەیە و تەواوی لایەنەکانی ژیانی مرۆڤ دەگرێتەوە، تەنیا خۆی لە سیاسەتدا نابینێتەوە، بەڵکوو دەستکاری تەواوی کۆمەڵ و کولتوور و باری دەروونی تاکەکان و بیروباوەڕ و تەواوی لایەنەکانی دیکەی ژیانی مرۆڤ دەکات. هەر بۆیە شۆڕشی ڕاستەقینە پێویستی بە دەستکاریکردنی هەموو ئەو لایەنانە هەیە، بەڵام لە خۆرهەڵاتدا شۆڕشەکان بەگشتی لە ڕواڵەتی نوێ و بەرنامەی کۆندا خۆیان نمایشدەکەن: لەم شارەدا تەنیا ئەو کەسە دەتوانێت خەڵک بۆ شۆڕش بجوڵێنێت، کە پێیان دەڵێت: بێئەوەی هیچ لە دینتان بگۆڕن، بێئەوەی هیچ لە خۆتان ئەخلاقتان بگۆڕن دونیاتان بۆ دەگۆڕم. (9)
دەتوانین بڵێین ڕۆمانەکە ستایشێکی قووڵی غوربەتی تێدایە، لە قووڵاییدا ململانێیە لەنێوان غوربەت و توانەوەدا، دەریاس ئەو ڕۆحە غەریبەیە، کە لە هەموو ئەوانە باشتر کۆمەڵگەی خۆی دەبینێت، کە لەنێوان ململانێکاندا نوقمبوون، واتە ئەو مرۆڤانەی، کە لەناو واقیعیی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەدا ژیاون خۆیان هەستییان بە کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان نەکردووە، بەڵکوو کەسێک کە لە کۆمەڵگەیەکی تردا دەژی و دێتە کۆمەڵگەکەی ئێمەوە هەست بە گرفتەکان و نقوومبوونی ئێمە لەناو کێشەکاندا دەکات؛ بۆیە دەریاس هەرگیز دوای خورافە سیاسییەکانی کۆمەڵگەکەی ناکەوێت، دەزانێت بۆ ئەوەی شۆڕش بکەیت دەبێت دەستکاریی تەواوی پێکهاتەکانی ژیانی کۆمەڵگەکەت و بیرکردنەوەی تاکەکانی بکەیت بەرەو باشە و گۆڕانکاریی تاکوو شۆڕشەکە ئاشتی و ئاساییشی کۆمەڵایەتی بەرهەمبهێنێت.
ئەمە ناوەرۆکی ئەو گرفتەیە کۆمەڵەکانی ئێمە بەدەستییەوە دەناڵن، کە هەمیشە مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە و گۆڕانکارییەکان لە سنووری ڕواڵەتی تێناپەڕن، دیارە ئەم ڕۆمانە قسە و گفتوگۆی زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام ئێمە لێرەدا تەنیا دەتوانین بەکوورتی قسەی لەسەر بکەین، کە یەکێکە لەو ڕۆمانانەی لە کوردستاندا کار لەسەر خورافەی سیاسی دەکات.
ئەنجام: بناغەی درووستبوونی هەموو شۆڕشەکان وەهم و خەیاڵاتە، ئەگەر خەیاڵی درووستکردنی ژیانێکی جوانتر و شایستە تر و کۆمەڵگەیەکی ئارامتر و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە مێشکی شۆڕشگێڕاندا درووستنەبووایە هەرگیز شۆڕشەکان درووستنەبوون.
گواستنەوەی بە پیرۆزکردن لە ئایینەوە بۆ سیاسەت، چونکە سەرکردە سیاسییەکانی کورد دوای مردنیشیان گۆڕەکانییان زیارەت دەکرێت و خەڵک بەترسەوە ناویان دەهێنن، لەکاتێکدا نەیانتوانیوە گۆڕانکارییەک لە ژیانی کۆمەڵانی خەڵکدا درووستبکەن.
$پەراوێز و سەرچاوەکان$
1-محەمەد ڕزگار: خورافیات (دەرەمۆک) ، 28/9/2021، زانیاری zaniary. Com.
2--ئارام ئیبراهیم حسێن دزەیی، خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسییانە بۆ کولتوور، ژمارە (9) ی گۆڤاری زانکۆی ڕاپەڕین، 2022 ، ل698.
3-OA Barznji, DS Hamafaraj , Reflection of culture in the stories of Sherzad Hassan, Halabja University Journal, 2022, ل79
4-بەختیارعلی، ڕۆمانی دەریاس و لاشەکان، سلێمانی، چ2، چاپخانەی کارۆ، 2019 ، ل6.
5-سەرچاوەی پێشوو، ل7.
6-سەرچاوەی پێشوو، ل23.
7-سەرچاوەی پێشوو، ل58.
8-سەرچاوەی پێشوو، ل182.
9-سەرچاوەی پێشوو، ل223. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 84 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://xalkurd.org/ 16-04-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 3
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 15-04-2024 (0 سال)
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رانانی پەڕتووک
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ) ل: 16-04-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 17-04-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 18-05-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 84 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 519,301
وێنە 105,002
پەرتوک PDF 19,456
فایلێن پەیوەندیدار 97,734
ڤیدیۆ 1,402
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
فۆڵدەر
کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - ڕەگەز - خانمان شەهیدان - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان کەسایەتی - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم - باشوورێ کوردستانێ کەسایەتی - جوڕێ کەسی - وەرزشڤان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.453 چرکە!