نە داری بێ بەر، نە گوندی بێ سەر
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە داری بێ بەر، نە گوندی بێ سەر)، کشتیاری کوردەواری ئەو ڕووەک و درەختانەیان چاندووە و ڕواندووە کە بەردار و بەرهەم و بەروبوومیان هەبووە، بۆ سێبەریش (زڕە و کەڕە و پەرک و کوێرە)یان نەڕوواندووە، گوندی بێ سەر: گوندێک برا گەورە و کێخوا و ئەنجوومەنی نەبێت، بۆ ناپەسەندی ئەو دووانە داری بێ بەرهەم و گوندی بێ برا گەورە وتراوە: نە داری بێ بەر، نە گوندی بێ سەر.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 83 جار هاتیە دیتن