پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,494
وێنە 105,725
پەرتوک PDF 19,692
فایلێن پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
فێمینیزم - Feminism
بەرهەمێن خوە ب ڕێنووسەکە پوخت ژبو کوردیپێدیا بنێرن. ئەم ژبۆ وە دێ ئەرشیڤ کەین و بو هەتاهەتا ل بەرزە بوونێ دپارێزن!
پول: وشە و دەستەواژە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فێمینیزم

فێمینیزم
جۆری وشە: ناو
واتا: فێمینیزم؛ فیمێنیزم؛ فێمینێزم؛ فێمینیسم.

(بە ئینگلیزی: Feminism، بە عەرەبی: النسویة) کۆمەڵێک بزووتنەوە و ئایدیۆلۆژیای کۆمەڵایەتی-سیاسییە کە ئامانجیان پێناسەکردن و جێگیرکردنی یەکسانیی سیاسی و ئابووری و کەسی و کۆمەڵایەتیی ڕەگەزەکانە. فێمینیزم ئەو هەڵوێستە لەخۆدەگرێت کە لە کۆمەڵگەکان ڕوانگەی پیاوان لە پێشینەدان و لەناو ئەو کۆمەڵگەیانەدا بە ناڕەوا مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکرێت. هەوڵەکانیش بۆ گۆڕانکاری بریتیین لە بەرەنگاربوونەوەی چەشنە چەقبەستووەکانی جێندەری و دامەزراندنی دەرفەت و دەرئەنجامی پەروەردەیی و پیشەیی و نێوان کەسی بۆ ژنان کە یەکسان بن لەگەڵ ئەوانەی بۆ پیاوان بەردەستن.

بزووتنەوە فێمینیستەکان بانگەشەیان کردووە و بەردەوامن لە هەڵمەتی مافی ژنان، لەوانە مافی: دەنگدان، وەرگرتنی پۆستی گشتی، کارکردن، بەدەستهێنانی مووچەی یەکسان، خاوەندارێتی موڵک، وەرگرتنی خوێندن، چوونە ناو گرێبەستی کار، هەبوونی مافی یەکسان لەناو هاوسەرگیریدا، مۆڵەتی منداڵبوون. هەروەها فێمینیستەکان کاریان کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ڕێگریکردن لە دووگیانی بە ویستی ژن، لەباربردنی یاسایی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی، هەروەها پاراستنی ژنان و کچان لە دەستدرێژیکردنە سەر و ئازاردانی سێکسی و توندوتیژیی خێزانی. گۆڕانکاری لە ستانداردەکانی جلوبەرگی ژنان و چالاکییە جەستەییە قبووڵکراوەکان بۆ مێینەکان زۆرجار بەشێک بووە لە بزووتنەوە فێمینیستەکان.

هەندێک لە زانایان هەڵمەتە فێمینیستەکان بە هێزێکی سەرەکی لە پشت گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییە مێژووییە گەورەکان بۆ مافەکانی ژنان دەزانن، بە تایبەت لە ڕۆژاوا، کە نزیکەی بە شێوەیەکی گشتگیر شانازییان پێوە دەکرێت بە بەدەستهێنانی مافی دەنگدانی ژنان، بێلایەنی لە ڕەگەز، مافی زاوزێ بۆ ژنان (لەوانەش دەستڕاگەیشتن بە ڕێگری لە دووگیانی و لەباربردن)، لەگەڵ مافی گرێبەستکردن و خاوەندارێتی موڵک و ماڵ. هەرچەندە بانگەشەکردنی فێمینیستەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر مافەکانی ژنان چڕکراوەتەوە، بەڵام هەندێک لە فێمینیستەکانیش هەن کە گفتوگۆ لەسەر ڕزگاریی پیاوان لە چوارچێوەی ئامانجەکانیاندا دەکەن، چونکە پێیان وایە پیاوانیش بەهۆی ڕۆڵی ڕەگەزی نەریتییەوە زیانیان پێدەگات. تیۆری فێمینیست کە لە بزووتنەوە فێمینیستەکانەوە سەری هەڵداوە، ئامانجی تێگەیشتنە لە سرووشتی نایەکسانی ڕەگەزی بە لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی و ئەزموونی ژیاوی ژنان.

چەندین بزووتنەوە و ئایدیۆلۆژیای فێمینیست بەدرێژایی ساڵان گەشەیان کردووە و نوێنەرایەتی ڕوانگە و ئامانجی جیاواز دەکەن. بە شێوەیەکی بنچینەیی، لە سەدەی نۆزدەیەمەوە، فێمینیزمی لیبراڵی یەکەم شەپۆل بوو کە لە ڕێگەی چاکسازی لە چوارچێوەیەکی لیبراڵ دیموکراسیدا هەوڵی یەکسانیی سیاسی و یاسایی دەدا. لەگەڵ بزووتنەوەکانی ژنانی پرۆلیتاریا لەسەر بنەمای کرێکاران کە بە تێپەڕبوونی کات گەشەیان کرد و بوون بە فێمینیزمی سۆسیالیستی و مارکسیستی لەسەر بنەمای تیۆری خەباتی چینایەتی. هەروەها لە شەستەکانی سەدەی 20، هەردوو ئەم نەریتە لەگەڵ فێمینیزمی ڕادیکاڵ کە لە باڵە ڕادیکاڵەکەی فێمینیزمی شەپۆلی دووەمەوە سەریهەڵداوە و داوای ڕێکخستنەوەی ڕیشەیی کۆمەڵگە دەکات بۆ نەهێشتنی باڵادەستیی پیاوان، دژایەتی دەکرێن؛ پێکەوە فێمینیزمی لیبراڵ، سۆسیالیستی و ڕادیکاڵ هەندێک جار پێیان دەوترێت قوتابخانەی سێ گەورەی بیری فێمینیست.

لە کۆتایی سەدەی بیستەمەوە زۆر فۆڕمی نوێی فێمینیزم سەریان هەڵداوە. هەندێک لە فۆرمەکانی فێمینیزم ڕەخنەیان لێ گیراوە کە تەنیا ڕوانگەی سپی پێست، چینی ناوەڕاست، خوێندەواری کۆلێج، جیاڕەگەز، یان ئەوانەی دوو ڕەگەزن لەبەرچاو گیراوە. ئەم ڕەخنانە بوونەتە هۆی درووستبوونی فۆرمەکانی فێمینیزمی تایبەت بە نەتەوەیی یان فرەکولتووری وەک فێمینیزمی ڕەشپێست و فێمینیزمی هاوڕەگەزخوازەکان.

=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
ماری وۆڵستۆنکرافت لەلایەن زۆر کەسەوە وەک دامەزرێنەری فێمینیزم سەیر دەکرێت بەهۆی پەرتووکەکەی لە ساڵی 1792 بە ناوی (بۆ بەرگری لە مافەکانی ژن -A Vindication of the Rights of Woman: with Strictures on Political and Moral Subjects (1792)) کە تیایدا بانگەشە بۆ فێرکردنی زانست و پەروەردەی ژنان دەکات. چارڵز فۆریەر، سۆسیالیستی یۆتۆپی و فەیلەسوفێکی فەڕەنسییە و وشەی فێمینیزمی لە ساڵی 1837 داڕشتووە. وشەی (féminisme) بۆ یەکەمجار لە فەڕەنسا و هۆڵەندا لە ساڵی 1872 و لە بەریتانیا لە ساڵی 1890 و لە ئەمریکا لە ساڵی 1910 دەرکەوتن، فەرهەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد یەکەم دەرکەوتنی بە زمانی ئینگلیزی بەم واتایە دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی 1895. بەپێی ساتەوەختی مێژوویی و کولتوور و دۆخی نیشتمان، فێمینیستەکان لە سەرانسەری جیهاندا هۆکار و ئامانجی جیاوازیان هەبووە. زۆربەی مێژوونووسانی فێمینیستەکانی ڕۆژاوا پێیان وایە کە هەموو ئەو بزووتنەوانەی کە کار بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان دەکەن، پێویستە بە بزووتنەوەی فێمینیست هەژمار بکرێن، تەنانەت کاتێک کە ئەو زاراوەیەیان بۆ خۆیان بەکارنەهێناوە. مێژوونووسانی تر جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت ئەم زاراوەیە تەنیا لە بزووتنەوەی فێمینیستی مۆدێرن و ئەوانەی دواتردا سنووردار بێت. ئەو مێژوونووسانە بۆ وەسفکردنی بزووتنەوەکانی پێشووتر، ناوی پرۆتۆفێمینیست بەکاردەهێنن.

=KTML_Bold=شەپۆلەکان=KTML_End=
مێژووی بزووتنەوەی فێمینیستەکانی ڕۆژاوای مۆدێرن بەسەر چوار شەپۆلدا دابەشکراوە. یەکەمیان لە بزووتنەوەکانی مافی دەنگدانی ژنان لە سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیستەم پێکهاتبوو، کە مافی دەنگدانی ژنانیان بەرەوپێش دەبرد. شەپۆلی دووەم، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان، لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی پێ کرد و هەڵمەتی یەکسانی یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنان ئەنجامدا. لە ساڵی 1992 و ساڵەکانی دەوروبەری، شەپۆلی سێیەم دەستنیشانکرا، کە بە گرنگیدان بە تاکایەتی و هەمەجۆریی تایبەتمەند بوو. سەرەڕای ئەوەش، گومانیش لە بوونی شەپۆلی چوارەم هەیە، بەڵام ئەوەی دانراوە ئەوەیە کە لە دەوروبەری ساڵی 2012 دەستی پێ کردووە و سۆشیال میدیای بەکارهێناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئازاردانی سێکسی و توندوتیژیی دژی ژنان و کولتووری دەستدرێژیکردنە سەر؛ ئەمەشیان زیاتر بە بزووتنەوەی (Me Too) یان منیش ناسراوە.

=KTML_Bold=تیۆری فێمینیزم=KTML_End=
تیۆری کەسێکی فێمینیست بریتییە لە درێژکردنەوەی فێمینیزم بۆ بوارەکانی تیۆری یان فەلسەفی. کارکردن لە چەندین بواردا دەگرێتەوە، لەوانە ئەنترۆپۆلۆژی، کۆمەڵناسی، ئابووری، توێژینەوەی ژنان، ڕەخنەی ئەدەبی، مێژووی هونەر، شیکاری دەروونی، فەلسەفە. تیۆری فێمینیست ئامانجی تێگەیشتنە لە نایەکسانی جێندەری و تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی جێندەری و پەیوەندییەکانی دەسەڵات و سێکس. وێڕای خستنەڕووی ڕەخنەیەک لەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سیاسییانە، بەشێکی زۆری تیۆری فێمینیستیش لەسەر بەرەوپێشبردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ژنان جەخت دەکاتەوە. ئەو بابەتانەی کە لە تیۆری فێمینیستدا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت بریتیین لە جیاکاری، چەشنەچەشنە، بە ئۆبجێکتیڤکردن یان بابەتیکردن (بەتایبەت لەلایەنی سێکسی)، ستەمکاری و پیاوسالاری. لە بواری ڕەخنەی ئەدەبیدا، ئیلین شۆڤاڵتەر پەرەسەندنی تیۆری فێمینیست بە سێ قۆناغ وەسف دەکات. یەکەمیان ناوی دەنێت ڕەخنەی فێمینیست، کە خوێنەری فێمینیست بەدواداچوون بۆ ئایدۆلۆژیاکانی پشت دیاردە ئەدەبییەکان دەکات. شۆڤاڵتەر دووەم بە ڕەخنەی ژن ناودەبات، کە تێیدا ژن بەرهەمهێنەری واتای دەقییە. دوا قۆناغ بە تیۆری جێندەر ناوی دەبات، کە تێیدا نووسراوی ئایدیۆلۆژی و کاریگەرییە ئەدەبییەکانی سیستمی سێکس/جێندەر دەکۆڵێتەوە.

=KTML_Bold=جۆرەکانی فێمینزم=KTML_End=
فێمینیزمی لیبراڵ
فێمینیزمی لیبراڵ کە لەژێر ناوی تری وەک ڕیفۆرمیست، سەرەکی، یان لە ڕووی مێژووییەوە بە فێمینیزمی بۆرژوازی ناسراوە، لە فێمینیزمی شەپۆلی یەکەمی سەدەی نۆزدەیەمەوە سەری هەڵداوە و لە ڕووی مێژووییەوە بەستراوەتەوە بە لیبرالیزم و پێشکەوتنخوازی سەدەی نۆزدەیەمەوە، لە کاتێکدا کۆنەپەرستانی سەدەی نۆزدەیەم مەیلیان بۆ دژایەتیکردنی فێمینیزم هەبووە. فێمینیزمی لیبراڵ بەدوای یەکسانی ژن و پیاودا دەگەڕێت لە ڕێی ڕیفۆرمی سیاسی و یاسایی لە چوارچێوەیەکی لیبراڵ دیموکراسیدا، بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پێکهاتەی کۆمەڵگەدا بکات؛ فێمینیزمی لیبراڵ لە چوارچێوەی پێکهاتەی کۆمەڵگەی سەرەکیدا کار دەکات بۆ تێکەڵکردنی ژنان. لە ماوەی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا، فێمینیزمی لیبراڵ بە تایبەتیی سەرنجی لەسەر مافی دەنگدان و دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی ژنان بوو. کارین ماریا بروزێلیۆس، دادوەری پێشووی دادگای باڵای نەرویج و سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی لیبڕاڵی نەرویجی بۆ مافەکانی ژنان، فێمینیزمی لیبڕاڵی بە فێمینیزمێکی ڕاستەقینە، هۆشیار و پراکتیکی وەسف کردووە.

فێمینیزمی لیبراڵ زاراوەیەکی زۆر فراوانە کە زۆرێک لە لقە مۆدێرنەکان و زۆرجار جیاوازن و ڕوانگەی جۆراوجۆری فێمینیست و سیاسی گشتی دەگرێتەوە؛ هەندێک لە لقە لیبراڵەکانی مێژوویی بریتین لە فێمینیزمی یەکسانی، فێمینیزمی کۆمەڵایەتی، فێمینیزمی جیاوازی، فێمینیزمی تاکگەرایی/ئازادیخواز و هەندێک جۆری فێمینیزمی دەوڵەتی، بە تایبەتیی فێمینیزمی دەوڵەتی وڵاتانی باکوور.

مەیدانی فراوانی فێمینیزمی لیبراڵ هەندێکجار لەگەڵ ئەو لقە نوێتر و بچووکترەدا تێکەڵ دەکرێت کە بە فێمینیزمی ئازادیخواز ناسراوە، کە مەیلی جیاوازییەکی بەرچاوی هەیە لە فێمینیزمی لیبراڵی سەرەکی. بۆ نموونە فێمینیزمی ئازادیخواز پێویستی بە ڕێوشوێنی کۆمەڵایەتی نییە بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی ماددی؛ لە ڕاستیدا دژایەتی ئەو جۆرە ڕێوشوێنانە دەکات، لە بەرانبەردا، ڕەنگە فێمینیزمی لیبراڵ پشتگیری لەو جۆرە پێداویستیانە بکات و وەشانە یەکسانیخوازەکانی فێمینیزم پێداگری لەسەریان بکەن.

=KTML_Bold=فێمینیزمی ڕادیکاڵ=KTML_End=
فێمینیزمی ڕادیکاڵ لە باڵە ڕادیکاڵەکەی فێمینیزمی شەپۆلی دووەمەوە سەری هەڵدا و داوای ڕێکخستنەوەی ڕیشەیی کۆمەڵگە دەکات بۆ نەهێشتنی باڵادەستیی پیاو. دەیەوێت سەرمایەداری پیاو کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگری لە ستەمکاری و چەوساندنەوەی ژنان بکات و کۆمەڵگە لە ڕیشە هەڵبکێشێت و ئاوەدانی بکاتەوە. بەڵام فێمینیزمی جوداخوازیی ژنان پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازی ناکات.

=KTML_Bold=فێمینیزمی ئیسلامی=KTML_End=
تێکەڵەیەک لە ئیسلام و فێمینیزم وەک وتار و پراکتیکێکی فێمینیست بەڵام لەناو پارادایمێکی ئیسلامیدا هاتووە، لەلایەن مارگۆت بەدرانەوە لە ساڵی 2002دا بانگەشەی بۆ کرا. فێمینیستە ئیسلامییەکان گومان و ڕەخنەکانیان لە ئیسلام و شەریعەتدا زەمینەسازی دەکەن، بەدوای یەکسانی تەواوی ژن و پیاودا دەگەڕێن لە کایەی کەسی و گشتیدا، دەتوانن کەسانی ناموسڵمانان لە وتار و مشتومڕەکاندا وەربگرن. فێمینیزمی ئیسلامی لەلایەن زانایانی ئیسلامییەوە بە ڕادیکاڵتر لە فێمینیزمی عەلمانی پێناسە دەکرێت و لەناو وتاری ئیسلامدا لەنگەر گرتووە و قورئان وەک دەقی ناوەندییەتی. دەوترێت قوتابخانەیەکی فیکرییە و ئاماژە بە کۆمەڵناسێکی مەغریبی دەکات بەناوی فاتمە مێرنیسی، هەروەها زانایانی وەک: ئامینە وادود و لەیلا ئەحمەد.

=KTML_Bold=ئایدۆلۆژیا ماتریالیستەکان=KTML_End=
ڕۆزماری هێنێسی و کریس ئینگراهام دەڵێن فۆرمەکانی فێمینیزمی ماتریالیست لە بیری مارکسیستی ڕۆژاواوە گەشەیان کردووە و ئیلهامبەخش بوون بۆ کۆمەڵێک بزووتنەوەی جیاواز (بەڵام سەریەک کەوتوون) کە هەموویان لە ڕەخنەیەکدا لە سەرمایەداریدا بەشدارن و سەرنجیان لەسەر پەیوەندی ئایدۆلۆژیا بە ژنانە. فێمینیزمی مارکسیستی باس لەوە دەکات کە سەرمایەداری ڕەگ و ڕیشەی چەوساندنەوەی ژنانە، هەروەها چەوساندنەوەی ژنان لە ژیانی ناوماڵ و کاردا کاریگەریی ئایدۆلۆژیای سەرمایەدارییە.

=KTML_Bold=ئیکۆفێمینیزم=KTML_End=
ئیکۆفێمینیستەکان کۆنتڕۆڵی پیاوان لەسەر زەوی بە بەرپرسیار دەزانن لە ستەمکاریی بەرانبەر ژنان و لەناوبردنی ژینگەی سرووشتی. ئیکۆفێمینیزم ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە کە زۆر سەرنجی لەسەر پەیوەندییەکی عیرفانیی نێوان ژن و سرووشتە.

=KTML_Bold=ئایدۆلۆژیای ڕەش و پۆستکۆلۆنیالیزم=KTML_End=
سارا ئەحمەد دەڵێت: فێمینیزمە ڕەشپێستەکان و پۆستکۆلۆنیالیزمەکان ئاڵنگارییەکن بۆ هەندێک لە بنەما ڕێکخراوەکانی بیری فێمینیستەکانی ڕۆژاوا. لە زۆربەی مێژووەکەیدا، بزووتنەوە فێمینیستەکان و پێشکەوتنە تیۆریەکان بەزۆری لەلایەن ژنانی سپی پێستی چینی ناوەڕاستەوە لە ئەوروپای ڕۆژاوا و ئەمریکای باکوورەوە سەرکردایەتی دەکرا. بەڵام ژنانی ڕەگەزەکانی تری فێمینیزمی جێگرەوەیان پێشنیار کردووە. ئەم ڕەوتە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵ بزووتنەوەی مافی مەدەنی لە ئەمریکا و کۆتایی هاتنی کۆلۆنیالیزمی ئەوروپای ڕۆژاوا لە ئەفریقا و کاریبی و بەشێک لە ئەمریکای لاتین و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا خێراتر بوو. لەو کاتەوە ژنانی نەتەوە گەشەسەندووەکان و کۆلۆنییەکانی پێشوو و کە ڕەنگیان جیاوازە لە سپی پێستەکان یان نەتەوەی جۆراوجۆرن یان لە هەژاریدا دەژین، پێشنیاری فێمینیزمێکی زیادەیان کردووە.

ژنخوازی دوای ئەوە سەریهەڵدا کە بزووتنەوە فێمینیستەکانی سەرەتایی تا ڕادەیەکی زۆر سپی پێست و چینی ناوەند بوون. فێمینیستەکانی دوای کۆلۆنیالیزم دەڵێن ستەمکاری کۆلۆنیالیزم و فێمینیزمی ڕۆژاوا ژنانی پۆستکۆلۆنیالییان پەراوێزخست بەڵام نەیانتوانی بێدەنگیان بکەن. فێمینیزمی جیهانی سێیەم و فێمینیزمی ڕەسەن پەیوەندییەکی نزیکیان بە فێمینیزمی پۆستکۆلۆنیالیزمەوە هەیە. هەروەها ئەم بیرۆکانە لەگەڵ بیرۆکەکانی فێمینیزمی ئەفریقی، دایکیزم، ستیانیزم، نیگۆفێمینیزم، فێماڵیزم، فێمینیزمی فرانتەیشناڵ و ژنخوازی ئەفریقیدا دەگونجێن.

=KTML_Bold=کەسانی ڕەگەز گۆڕاو=KTML_End=
فێمینیستەکانی شەپۆلی سێیەم مەیلیان هەیە خەبات بۆ مافەکانی ترانس وەک بەشێکی دانەبڕاو لە فێمینیزمی گشتی بکەن. هەروەها فێمینیستەکانی شەپۆلی چوارەم مەیلیان هەیە بۆ ترانس-گشتگیر (trans-inclusive) بن. تێری ئۆنیڵ سەرۆکی ڕێکخراوی نیشتمانی ئەمریکی بۆ ژنان (NOW) دەڵێت خەبات دژی ترانس فۆبیا پرسێکی فێمینیستە و (NOW) دووپاتی کردووەتەوە کە ژنانی ترانس ژنن، کچانی ترانس کچن. چەندین توێژینەوە دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی کە خۆیان وەک فێمینیست دەناسێنن، زیاتر کەسانی ترانس قبووڵ دەکەن بە بەراورد بەو کەسانەی کە خۆیان ناناسێنن.

فێمینیزمی ڕادیکاڵ بیرۆکەیەکی هەیە کە بە ترانس-دەرکردن (TERF) یان فێمینیزمی ڕەخنەگری ڕەگەزی ناسراوە، ڕەخنە لە چەمکی ناسنامەی ڕەگەز، مافی ڕەگەزگۆڕەکان دەگرێت، پێی وایە ڕەگەزی زیندەیی نەگۆڕە و ژنانی ترانس ژن نین. ئەم بۆچوونانە لەلایەن فێمینیستەکانی ترەوە بە ترانسفۆبیک وەسف کراون. [1]

تێبینی: کوردیپیدا ب هیڤییە تەمامیا پەیڤ و دەستەواژێن کوردی ب هەمی شێوەزارا ب پێناسا رێزمانی ڤە و ئێخستنا وان د ناڤ ڕستێ دا کومبکەت و وێنەی بو پەیدا بکەت ، هیڤییە هەڤکاریا کوردیپیدیا بکەن...
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 29 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (zaniary.com) - 19-05-2022
فایلێن پەیوەندیدار: 1
بابەتێن پەیوەستکری: 40
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
پەڕتووکخانە
دۆزا ژن
کورتەباس
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
پەیڤ: ناو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەرگەڕکری ژ زمانێ: ئینگلیزی
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 98%
98%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( زریان سەرچناری ) ل: 08-06-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شەنە بەکر ) ل : 09-06-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شەنە بەکر )ڤە: 09-06-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 29 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.112 KB 09-06-2024 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 522,494
وێنە 105,725
پەرتوک PDF 19,692
فایلێن پەیوەندیدار 98,581
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
فۆڵدەر
ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک. ئەنفالکری - پلەیا پارتایەتیێ - ئەندام ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - بارزان ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.516 چرکە!