گوڵی شادیم گەر هەبێ تۆیت
ئەگەرچی بۆ دڵم پشکۆیت
ساتێ داخم ئەکەی بەناز
ساتێ بەچاوی وەکو باز
بەجوانی خۆت ئەمبزوێنی
هەستی شیعرم ئەجووڵێنی
لەگەڵ ئەوەش کە ناوێرم
هەستی دڵمت پێ بسپێرم
نەک یاخی بیت لە خۆت بڵێی
من ئەو جوانەم ئەی تۆ خۆت کێی؟
بۆیە پێنووسم ڕائەگرم
باسی کەمێک جوانیت ئەگرم[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 20 جار هاتیە دیتن