پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 521,681
وێنە 105,525
پەرتوک PDF 19,652
فایلێن پەیوەندیدار 98,442
ڤیدیۆ 1,419
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی
ئامادەکار: #خەدیجە ئەسکەندەر#

ئەحمەدی خانی (1651-1707) شاعیر و نووسەر و ڕۆشنبیر و فەیلەسوفی گەورەی کورد، کوڕی سەردەمی خۆی بووە، لە یەکەم کەسانێک دادەنرێت کە لەسەر کوردایەتی و نەتەوەخوازیی کوردی نووسیویەتی.
#ئە‌حمە‌دی خانی# بە‌ناوبانگترین شاعیری نە‌تە‌وە‌ی کۆنی کوردە، لوتکە‌ی هۆنراوەی کرمانجی سە‌رووە، ناوبانگی ئە‌حمە‌دی خانی لە‌گە‌ڵ مە‌م و زیندا سنووری دووری وڵاتی بڕیوە‌ و بە‌ جیھاندا بڵاو بووەتە‌وە‌ و تا ئێستاش هەزاران خوێنەری هەیە بە زمانە جیاجیاکان.
• ژیانی ئەحمەدی خانی
ناوی ئەحمەد کوڕی ئەلیاس کوڕی ڕۆستەم بووە، لە ساڵی 1650 زایینی لەدایکبووە، نازناوی هۆنراوەی لە ھۆزی خانیان وەرگرتووە، بەشێکی ئەم ھۆزە لە نزیک ناوچەی #بۆتان# بوون، وە بنەماڵەی شاعیر باریان کردووە بۆ شاری #بایەزید#، لە #مەم و زین#ەوە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە خانی لە #جزیرە‌# ژیاوە، خانی یەکێک بووە لە مەلا گەورەکانی سەردەمی خۆی و شارەزاییەکی چاکی لە فەلسەفە و زانستەکانی دیکەدا ھەبووە.
ئەحمەدی خانی ھەموو ژیانی بۆ خوێندەواری و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی سیاسی خەرج کردووە لە کۆمەڵی کوردەواریدا، شاعیر لە مەڵبەندی لەدایکبوونی شاری بایەزید، لە ساڵی 1707 کۆچی دوایی کردووە و ھەر لەوێش نێژراوە.
خانی ھەر لە سەرەتاوە دەیزانی کە نووسینی کوردی خوێنەری کەمە و ئەو پەرتووکانەی کە بە کوردی نووسیبووی نەیاندەتوانێت بگەنە ژمارەیەکی زۆر خوێنەر، ئەمەش بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێتەوە:-
• لە لایەک ئەو کۆمەڵگەیەی کە ئەحمەدی خانی تێدا دەژیا زۆربەی ھەرەزۆریان نەخوێندەوار بوون.
• لەلایەکی دیکەوە زمانی نووسین و خوێندنی ئەو سەردەمە زیاتر بە زمانی عەرەبی و فارسی بوو، نووسەرانی ڕۆژەھەڵاتی ناوین بە نووسەرانی کوردیشەوە بەو زمانانە پەرتووکیان نووسیوە،
ئەو کاتەی خەڵک لە کێبڕکێدا بووە تا زمانی سەردەست و دەسەڵاتدارەکان بزانێت خانی بە زمانی کوردی نووسینەکانی بڵاو دەکاتەوە.
هەروەها هەوڵ دەدات خەڵکی فێری خوێندەواری و زمانی کوردی بکات، کوردی بکاتە زمانی سەرەکی لە نووسیندا و بیپارێزێت لە توانەوە.
شاعیر کاتێک هەستی کردووە هەموو شتێکی کورد لە مەترسیدایە بۆ ئەمە تەنیا گەلانی سەردەست و دەسەڵاتدار تاوانبار ناکات بەتوندی دژی ئەو نەریتە کوردییەی ئەو کاتە دەوەستێتەوە کە دژی یەکتری وەستاونەتەوە و چوونەتە پاڵ دوژمن و نەیاران، نەیانتوانیوە یەک بگرن خاوەن یەک گوفتاری یەکگرتوو بن.
دەبینین ئەحمەدی خانی، گرنگییەکی زۆری بە زمانی کوردی داوە وەکوو ھەڵوێسەیەک لە دژی دەستەڵاتداران و ھاوکات وەکوو ڕەخنەیەکیش لە کوردەکان خۆیان، چونکە پێی وابووە کە زوو خۆیان دەدەنە دەست، ئاغا و دەستەڵادارە بێگانەکان، زمانی نووسین دەتوانێت ببێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوانیش‌ نەتەوەیەکن.
ئەحمەدی خانی یەکەم شاعیرە کە گلەیی لە سەرۆک ھۆزەکانی کورد دەکات کە یەک ناگرن و پشت بە نەیارانیان دەبەستن، دەنا دوژمنانی کورد غوڵامێتیان بۆ دەکردن و دەڵێت :
گەر دێ هەبوا مە ئتتفاقەک
ڤێکرا بکرا مە ئنقیادەک
ڕۆم و عەرەب و عەجەم تەمامی
هەمیان ژ مە ڕا دکر غولامی
تەکمیل دکر مە دین و دەولەت
تەحسیل دکر مە علم و حکمەت
• بەرھەمەکانی:
عەقیدەیا ئیمانێ:
بە پەخشان و ھۆنراوە سەبارەت بە پێنج کۆڵەکەی ئیمان لە ئیسلامدا نووسراوە.ساڵی 2000 لە سوید چاپ کراوە.
ئەم بەرهەمە پەرتووکێکی بچوکی عە‌قایدی ئیسلامە‌، چە‌ند وانە‌یە‌کی زانستی (کە‌لام)ە‌، خانی بە‌ ھۆنراوە‌ پێشکە‌شی فە‌قێیانی کوردی کردووە، لێرە‌دا خانی وە‌ک مامۆستایە‌ک خۆی دە‌نوێنێت و نە‌چووەتە‌ کۆڕی گفتوگۆ و لێکدانە‌وە‌ی مە‌زھە‌بە‌کانی ئیسلامە‌وە‌، وە‌ک (مە‌م و زین)ی نە‌کردووە‌، بە‌ڵکو پەرتووکێکی خوێندنی پێشکە‌ش بە‌ فە‌قێکانی کردووە‌.
نووبەھارا بچووکان:
1683، فەرھەنگۆکێکی عەرەبی-کوردییە بە هۆنراوە، بۆ منداڵانی کوردی داناوە تا فێری زمانی عەرەبی ببن کە ئەو سەردەمە زمانی دین و زانست بووە، یەکەم جار لە 1926 لە #ڕەواندز# چاپکراوە.
خانی ‌ بە‌ ھۆنراوە‌ی کوردی فە‌رھە‌نگەکەی پێشکە‌ش بە‌ منداڵانی کورد کردووە‌، بۆ ئە‌وە‌ی فێری عە‌رە‌بی ببن، خانی لێرە‌دا وە‌ک کوڕی گە‌ل خۆی دە‌نوێنێت، ئە‌م نۆبە‌رە‌یە‌ی پێشکە‌ش بە‌ میر و خاوە‌ن دە‌سە‌ڵات ناکات، بە‌ڵکو بۆ منداڵانی کوردی نووسیوە‌ وە‌ک خۆی دە‌ڵێت:
نە‌ ژبۆ ساحیب ڕە‌واجان
بلکی ژبۆ بچووکێد کرمانجان
مەم و زین:
ساڵی 1692نووسراوە، بەڵام یەکەم جار لە 1919 لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە، کە ئە‌نجامی مە‌رگی ناکامانە‌ و پڕ لە ئازاری مە‌م و زین ببووە‌ چیرۆک و بە پشتاوپشتی دە‌گوترایە‌وە، دە‌مێک بوو ئەو سۆز و فیداکارییە‌ سروودی دڵداران بوو، خانی ھات سە‌ر لە‌ نوێ زیندوی کردەوە، نە‌مری پێ بە‌خشین و بە‌ناوی ئە‌وانە‌وە‌ کۆمە‌ڵێک بیروڕای لە فەلسە‌فە‌ی خۆی دە‌ربڕی
جوانی خانی لەوەدا دەردەکەوێ کە ئەو زانست و زانیاری و مەعریفەیەی کە بەزەحمەت پێی گەیشتووە چەندین وڵات گەڕاوە بۆ ئەوەی بە دەستی بهێنێ بۆ خۆی گلی نەداوەتەوە بەڵکوو پڕۆژەیەکی داناوە و فەلسەفەیەکی داڕشتووە کردوویەتی بە بەرنامە بە بیری کوردانە و دۆخی کوردانە و ڕەچاوکردنی دۆخی سیاسی و سۆسیۆلۆژی ئەو کاتە
هەر وەک خانی خودی خۆی لە هۆنراوەەکانیدا دەیەوێت باس لە خەم و خەفەتی دڵی خۆی بکات و بە دوای چارەسەردا دەگەڕێت مەم و زین دەکات بە بەهانەیە، وە‌ک دە‌ڵێت:
شە‌رحا غە‌مێ دل بکە‌م فسانە‌
زین و مە‌مێ بکە‌م بە‌ھانە
مەم و زین بەرهەمی35 ساڵەی تەمەنییەتی چونکە لە تەمەنی پانزە بۆ شانزە ساڵی دەستی کردووە بە نووسینی ئەو بەرهەمە مەزنە بە وردبوونەوە لێی دەگەینە ئەو واقیعەی کە مەم و زین بەرهەمێکی زیاتر سیاسییە وەک لەوەی ڕۆمانسی بێ واتە لە بنەڕەتدا بە ئەندازەی ئەوەی زۆرتر سیاسییە ڕۆمانسی نییە هەڵتەکاندنێکی سایکۆلۆژی و سۆسیۆلۆژیییە بۆ ئەو کاتەی ناوچە کوردی و تاک و کۆمەڵگەی کوردی بۆ ئەو دۆخە چەق بەستووییەی کۆمەڵگەی کوردی کە ئەو کات لەژێر دابەشکاریی عوسمانی و سەفەوی دا بووە هەمیشە ناوچە کوردییەکان بوونەتە مەیدانی جەنگ قوربانییەکانی جەنگەکان تەنیا خەڵکی سڤیلی کوردی بووە ئیتر خانی دێت لە پەنای ئەوەوە پڕۆژەیەک پێشکەش دەکات بە زمانی هۆنراوەی بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێگە چارەیەک بۆ ئەم دۆخە بدۆزێتەوە ئەو چەند بنەمایەک پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ڕزگار بن لەم داگیرکاری و پارچەپارچە بوون و خۆ خۆیی و داڕمانی ئەخلاق و بەهای کۆمەڵگەی کوردی ئەو کاتە تێیدا بووە .
کەواتە خانی لە ڕێی مەم و زینەوە چەندین شت بە ئێمە دەڵێت بە دەر لەوەی ئەم شاکارە سیاسی و ڕۆمانسییە وەک وترا بەرهەمێکی مێژووییشە چونکە شاعیر مێژووی ئەو کاتەمان بۆ دەگێڕێتەوە بە هۆنراوە، بۆیە دەتوانرێ وەک سەرچاوەییەکی گرنگی مێژوویی سوودی لێ وەربگیرێ ئەم داستانەی ئەحمەدی خانی باس لە دۆخی ئەو کاتی تاکی کورد و کۆمەڵگەی کوردی و دۆخی ئەو کاتەی حوکمڕانی کوردی و شێوازی حوکمڕانی کوردی و میر و میرنشینەکان باس دەکات، خستنەڕووی پڕۆژەکەی بە زمانی هۆنراوە دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئەوەی کە زمانی هۆنراوەی زیاتر باڵا بووە وەک لە زمانی نووسینی ڕووت.
بۆیە خانی دوای خوێندنەوەیەکی واقعی بۆ دۆخی کورد، پێشنیاری پڕۆژەیەکی سیاسیی-کۆمەڵایەتی دەکات بۆ ئەوەی کوردەکان هەوڵ بدەن سوودی لێ وەربگرن تا دەوڵەتی خۆیان دابمەزرێنن
لە خوارەوە گرنگترین فاکتەرەکان دەخەینەڕوو کە خانی لە دوتوێی پڕۆژەیەکدا ئاماژەی پێ داون بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی، بریتین لە:
1-یەکێک لە فاکتەرەکان لە پڕۆژەکەی خانی بەرچاو دەکەوێت بریتییە لە هەبوونی سوپا، سوپایەکی بەهێز و پڕچەککراو بە چەکی مۆدێرن، لە ڕووی مێژووییەوە باس لە سوپای ڕووس دەکات کە چۆن بووەتە سەرداری عالەم باسی لە گرنگی هێز دەکات لەم سەردەمە، چونکە زمانی سیاسی ئەو کاتە زمانی هێز بووە، هەبوونی ئەم ھێزە بۆ پاراستنی وڵات لە مەترسی ھێرش و داگیرکاری وڵاتانی تر.
2-فاکتەری دووەم بریتییە لە یەکگرتن کە ڕێگایەکی گونجاوە بۆ گشت نەتەوە و کۆمەل و گرۆپێک تا بتوانن بەهۆیەوە ڕێچکەیەکی تەندرووستی دەسەڵاتداری و ژیان کردن پێکەوە بدۆزنەوە، بە تایبەتیی بۆ ئەوانەی کە ئامانجێکی بنیاتنەرانەیان هەیە بۆ گەیشتن بە دۆزی ڕەوای خۆیان، بە پێچەوانەوە گەر بێتوو یەکگرتوو نەبن و لێکترازا و بن ئەوا ناتوانن ئامانج و مەبەستی خۆیان بپکێنن، مەبەستی خانی ئەوەیە کە نابێت کۆمەڵێک میر و میرنشین و عەشیرەت و تایەفە و تیرە و بنەماڵە و لایەن هەبن بە جیاجیا خاوەن هێز و سەرکردەی خۆیان بن، بەڵکوو دەبێت هەموویان یەک بگرن لەژێر ناوی یەک نەتەوە و خاوەن یەک گوفتار بن تا دەوڵەتێک دابمەزرێنن.
3-فاکتەری سێیەم بریتییە لە ئایین ئەسڵی ئایین (هەموو ئایینەکان) بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی هاتوون، خودی ئایین (پەیام) پێویستی بە مرۆڤ نییە ببێتە خزمەتکاری.
خۆی گەورەیە، تەواوە، موتلەقە، لەوەوە بنەمای زۆریکردن نییە لە ئایین، خانی نایەوێت ئایین ڕابماڵرێت بەڵکوو دەیەوێت ئایین بەگەر بخرێت بۆ خزمەتی دەوڵەت بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگە و درووستکردنی تاکەکان واتا تاکەکان نابێت خزمەتکاری ئایین بن بەڵکوو ئایین خزمەتی تاکەکان بکات کاتێک خانی بابەتی ئایین دەورووژێنێت لە بێباوەڕیەوە ئەم قسەیە ناکات پێویستە ئەوەمان لە بەرچاو بێت کە بەرهەمێکی هەیە بە ناوی عەقیدەی ئیمان کە تیایدا باس لە پێنج فەڕزەکەی ئایینی ئیسلام دەکات لەو پەڕی باوەڕدارییەوە ئەم قسەیە دەکات چونکە خانی تێگەیشتووە لەوەی کە ئایین بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی هاتووە.
4-یەکێک لە فاکتەرەکان تر بریتییە لە عیلم و مەعریفەت، زانست و زانیاری لەهەموو شت گرنگترن چونکە تەنیا بەو دوو شتە دەتوانین بگەینە دەرئەنجامی هۆشمەندی ئەگەر زانست و زانیاری نەبێت ژیان و گەردونیش پڕدەبن لە جەهالەت و هەموو شتێک پوچ و بێ مەعنا دەبێت یەکێکە لەو فاکتەرانەی کە خانی زۆر جەختی لەسەر کردووەتەوە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی لە پڕۆژەکەیدا ئەو هانی تاکەکان دەدات بۆ ئەوەی خۆیان ڕۆشنبیر بکەن و بزانن لە دونیای دەوروبەر چی دەگوزەرێت، خانی لە ڕێگەی پڕۆژەکەیەوە لەگەڵ بنیاتنانی دەوڵەت هەوڵی بنیاتنانی تاکەکانیش دەدا واتا تاکێکی سەربەخۆ کە ئازا و بە جەرگ و تێگەیشتوو و ڕۆشنبیری بێ.
5-خانی باس لە سەرکردە دەکات وەکوو هۆکارێکی دیکە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی هەبوونی سەرکردەیەکی بەهێز و قارەمان، سەرکردە ئەو کەسەیە خەڵک بەرەو ئامانجە هاوبەشەکان ئاڕاستە دەکات و ئامانج دەگرێتە بەر و پرد لەنێوان تاکەکان درووست دەکات، و هێز و مەعریفە پەرتەوازەکان کۆ دەکاتەوە، و هاودەمی درووست دەکات واتە کۆکەرەوەی هەموو بۆچوونەکانە، سەرکردایەتی کردن هونەرێکە دەتوانێت کاریگەریی بخاتە سەر تاک و کۆمەڵگە بە مەبەستی بەڕێوەبردنیان.سەردەمی خانی پێچەوانەی سەردەمی ئێستا ئەو کەسانەی بەهێز و قارەمان بوون ڕۆڵیان دەبینی لە بنیات نانی دەوڵەت.
بە داخەوە پڕۆژە مەزنەکەی خانی لە دوتوێی شاکارە جوانەکەیدا بە زمانی هۆنراوە، لە مەعریفەی تاکی کورد غاییبە، ئەمەی سەرەوە هەوڵێک بوو بۆ ئاشنابوونەوە بە بەشێک لە فەلسەفەی کوردی، ئەو پڕۆژەیەی کە ئەحمەدی خانی نزیکەی 300-400 ساڵ بەر لە ئێستا پێشکەشی کوردی کردووە، بە زمانی هۆنراوە، هەوڵی داوە تاکەکانی کورد تێ بگەیەنێت لەوەی کوردیش نەتەوەیەکە وەک هەر یەک لە نەتەوەکانی دیکە، دەتوانێت ببێت بە خاوەن دەوڵەتی خۆی و خاکەکەی خۆی بپارێزێت لە دەستی بێگانە و هەموو لایەک یەک بخات و خاوەن یەک گوفتارێکی سیاسی یەکگرتوو بن، هەوڵی پاراستنی کورد و زمانی کوردی بدەن لە توانەوە و لەناوبردن، نۆکەری بێگانە نەبن و پاڵپشتی یەکتر بن لە بنیاتنانی دەوڵەتی کوردی، خانی باسی کردووە، کەچی بە داخەوە وەک پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە، دەنا کوردیش دەتوانێت کەڵک لە بەرهەمی فەلسەفی و ئەدەبی کوردی وەربگرێت بۆ یەکخستن و هەنگاونان بەرەو دەوڵەتداری.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 84 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 03-07-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ئاراس ئیلنجاغی ) ل: 03-07-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 06-07-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 06-07-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 84 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 521,681
وێنە 105,525
پەرتوک PDF 19,652
فایلێن پەیوەندیدار 98,442
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
چەند لایێت ڤەشارتی د سترانا کوردیدا
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
فۆڵدەر
ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ شەڕێ دەولەتا ئیسلامی - داعش ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باکوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - شنگال ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (کۆچا داوی) - شنگال ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - کۆمکوژییا ئێزدییان ژ لایێ دەولەتا ئیسلامیا داعش ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - ڕەگەز - خانمان ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - مێرگەسوور

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.563 چرکە!