پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,047
وێنە 105,776
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لەنێوان قوربانی و ستەمدا
ب خەمین ژبەر قەدەخەکرنا کوردیپێدیایێ ل باکوور و ڕوژهەڵاتا وڵات ژئالێ داگیرکەرێن تورک و فارسڤە
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەنێوان قوربانی و ستەمدا

لەنێوان قوربانی و ستەمدا
=KTML_Bold=لەنێوان قوربانی و ستەمدا=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#

خۆ بە قوربانی هەژمارکردن ئاماژەیەکە بۆ دۆخێکی تایبەت یان بارودۆخێک کە کەسێک یان گرووپێک پێی وایە تیایدا بووە بە قوربانی، زۆرجار لە ڕێی زیانپێگەیشتن لە ئەنجامی ئەزموونێکی تایبەتەوە، یان تێپەڕبوون بە ستەم و نادادپەروەریی، یان لە ئەنجامی خراپ مامەڵەکردنێکی کەسێک یان لایەنێک دژ بە کەسێک یان لایەنێکی دیکەوە. کەواتە، پەیوەندی بە ئەزموونێکی کردەییەوە هەیە لە ئەنجامی بوون بە قوربانی و ئەو دۆخە دەروونی و سۆزداریی و کۆمەڵایەتییەی کە مرۆڤەکان یان گرووپەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە. لە هەمان کاتدا، دەکرێت ئەو هەستە هەر وەهمێک بێت، لە ئەنجامی تێنەگەیشتن لە پاشخانی ڕووداوەکان، یاخود ململانێی سیاسی و هاوسەنگی هێز.

چەمکی قوربانیبوون، لە سەرانسەری بەشە زانستییە جیاوازەکاندا لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، لەوانەش دەروونناسی، کۆمەڵناسی و تاوانناسی و زانستە سیاسییەکان. توێژەران لە هەموو ئەو بوارانەدا لەدیوە جیاوازەکانی قوربانیبوونیان کۆڵیوەتەوە، لەوانەش کاریگەرییە دەروونییەکانی داینامیکی کۆمەڵایەتی، کاریگەرییە کلتوری و سیاسییەکان.

یەکێک لە تیۆرە کاریگەرەکانی پەیوەست بە قوربانیبوونەوە، چەمکی “عەقڵییەتی قوربانی”، یان “کلتوری قوربانی”ییە. ئەم تیۆرییە لەلایەن هەردوو کۆمەڵناس برادلی کامپێڵ و جەیسن مانینگ لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. توێژینەوەیەکیان کە 1914 بەناوی “دەستدرێژی بچووک و کلتورە ئەخلاقییەکان” ئەنجام دراوە، ناوبانگی دەرکردووە. ئەم توێژینەوەیە باس لە دیاردەیەکی کلتوری دیاریکراو دەکات کە تاکەکان یان گرووپەکان خەریکی قوربانیبوون و کێبڕکێن و بەدوای بەدەستهێنانی پێگە و دەستەڵاتدا دەگەڕێن لە ڕێگەی بانگەشەی قوربانیبوونەوە. واتە، قوربانیبوون وەکوو چەکێک بەکار دێنن. لەم جۆرە کلتورەدا، خەڵک لەوانەیە تاوانە بچووکەکان وەک نادادپەروەرییەکی گەورە هەست پێبکەن و دۆخی قوربانی خۆیان بەکاربهێنن بۆ داوای دانپێدانان، هاوسۆزی یان قەرەبووکردنەوە.

کامپێل و مانینگ کلتوری قوربانیبوون لەگەڵ دوو کلتوری ئەخلاقیی دیکەدا بەراورد دەکەن، ئەوانیش “کلتوری شەرەف” و “کلتوری کەرامەت”ن. کلتوری شەرەف جەخت لەسەر ناوبانگی تایبەتیی کەسەکان دەکاتەوە و لەوانەیە بە شەڕانگێزیی یان تۆڵەسەندنەوە وەڵامی سووکایەتی یان تاوانەکان بدەنەوە. لە بەرانبەردا، کلتوری کەرامەت، ئۆتۆنۆمی تاک و ڕێزگرتن لە هەموو تاکەکان لە پێشینەی کارەکانییان دادەنێن. هانی خەڵک دەدەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ململانێکان لە ڕێگەی ئاشتیانە و دامەزراوە سیاسییەکانەوە.

لێرەدا دەمەوێت، لینکێک لەنێوان سایکۆلۆجیای قوربانیبوون و پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بدۆزمەوە، چونکە لەو ڕۆژانەدا دوو ئەندامی هەردوو حیزبی سیاسیی باڵادەستی هەرێم، گفتوگۆیەکی توندیان بوو، هەردوو لا خۆیان بە قوربانی دادەنا. هەردوو لاش بەناوی هەڵوێستە کوردایەتییەکانییانەوە ئەوی دیکەی تاوانبار دەکرد، یەکێکییان بەرانبەرەکەی بە خیانەتکار و ئەویدیکەش بەرانبەرەکەی بە ستەمکار ناوزەد دەکرد.

پەیوەندیی نێوان قوربانیبوون و پڕۆسەی سیاسیی لە ڕووی لەخۆگرتن (inclusion) و وەدەرنان (exclusion) ئاڵۆز و فرەلایەنە. ئەوەش بەو مانایەی داخۆ، خۆ بە قوربانی دانان مرۆڤ لە بەرپرسیارییەتی نیشتمانیی دوور دەخاتەوە؟ لەو چوارچێوەیەدا، قوربانیبوون دەتوانێت وەک هۆکارێکی هاندەر بۆ کۆکردنەوەی سیاسی و گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی بەکار بێنێت، یان ببێتە هۆی لەخۆگرتن و دانپێدانانی زیاتری ئەو گرووپەی کە خۆی بە قوربانی هەژمار دەکات. ئەوە بۆ کەمینە ئایینی و ئیتنیکییەکانیش هەر ڕاستە. لە هەمان کاتدا دەتواندرێت لەپێناو زیاتری بەکارهێنان یان زیاتری وەدەرنان یاری بەو جۆرە سایکۆلۆجیایە بکرێت. ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر دابەشبوون و ململانێی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لەناو کۆمەڵگە.

ڕوانگەیەک لەم پەیوەندییە لەلایەن توێژەرانەوە پێشکەش دەکرێت، کە شرۆڤەی گێڕانەوەکانی قوربانییەکان دەکەن لە پەیوەند بە سیاسەتی ناسنامە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە. ئەو گێڕانەوانە زۆرجار تیشک دەخەنە سەر ئەزموونەکانی ستەم و هەڵاواردن و نادادپەروەری کە هەندێک گرووپ ڕووبەڕوویان دەبنەوە، بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و درووستکردنی هاوسۆزی و کۆکردنەوەی پشتیووانیی بۆ هۆکارەکانییان. بەڵام بەسیاسیکردنی قوربانیبوون، دەتوانێت ببێتە هۆی وەدەرنان و دوورخستنەوەی زیاتری بەرانبەر، یان بەهێزکردنی ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتری پەراوێزخستن و بەردەوامبوونی نایەکسانییەکان.

وابزانم ئەو هاوکێشەیە ڕوونە لە پەیوەندی نێوان هەردوو حیزبی دەستەڵاتداری هەرێمی کوردستان. هێندەی سیاسەتی دوورخستنەوە پێڕەو دەکەن لە بەرانبەر یەکدیدا، هێندە سیاسەتێکی لەخۆگر و کۆکەرەوە پێڕەو ناکەن، هەڵبەت ئەوەش لە نەبوونی سیاسەتێکی نیشتمانی، سنوورێکی سیاسی نێودەوڵەتی و نەبوونی سەروەریی سیاسی و ئەمنی لە هەرێم، هێندەی دیکە دۆخەکەی مەترسیدارتر کردووەتەوە. پرسیارە ئاڵتوونییەکەش ئەوەیە، ئایا سیاسییەکانی هەرێم وشیارن بەوەی کە هەرێمی کوردستان، لەلایەک بەشێکە لە دەوڵەتێک و هێشتا سەربەخۆ نییە؛ خاوەنی سەروەریی سیاسیی نییە؛ سنوورێکی دانپێدانراوی نییە؛ لەڕووی ئەمنییەوە هیچ پاوانێک نییە بێگانە لێی بسڵەمێتەوە. ئەوەش وا دەکات، هەر حیزبێک چەند سیاسەتی دوورخستنەوە توند بکات، بەرانبەرەکە بوار و پانتایی دوورکەوتنەوەی ڕەهایە و چەندیی بیەوێت دەتوانێت بڕوات. لەلایەکی دیکەشەوە، ئەوەی کە حوکمی هەرێم دەکات، حکومەتێکی نیشتمانیی نییە، بەڵکوو حکومەتی حیزبە لە هەردوو زۆنەکە. بەمانای ئەوەی کام حیزب تیایدا بەهێزە، بەرانبەرەکەی ئینتیمای بۆ ئەو حکومەتە لاوازتر دەبێت و ئاسانتر دوور دەکەوێتەوە و قوربانیبوونی خۆی زیاتر دەردەخات، ئەوجا بە هەر پاساوێک بێت.

کەواتە، قوربانیبوون دەکرێت وەکوو چەکێک هەمیشە بەڕووی لایەنی بەرانبەردا بەرز بکرێتەوە. بۆ نموونە لە ململانێی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دا، هەردوو لا، سایکۆلۆجیای قوربانیبوون بەکار دێنن دژ بە یەکدی. دیارە ئیسرائیل لەو بارەیەوە چیرۆکێکی دوورودرێژی هەیە. لە دوای هۆلۆکۆست، توانی سایکۆلۆجیای قوربانیبوون وەکوو فاکتەرێکی بەهێز بخاتە ناو گۆڕەپانی سیاسیی نێودەوڵەتی و کۆمەڵێک دەسکەوتی گەورە لەو ڕووەوە بەدەست بێنێت. ئەوەش بەو مانایەی کە کلیلی قوربانیبوونی گۆڕی بۆ فاکتەری هێز. هێزێک تا سنووری ستەم، تا سنوورێک کە ئەخلاقی تیادا نەمێنێتەوە. بەڵام لە بەرانبەردا عەرەب، بەتایبەتیش فەلەستینییەکان، نەیانتوانیوە قوربانیبوون بگۆڕن بۆ فاکتەری هێز، بەڵکوو لێیان بووە بە فاکتەرێکی لاواز و هەندێک جار وەکوو دەروازەیەک بۆ خۆکوژیی. وەک ئەوەی لە 7 ی ئۆکتۆبەری پار ڕووی دا، کە بە هەموو پێوەرەکان فاکتەرێکی خۆکوژی و تیرۆر بوو.

بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکان، بە کوردیشەوە، پێویستییان بە پانتاییەکی ئەخلاقی و ناوبانگێکی مرۆیی پابەند بە بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان هەیە لە ململانێکاندا. ئەگەر داگیرکەر، یاخود هەر هێزێکی سەرکوتکەر، بێ ئەخلاق بوو، مانای وانییە بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانیش بێ ئەخلاق بن. گۆڕەپانی شەڕ کراوەیە دژ بە سوپا و هێزە ئەمنییەکان، کە ئامرازێکی سەرکوتکەرن، بەڵام هاووڵاتی مەدەنی هەمیشە دەبێت لە دەرەوەی هاوکێشەکان بێت. ئەوەش خاڵێکە کە زۆرجار سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان شانازیان پێوە کردووە کە لە ململانێکانیاندا لەگەڵ بەغدا هەرگیز پەلاماری هاووڵاتی مەدەنییان نەداوە.

لە ڕوانگەی “حەماس”ەوە، کە حیزبێکی سیاسییە، لەگەڵ فەتح کە هەڵگری یەک دۆزن، لەلایەکەوە، نەیانتوانی بە یەکەوە هەڵبکەن و سیاسەتێکی نیشتمانییانە پێڕەو بکەن، لەکاتێکدا کە سیفەتی دەوڵەتێکییان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەهەردوو کەرتی غەززە و باریکەی ڕۆژاوا بەخشیوە، بەڵام هێشتا دانی پێدا نەنراوە. حەماس لێرەدا نەیتوانی وەکوو گرووپێکی سیاسی بچێتە دونیای حوکمڕانی، چونکە هێشتا بە عەقڵییەتی شۆڕشگێڕ و سڕینەوەی ئیسرائیل بیری دەکردەوە. لەلایەکی دیکەشەوە نەیانتوانی هاوسەنگی هێز بەدرووستی لە ناوچەکە بخوێنێتەوە. حەماس تاک لایەنە، وەکوو ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکات، “دۆزی فەلەستین لەبیر کراوە و قوربانییە”، ئیسرائیلیش بەردەوامە لە ستەمەکانی. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ناویان بێتەوە ناو ناوان، پەلاماری 7 ی ئۆکتۆبەریان ئەنجام دا. بەمانای ئەوەی، حەماس ئەوەی بیر چوو بوو کە بەشێک لەو قوربانیبوونە، هیی هەڵنەکردنیانە بە یەکەوە لەگەڵ فەتح، هیی ئەو ڕەهەندە ئایدیۆلۆجیایەیە کە ڕێگرە لە بەردەم ئاوێزانبوونیان لە سیستمەکانی ناوچەکە. بۆ فەلەستینییەکان، هێندەی مافەکان و سەقامگیری و ئازادی گرنگە ئایدیۆلۆجیا گرنگ نییە.

ئایا تەنیا لەبەر ئەوەی لەبیر کراون و دەبێت کارێک بکەن بەبیر دنیای بهێننەوە کە ئەوان قوربانین لە بەرانبەر ستەم و داگیرکاری ئیسرائیل دا، دەبێت پەلامار بدەن بێ ئەوەی ئەنجامەکانی لێک بدەنەوە؟ ئێستا ئەنجامەکان دیارن، ڕاستە پرسەکە بیر دنیا هێندرایەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا لەلایەک بیریان چووە کە هەر کردەوەیەک هەڵگری خەسڵەتەکانی تیرۆر بێت، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قبووڵکراو نییە. لەلایەکی دیکەوە، سیاسەتی نەمزانی ناخوات، لە بەرانبەر بەخشینی هەزاران قوربانی بێگوناهی فەلەستینی. لەپاڵ ئەوەش، حەماس وەکوو گرووپێکی ئیسلامیی ئیخوانیی، ئەوەی بیرنەبوو کە لەناو دەستەبژێری سیاسیی عەرەب، نەک هەر ڕێکخراوێکی قبووڵکراو نییە، بەڵکوو تۆمەتی تیرۆریشی لەسەرە، ئەمەش وای کرد کە فەلەستینییەکان زیاتر ببنە قوربانی نەک هەر دەستی ئیسرائیل بەڵکوو هیی ئەو پێگە و ئایدیۆلۆجیاییەی کە حەماس و گرووپی جیهادی فەلەستینی و گرووپە بچووکەکانی دیکەش هەڵیانگرتووە لەلایەک، لەلایەکی دیکەش، هیی ئەو هاوپەیمانێتییەی کە حەماس هەیەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و بەرەی “موقاوەمە”، کە خۆی لە حیزبوڵا و میلیشیاکانی #حەشدی شەعبی# و میلیشیاکانی حوسیدا دەبینێتەوە. هەموومان دەزانین، ئەو بەرەیە، دەسەڵاتخواز و خۆسەپێن و دژە مافەکانی مرۆڤە و لە ڕوانگەی ڕۆژاواوە، بەرەی شەڕە. لەڕاستیدا ئەو بەرەیە بووە بە بەڵایەکی زۆر گەورەی تێکدەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەرێمی کوردستانیش، کە پێشی شەڕی نێوان حەماس و فەتح دابەش کرابووە سەر دوو زۆنی زەرد و سەوز، هەڵگری کۆمەڵێک خەسڵەتی تایبەت بوو کە دەکرا تا ئەوپەڕ سوودیان لێ وەربگیرێت. بەو مانایەی کورد وەکوو گرووپێک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پارێزبەندیی هەبوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی بڕیاری 688 وەکوو زۆنێکی پارێزراو بۆ هاووڵاتییانی کوردستانی باشوور. هەردوو حیزبی سەرەکی باشوور، #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هەر لە سەرەتاوە شکستیان هێنا لەوەی مێژووی قوربانیبوونی نەتەوەکەیان، ئیسڕائیلئاسا سیستماتیک بکەن و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندی نەتەوەی کوردستان سوودی لێ وەربگرن. هەروەها، لەسەر بنەمای بەها و نۆرمە مۆدێرنەکان، حوکمڕانییەک دابمەزرێنن، ببێتە مۆدێلێکی گۆڕینی قوربانیبوون بۆ فاکتەری هێز، ڕێک وەکوو ئەوەی ئیسرائیل کردی. بەڵام لەجیاتی ئەوە وەک فەلەستینییەکانئاسا دەستیان بە شەڕی ناوخۆ کرد، کە دۆزی خۆیان و نەتەوەکەیان نەک هەر دەیان ساڵ گەڕاندەوە دواوە، بەڵکوو تا ئەوڕۆش لە کاردانەوەکانی ئەو شەڕەدا دەژین.

دوای شەڕی ناوخۆ، هەرچەندە بۆ ساڵانێک توانیان بە یەکەوە هەڵبکەن و هەرێم بەڕێوە ببەن، بەڵام هەرێمێک تەنیا بە ڕواڵەت یەکگرتوو، لە ناوەرۆکەوە هەرێمێکی بریندار و دابەشبوو، دوو زۆن لە چارشێوی حکومەتی هەرێمدا. حکومەتێک بە هەموو دامەزراوەکانییەوە، دیلی هەژموونی حیزب بووە لە هەردوو زۆنەکەدا. حکومەتێک لە هیچ کام لە دوو زۆنەکە نەیانتوانیوە پۆلیسێک لە زۆنی بەرانبەردا بجوڵێنێت.

ئەوەی سەیرە، لە سایکۆلۆجیای خۆ بەقوربانیزاندا زۆرجار هیچ سنوورێکی ئەخلاقی و نیشتمانیی ناهێڵێتەوە لەپێناو دەستکەوتی زیاتر و هەندێک جار مانەوەش. ئەگەر پرسە نەتەوەییەکان بەرەو پێش ببرێن و ململانێ لەسەر خزمەتی نەتەوەکەیان بکەن، ئەوانیش زیاتر گەشە دەکەن، بەڵام ئەو خاڵەشییان دەکەوێتە سەر هۆشیاریی سیاسیی خەڵک. لەو ڕووەشەوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان، نەک هەر سنوورییان بۆ کەڵەگایی حیزب بەسەر دامەزراوەکانی حکومەتدا دانەنا، بەڵکوو بۆخۆشیان لە ڕێی بێدەنگبوون، ناهۆشیاری سیاسی، لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگدانەوە بە حیزبەکانیان لە دژی یەکدی، بوون بە فاکتەرێک بۆ ئەو کەڵەگاییە. حیزب و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانیش کە دژایەتی ئەو دوو حیزبەیان کردووە، بۆ ئەوە نەبووە کەڵەگایی هەردوو حزیبەکە کەم بکەنەوە، بەڵکوو بە ڕاگەیاندن و بە کرداریشەوە ئەوەیان دەربڕیوە کە هەردوو حیزبەکە زۆریان خواردووە و ڕێگا بە ئێمەش بدەن با هەندێک بخۆین. زۆریش لەوانەی کە لە ڕیزی ئۆپۆزسیۆندا بوون و دوایی چوونەتە ناو ڕیزەکانی ئەو دوو حیزبە، خراپتریان کردووە.

لەو دووڕیانەوە، یەک جۆرە سایکۆلۆجی زاڵە بەسەر کۆی نەستی زۆرینەی ئەندامانی ئەو حیزبانە بەتایبەتیی دەستەبژێری سیاسی. ئەوە هیچ لەوەی کە کەسیان بەرنامەیەکی نیشتمانیی نەبووە بۆ کۆتاییهێنان بەو سەرگەردانییە. بۆیە، ساڵانێکی زۆرە پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێم پەکی کەوتووە و هەردوو حیزبەکەش لە ڕوانگەی خۆ بەقوربانیزانینەوە، ناتوانن خۆیان لە بەرپرسیارییەتی ئەو سەرگەردانییەی هەرێم بدزنەوە.

دەستەواژەی “من قوربانیم، بەرپرسیار نیم لەوەی ڕوودەدات، بێجگە لە گەمژەیی سیاسیی هیچی دیکە نییە. “من قوربانیم پێویستم بە دەسەڵاتی زیاترە بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەم” دادی کەس نادات. لە ڕاستیدا، هیچێک لەو پاساوانە کلیلی چارەسەر نین و بەرپرسیارییەتیش لەسەر شانی کەس هەڵناگرێت. چارەسەر هەوڵدانە بۆ ڕاکێشانی بەرانبەر و ئاشتەوایی.

هیچێک لەو دەربڕینانە، هیی حیزبێکی سیاسیی خاوەن ئەزموون و مۆدێرن نین، کە بە یەکەوە لە حکومەتێکدا کار دەکەن. بە یەکەوە چارەنووسی هەرێمێکیان لەبەردەست دایە، هیچ کامێکیشیان لە بەرپرسیارییەتی مێژووی خۆیان نابەخشرێن. هەردوولا بەرپرسیارن لەوەی کە شکستیان هێنا لەوەی سیاسەتێکی نیشتمانییانەی کوردستانییانە پێڕەو بکەن، قوربانییەکانی نەتەوەکەیان بکەن بە دەروازەیەک بۆ چاوشۆڕی داگیرکەر و ناچارکردنی بۆ قەرەبووکردنەوەی کوشتن و بڕین و هەڵتەکاندنی کوردستان. مێژوو ڕوحمی بەکەسدا نایەتەوە، هەروەکوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕوحمی بەو دۆخەی کورد دا نایەتەوە، چونکە بۆخۆی بەرپرسیارە لەو دۆخە.

ئەرکی هەنووکەیی و بەپەلەی ئەو دوو حیزبە، بەتایبەتیش دوای هەڵبژاردنەکان، ئەگەر تۆزێک هەست بە بەرپرسیارییەتی نیشتمانیی و نەتەوەیی بکەن، هەرچیی زووە خۆیان لەو ئەقڵییەتە خۆبەڕاستزان و لە هەمان کاتیشدا خۆبەقوربانیزان دوور بخەنەوە. کۆمەڵێک پریسنیپ و حەرام و حەڵاڵی نیشتمانیی دابنێن. دامەزراوەکان ڕادەستی حکومەتێکی نیشتمانی بکەن و وەکوو هەموو حیزبەکانی دنیای پێشکەوتوو، خەریکی حیزبایەتی بن. شکۆ بۆ نەتەوەکەیان بگەڕێننەوە و سەروەری سیاسیش بۆ هەرێمی کوردستان. هێزێکی نیشتمانیی ڕاستەقینە بۆ هەرێم درووست ببێت، ئەوسا هەم بۆ خۆیان و هەمیش نەتەوەکەیان براوە دەبن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 02-04-2024
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 02-04-2024 (0 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 10-07-2024 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 11-07-2024 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هومام تاهیر )ڤە: 10-07-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 3 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
22-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 523,047
وێنە 105,776
پەرتوک PDF 19,704
فایلێن پەیوەندیدار 98,646
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
مێهڤانداریا دوو هونەرمەندا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
بوهارا کوردستانێ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئەدەب بۆ بچیکا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
پەڕتووکخانە
کۆمێک وشەی کوردی کە عەرەب دەکاریان دەکات
کورتەباس
بەراهیەک ژبو لێکۆلینەوەک ل فۆلکلۆرێ کوردی-ئەرکی فۆلکلۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
بشتەڤانیا چینا ریچبەر و ژار د شیعرا کوردی دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
فۆڵدەر
ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - هۆز - زەنگەنە ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.36 چرکە!