لە قۆتڕ ئەسپی شێ نابێت
وتراویشە: لە کفر کاریتە هەڵناکەوێت، یان #پیرە قۆتڕ#، قۆتڕ: قاترە واتە ئێستر یان هێستر، ئێسترە ماچە نەزۆکە و وەچە ناخاتەوە، چونکە دوو ڕەگە لە نێرەکەر و ماینە یان لە ئەسپ و ماکەر دەکەوێتەوە، ئەسپی شێ: جۆرە ئەسپێکی ڕەسەنە و خوازیاری زۆرە و پەسەندە، هەندێکجار وشەی قۆتڕ بۆ پیرەپیاوێک یان پیرەژنێکی ڕەفتار منداڵکاریش بەکاردەهێنرێت، بەڵام لێرەدا وەکوو ئیدیۆم بەکارهاتووە بۆ کەسێک کە بێ کەڵک و هەپرە و ناکەس و توڕوهات بێت و ڕەچاوی پیاوەتی و کاری باشی لێ نەکرێت دەوترێت: لە قۆتڕ ئەسپی شێ نابێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 107 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!