ئەستووردان دەڕێسێت
لە شاری #هەولێر#ێ پێچەوانەی ئەو ئیدیۆمە دەوترێت:#باریک ڕێسە#، باریک ڕێس، زۆر خەریک دەبێت بەڕێستنی دەستپێچکە موویەک یان خورییەک و زۆری پێ دەچێت، بۆیە بە چیڕە درێژ و زۆربڵێ، یان کەسێک زۆری حەز لە قسان بێت، دەوترێت: باریک ڕێسە، بەڵام لە شاری #مەهاباد# و ناوچەی موکریانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوترێت: ئەستووردان دەڕێسێت، داوی ئەستوور زوو دەستپێچکە مووەکە یان خورییەکە دەکاتە ڕیس و داو، بەڵام ئەوەش لایەنی خراپەی خۆی هەیە بەنی درشت و ئەستوور بۆ هەموو شانەیەک و کارگەیەکی ڕستن و چنین نابێت وشتی زبر و ناڕێکی لێ درووست دەکرێت لە شاڵ و بەڕە و بەرماڵ و جاجم و مافوور و تورەگە و خرار و جواڵ و..تاد، ئەکەر کەسێک قسەی ناڕێک و نابەجێ و ناڕاست و خۆهەڵکێش بکات دەوترێت: ئەستووردان دەڕێسێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 35 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!