نانت جۆ بێت سەر و درت ڕەحەت بێت
لە کوردەوارییدا ژیان بەکولەمەرگی بەڕێوەچووە پشت بە باران و کێڵانی زەوی بەستراوە بۆ بەدەستهێنانی قووت و بژێوی ڕۆژانە، کەشوهەواش لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر جیاواز بووە، ساڵ هەبووە هاتی و خۆشی بووه، ساڵی واش هەبووە زۆر دڵرەق و بێ باران و ڕەحمەت بووە، بۆیە هەژاری و نەداری زۆر بووە، زۆربەی خەڵکی نانی جۆ و هەرزن و گاڵ و ماشی هەبووە، بەڵام شوکرانە بژێر و ڕەزامەند و دڵخۆشبوون بەو بەشەی هەیانبووە، بۆ ئەو حاڵەتە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: نانت جۆ بێت سەر و درت ڕەحەت بێت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12 جار هاتیە دیتن