بە هیچ ئاوێ ناخوسێتەوە
کورد وتویەتی: مردوو و زیندوو بە ئاوێ دەشورێن، مردوو لەوەی چاکتر ناشورێ، لە حەوت ئاوی داوە قاچی تەڕنەبووە، بە هیچ ئاوێ ناشورێتەوە، مرۆڤ خۆیی و جلوبەرگی و ناوماڵی بە ئاو دەشوات، هەندێکجار مرۆڤەکە خۆی زۆر دژوون و پڕ قڕێژە، یان جلوبەرگەکەی چڵکی حەوت ساڵی پێوەیە، یاخود حەوشە و بان و ژووری ماڵەکەی خۆڵ و خاشاکێکی زۆری تێدایە، هەموو ئەوانە پێویستی بە شوشتنی تایبەت هەیە، دەبێت بۆ ماوەیەک بخرێنە ناو ئاوەوە تاوەکوو چڵکەکەی نەرم بێتەوە بەوە دەوترێت: خوسان، خوساندن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی زۆر پیسی خاوەن چەند ڕەوشتێکی وەکوو: حەرامخۆری و بکوژی و ستەمکاری و داوێن پیسی و حەرامزادەیی و چەتەیی و دزیەتی، لەبەر پیسیەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری #سنە# دەوترێت: بە هیچ ئاوێ ناخوسێتەوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 99 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!