پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کوردزاگ
03-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
دیمانەی دکتۆر ئێما پۆمرۆی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە شانەدەر زێد
03-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر دەبێتە سەرچاوەی تێگەیشتنی نوێی جیهان لە مێژووی نیاردەتاڵەکان
03-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
شکور دربۆ حسێن بشار
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سێڤێ ڕەشۆ خەلەف جۆمەر
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سوزان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیرا خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سلێمان خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سفیان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعید جردۆ خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 518,307
وێنە 106,240
پەرتووک PDF 19,186
فایلی پەیوەندیدار 96,733
ڤیدیۆ 1,348
ژیاننامە
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەی...
ژیاننامە
ئیرەج عەندەلیبیی
ژیاننامە
سەعید گاباری
ژیاننامە
ڕەزا باران
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئەنجام: 3 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئایدۆلۆژیای خێڵ و زانکۆکەی زەڕایەن
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایدۆلۆژیای خێڵ و زانکۆکەی زەڕایەن

ئایدۆلۆژیای خێڵ و زانکۆکەی زەڕایەن
ناونیشان: ئایدۆلۆژیای خێڵ و زانکۆکەی زەڕایەن
نووسەر: د. #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #21-04-2023#
فاروق ڕەفیق لەمڕۆدا عەقڵێکی زۆر باشی بیرکەرەوەی کۆمەڵگەی ئێمەیە، بەدەر لە هەموو ڕەخنەیەکی کەسیی کە کەس بێ خەوش و خەتا نییە و نابێ، بەرگریکردن لەو عەقڵە کە لانی کەم دەیەوێت ئێمە بگوازێتەوە قۆناغی پاش خێڵ ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی و مێژووییە. هەرچەندە دەزانم مەحاڵە لە نەبوونی پەروەردەیەکی درووست و هۆشیاری تاکدا گۆڕانکاری قووڵی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە چەند ڕۆشنبیر و نووسەرێک درووست ببێت، خۆ گەر دژ و دوریش بن لە دەسەڵات ئەوا دەنگیان هەر ناگات، بەڵام بێدەنگیشیان دۆخەکە خراپتر و ئاڵۆزتر دەکات. گۆڕانکاری لە زیهنییەتی دەستەجەمعی خەڵکدا بەبێ بوونی پشتیووانییەکی پەروەردەیی و کلتوریی واتە کونکردنی ئەزمەڕ و لێدانی تونێل بە دەرزی.
=KTML_Bold=حەزی #بەعس# و حیزبی کوردی بۆ خێڵ لە کوێوە دێت=KTML_End=
نیو سەدەی دەسەڵاتی بەعس و پاشانیش شۆڕش و حیزبی کوردی وەک دوو هێزی تەواو نالەخۆ و زڕ و ناڕەسەن نەک هەر نەیانتوانی گەلانی ناوچەکە بگەیەنن بە موقەویماتی دەوڵەتی مۆدێرن و کۆمەڵگەی مەدەنی، بە پێچەوانەوە هاتن خەڵکیان لەژێر ناونیشانە غەریب و نامۆکانی وەک بنەماڵە، هۆز، عەشیرەت، تیرە و خێزاندا مۆب و تەجنید کردەوە بۆ ئامانج و مەبەستی کەسی و حیزبی و لە مەفهوومە کۆنەکەی نەتەوەش دایانڕنین. بەم جۆرە توانیان هەم ئیرادەی ئازادی دەستەجەمعی کۆمەڵگە و هەمیش هەستی ئازادی و خودێتی لەتاکدا بکوژن. چونکە بە بۆچوونی ئەمان ئاسانترین ڕێگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تاک و کۆمەڵگە درووستکردنەوە و زیندوو کردنەوەی ئەم خێڵ و عەشیرەتانەن کە بەریتانییەکان تا ڕادەیەک ڕۆڵ و پێگەیان لاواز کردبوون. لە میتۆلۆجیای ئەماندا زۆر ئاسانترە سەرۆک خێڵێک بکڕیت و هێزێکی چەکداری بۆ درووستبکەیت و مووچە و دیوەخانانەی بۆ ببڕیتەوە تا لەبەرانبەردا ئیرادە و ئازادی و دەنگی ئەندامانی هۆزەکەی مسۆگەر بکەیت، وەک لەوەی بێیت ئەجێندایەکی سیاسی و ماقوڵی خزمەتگوزار پێشکەش بە جڤات بکەیت تا لە ڕێگەی خزمەتگوزاری و دامەزراوە و ماف و ئازادییەکانەوە بتوانیت خەڵک لەدەوری خۆت و پڕۆژەکەت کۆبکەیتەوە.
=KTML_Bold=کۆمەڵگەی مەدەنی و خێڵ=KTML_End=
ئەمڕۆ لە کوردستاندا گەشەی خێزان و خێڵ و عەشیرەت و تیرە و هۆزەکان گەورەترین لەمپەڕن بۆ درووستبوونی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی و خاوەن دامەزراوە و بەهای مۆدێرن. هۆز دەتوانێت چی لە دامەزراوە تێبگات لەکاتێکدا هەموو ئاواتی درووستکردنی قەڵاو دیوەخانێکە بۆ ئەوەی بەخێرهاتنی قەرەباڵخی بێ ئەجێندا و بێ ئامانجی تێدابکات؟
بۆ ڕزگار بوون لێی بە حوکمی ئەزموون و دەرگیر بوونی لەگەڵ تەنیاییە قوڵ و پڕوکێنەر و خنکێنەرەکانی مرۆڤ بە سرووشت کائینێکی شوناس پەرەستە، بەبێ نان و ئاو ژیان دەکات بەڵام بە بێ شوناس نا. کاتێک تۆ لە شوناسی نەتەتەوە و نیشتمان بێ هیوا دەکرێیت و ئەو ناسنامە گەورانەی دونیای مۆدێرنت بۆ پێکەوە لکان و پێکەوەژیان بە ئەنقەست تێدا تیرۆر دەکرێن، ئیدی شتێک نییە تۆ بەویترەوە گرێ بدات وەک ناسنامە، ئەوەی لەپێشتە دیسان تەنیاییە، بۆ ڕزگار بوون لەم تەنیاییە بە ناچاری ناتوانیت دەست بۆ چڵەپوشی شوناسۆچکەی بچووک و ناسنامەی سەرەتایی وەک خێزان و هۆز و خێڵ عەشیرەت نەبەیتەوە. ئەمە ئەو شوێنەیە کە حیزبی کوردی سی ساڵە توانیوێتی عەقڵی ئێمەی تێدا هاک بکات و وەک خاڵی لاواز کاری لەسەر بکات.
=KTML_Bold=هۆز و عەشیرەت لە دونیای نوێدا=KTML_End=
کێشەکەی وابەستەبوون بە هۆز و عەشیرت و خیڵ لە دونیای مۆدێرندا ئەوەیە ئەم ڕەوتە بە پێچەوانەی مەبادیئەکانی دونیای مۆدێرنەوە دەجوڵێتەوە، بە پێچەوانەی شەپۆلەوە مەلە دەکات، ئیرادە و ئازادی تاک و خودێتی لە تاک سەلب دەکات و دەیداتە دەست ئاغا و ڕیشسپی عەشیرەت و هۆز. کۆبوونەوە زۆر و زەوەندەکانی ئەمڕۆ کە لە میدیای سێبەر و و سۆشیال میدیا بە کامێرای 4K و مۆنتاژی سەرنجڕاکێشەوە مارکێتینگیان بۆ دەکرێت نە سەر بە دونیای شارن نەسەر بە دونیای گوند و دێهاتی جاران، ڤستیڤاڵ و تەجەموعەکانیان پڕکردنەوەی ئەو گرێ و بۆشاییە دەروونییانە تێناپەڕێنێت کە تێیکەوتوون. هەموو ئەوەی ئەنجامی دەدەن لە چالاکی خۆی لە مەسرەفگەرایی خواردن و خواردنەوە و بەڕێکردنی میواندا دەبینێتەوە بەبێ بوونی ئەجێندایەکی دیرایکراو. هەمووان پاش چەند کاتژمێرێک لە خورادنی دەستەجەمعی و خواردنەوەی ڕیزە دیژلەمە دەچنەوە ماڵەکانی خۆیان. کۆبوونەوەکانیش زیاتر سەر بە دونیای نێرینە و پیاوانن، ڕۆڵ و پێگەی ژن و مێیینە لەم کۆبوونەوانەدا سفرە.
=KTML_Bold=شار و کۆمەڵگەی مەدەنی=KTML_End=
خاوەنی پەڕتووکی مێژووی شارستانییەت ویلیام جەیمس دیورانت پێی وایە هەر کۆمەڵگەیەک چوار پێدراوی مەدەنییەتی تێدا نەبێت ئەوا ئەو کۆمەڵگەیە بە گۆمەڵگایەکی شاری و مەدەنی داناندرێت.
یەکەمین پێدراو بە بۆچوونی دیورانت بوونی ئیدارە و دامەزراوەی سەربەخۆی پێکەوە گرێدراوە بۆ ڕاپەراندنی کارەکانی خەڵک لە شاردا. ئەوەی کۆمەڵگەی شار لە دێهات و گوند و جیادەکاتەوە بوونی دامەزراوەیە وەک بەدیلی ڕیش سپی و سەرۆک هۆز و مەجلیسەکانی حەل وعەقد و سوڵح.
دامەزراوەکانی وەک دادگا، بانک، زانکۆ وەزارەتەکان، حکومەت و پۆلیس و ..هتد لە شاردا ئەو کارانە ئەنجام دەدەن کە لە دێهاتدا ڕیشسپی و مەرجەع بە تاقی تەنیا خۆیان هەموویان ئەنجام دەدا و کەسیش نەیدەتوانی پرسیار بکات لەبارەیانەوە. چەندە دامەزاروە شارییەکان وردتر و ئەکتیڤتر بن ئەوەندە کۆمەڵگە شاریتر و مەدەنیتر دەبێت لەلایەک و ڕیشسپی و مەرجەعیش ئەوەندە ناکاریگەر و بێ کارتر دەبن لە لاکەی دیکەوە.
دووەمین پێدراو بەبۆچوونی دیوارنت مەعیشەت و کار و کەسابەتی خەڵکە، دیوارنت پێی وایە ئەوەی شار لە کۆمەڵگەیەکی سەرەتایی جیادەکاتەوە کارە. کار واتە دانانی ستراتیژ بۆ داهاتوو، دەهەزار ساڵ پێش ئێستا ئێمە بۆ ئەوەی بژین ڕاومان دەکرد، ڕاوێک بۆ ڕاوی داهاتوو بە برسێتی دەماینەوە، بەڵام ئێستا سایلۆ و ساردکەرەوە و خانووی پلاستیکی بۆ کشتوکاڵ درووستدەکەین و بەشی دەیان ساڵ گەنم و دانەوێڵە و میوەیان تێدا هەڵدەگرین. کار واتە ژیان، گەر ڕۆژێک نان و قوتی خەڵک ببڕدرێت بازاڕ دەوەستێت، کە بازاڕ وەستا چی ڕوودەدات؟ کۆمەڵگە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگەی ڕاوچێتی و ئەوسا چەتە و ڕێگر درووستدەبن بۆسەر ژیان. ئەو ڕۆژانەی حکومەت بە بڕیاری ڕیشسپی و بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و دامەزراوەکان قوت و مووچەی خەڵکی بۆ بەرژەوەندی خۆی دەبڕی ژیان چۆن بوو؟ ئێمەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە هەموو کەس باشتر لەم خاڵە تێدەگەین، ئێستاش هەمان شت بەردەوامە لایەک بە بڕیاری تاکەکەس و ڕیشسپی مووچە و قوتی پێشمەرگە و خانەنشینی لایەکی دیکە دەبڕێت لەسەر ئەساسی ئینتیما.
پێداروی سێیەم بە بۆچوونی دیوارنت عورف و ئەخلاق و بەها باڵا گەردوونییەکانە، هیچ کۆمەڵگەیەک ناتوانێت بەبێ عورف و ئەخلاق و بەها مانەوە مسۆگەر بکات، بیر لە کۆمەڵگەیەکی داڕزاو و نامەدەنی بکەرەوە کە جوامێری و پیاوەتی تێدا نەمێنێت! حورمەت و ڕێزی گەورەوبچووک هەڵگیردرێت تێیدا، یان کۆمەڵگەیەک بهێنە پێش چاوی خۆت دزی و گەندەڵی و خیانەت وەک دەستکەوت و فەزیلەت تەماشا بکات و ئەندامەکانی ملی یەکتر بشکێنن لەسەر گرتنی سێڵفی لەگەڵ دز و گەندەڵ و ناپاک و خائینانیدا! ئەم کۆمەڵگەیە هەرگیز شیمانەی مانەوەی نییە.
چوارەمین پێدارو بەبۆچوونی دیوارنت کلتوور و هونەرە. دیوارنت پێی وایە ئەو سیانەی پێشوو پێشەکین بۆ چوارەم. لوتکەی کرانەوەی هەر کۆمەڵگەیەک لە کلتور و هونەردا خۆیان دەنوێنن. کۆمەڵگەیەکی بێ کلتور و بێ هونەر هێندەی مەحاڵ نەکردەیە ببێتە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن و شاری.
ئەوەی ئێمە دەگەیەنێت بە خۆشبەختی و لانی کەمی ژیان و ژیانسازی دەوڵەت و نەوت و گازی سرووشتی نین، بەڵکوو کلتوور و هونەرن. کلتور و هونەر بە مانا گەورەکەیان، نەک ئەوەی ئەمڕۆ لە زیقە زیق و کەلەپوور کە هەن و بەناوی هونەر و کلتورەوە بانگەشەیان بۆ دەکرێت. نە زیقەزیق هونەرە نە کەلەپور کلتوورە.
گرنگی فەلسەفە لەشاردا دەقیق ئەمەیە، دێت پرسیار لەم پێدراوانە دەکات، فشار بۆ کۆمەڵگە درووستدەکات تا بزانێت هەڵەکە لە کوێدایە. مەحاڵە بەبێ پرسیارکردن لەو تراژیدیا و ئازار و دۆخە خراپانە دەرچیت کە تێی کەوتوویت، بەبێ بوونی کلتوور و هونەر و فەلسەفە هەرگیز ناتوانیت پرسیار بکەیت. دکتۆر فاروق ڕەفیق ئەمڕۆ دەقیق هاتووە لەڕێگای فەلسەفەوە ئەم پرسیارانە دەکات. ئەو شوێنەی فەلسەفەی لێیە پرسیاری لێیە، ئەو شوێنەشی پرسیاری لێ بوو ژیان و مەدەنییەت حزوور هەیە تێیدا.
دونیا دونیایەکی بێ گوێ نییە بەڵام بێ عاتیفەیە، بێ زمان نییە بەڵام بێدەنگە، بە ئەندازەی دواندنە لۆجیکی و پرسیارەکانی تۆ لێی دێتە گۆ. دونیا بۆ ئازار و تراژیدیای کەس ناگرێت، بەڵکوو چاوی لە میتۆدانەیە کە تۆ بەکاریان دێنیت بۆڕزگار بوون لە ئازار و تراژیدیا، گەر سەرکەوتوو بوویت لە ڕزگاربوون ئەوە شەبقەکەی سەری دادەگرێت و لە بەردەمتدا دەچەمێتەوە و چەپڵەت بۆ لێدەدا، دەتخاتە سەر ستەیجی شانۆی مێژووی خۆی، بە پێچەوانەوە چاوی لە چێژی مەرگدۆستی و گریان ونووزە نووزی ئەنفال و ڕاگواستن و کیمیا باران کردنت نییە. تۆ تەنیا وتەنیا لە ڕێگەی پرسیارکردنەوە دەشێ لەو ئازار و تراژیدیایانە دەرچیت کە تێی کەتوویت، بۆ پرسیارکردنیش ئێمە لەبری دەوڵەت و نەوت و پارە و مەسرەفگەرایی ناپێویست لە باڵەخانەی هەوربڕ و فڕۆکەخانە و جێتی تایبەتی بەرپرسان پێویستیمان بە فەلسەفە و عەقڵی بیرکەرەوە هەیە.
زانکۆ و دامەزراوەکانی دیکەی شار میوەی ئەم عەقڵەن، هەتا ئەم عەقڵە ڕەخنەگرە بیرکەرەوە پرسیارکەرە نەیەت نە زانکۆ دێت نە دامەزراوە. ئەمە ئەو شوێنەیە کە شار لە دێهات و هەژموونی دامەزراوە لە هەژمونی مەڕجەع و ڕیشسپی جیادەکاتەوە. لە دێهات و مێنتاڵیتی دێهاتیدا کەس بۆی نییە قسە لە قسەی ڕیشسپیدا بکات، پرسیاری لێبکات و بە ڕەخنە فشاری بۆ درووستبکات، فشارکردن بە واتای بێڕێزی کردن بە ڕیشسپی دێت، هەموو شتێک لە مێنتاڵیتی دێهاتیدا بە کەسی و سەبجێکتیڤ لێکدەدرێتەوە، تۆ ناتوانیت بێڕێزی بە ڕیشسپی بکەیت لەڕێگای پرساندنییەوە، بە پێچەوانەوە لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا شتکان ڕوو لە کەسایەتییەکان نین، بەڵکوو بابەتی و ئۆبجێکتیڤن، ڕوویان لەباشترکردنی ژیانە.
قسەکەی فاروق ڕەفیق سەبارەت بە زانکۆ و ڕۆڵی زانکۆ دەقیق لەشوێنی خۆیدایە، نەک زەڕایەن ئەمڕۆ #هەڵەبجە# و #هەولێر# و #سلێمانی#ش پێویستییان بە زانکۆ نییە، نەک هەر زانکۆ بانک و وەزارەت و حکومەت و پارلەمانیش وەک شتانێکی کارتۆنی و زیادە دەردەکەون، چونکە لە ئەساسەوە فەلسەفەی پرسیار و عەقڵی پرسیارکەر حزووری نییە. ئێمە ئەمڕۆ ئەو باجەی دەیدەین باجی بێ دەوڵەتی و بێ پارەیی نییە، بەڵکوو باجی نەبوونی فەیلەسوفی پرسیارکەر و عەقڵی بیرکەرەوەیە. عەقڵێک کە کۆپی نەکات، خۆی بە میتۆدی درووستی خۆماڵی خۆی بخوێنێتەوە، ڕەچەتەی درووست بۆ بیمارییەکانی خۆی بنووسێت، عەقڵێک لەبری ماستاوچێتی و تەمەلوق و چاپلوسی بۆ سیاسی و ئەربابانی هۆز و خێڵ بێت پرسیار بکات، عەقڵێک بتوانێت وزەی گریان و نووزە نووز وچێژی مەرگدۆستی بگۆڕێت بۆ دەرچوون لە ئازار و تراژیدیا و شکست. [1]
ئەم بابەتە 77 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 30-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 77 جار بینراوە
زەڕایەن
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زەڕایەن

زەڕایەن
پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی 1925و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا، لەکوردستانیشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی (وارماوا) بوو لە گوندی (چەمەرگە) ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکهاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو هەڵەبجەی تازەو دەربەندیخان بە هەموو دێهاتەکانییەوە. لەساڵی 1952 بەڕێوەبەرێتی ناحیەی (وارماوا) لەگوندی (چەمەرگە) گوێزرایەوە بۆ گوندی (قلیجە) تا ساڵی 1958، ... پێش شۆڕشی 14ی تەمموز لەساڵی 1958 بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی (چنارە) و هەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی (وارماوا)وە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی 1955 تا 1958 (عەبدول جەبار زەنگەنە) بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958 بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان ق ناوەکەی گۆڕدراوە بە بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی 1979 دەربەندیخان کراوە بە قەزا و بە ڕێوەبەرێتی ناحیە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردووگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە درووستکرا لە گوندەکانی سەرسنوری کوردستانی عێراق وەکو گوندەکانی (پشتە، گمە، گڵێجاڵ، قەڵپ، بەلەسۆ، چوارداران، بەڕوێن، کانی پاشا، کانی وەیسکی، تۆوشکی، مۆرتکە، سەرشاتە، زارێن، بانی بۆڵان، چەندین گوندی تر) کە بەزەبری هێزی سوپاو تانک ڕاگوێزرابوون. ناحیەی زەڕایەن لەساڵی 1979 سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی... لەدوایی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 تاساڵی 1995 لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پاڕێزگای کەرکووکەوە لە دەربەندیخان. لەساڵی 1995 بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لە ڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی. ڕووبەری زەوی ناحیەی زەڕایەن: (124762 دۆنمە). ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) بەپێی ئاماری ساڵی 2010: (4275) خێزان و (21769) کەس. کەبەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا؛ 1- ناوەندی ناحیە: ژمارەی خێزان(2956)، ژمارەی کەس (14229) کەس. 2- گوند: ژمارەی خێزان (1430)، ژمارەی کەس (7567). سنوری جوگرافی ناحیەی وارماوا (زەڕایەن): ناحیەی وارماوا (زەڕایەن) دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری 46 کیلۆمەتر. لە ڕۆژهەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەو چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ هاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی (ئاوەکەڵە)ەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی (چەم و ژاڵە) لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی (میرەدێ)تا دەگاتە گوندەکانی (کانی بەردینە) و (دەق).
ئێمێڵی نێرەر: youniszarayan@yahoo.com
ئەم بابەتە 10,752 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,752 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.125 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
مێژووی دروستبوونی زەڕایەن
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مێژووی دروستبوونی زەڕایەن

مێژووی دروستبوونی زەڕایەن
#زەڕایەن# کۆمەڵگایەکی زۆرەملییە بوو لە ساڵی 1978 ڕژێمی پێشووی سەدام دروستیکرد بوو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لەنزیک شاری سلێمانی لەدەشتی شارەزوور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن.
پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی 1925 و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا، لەکوردستانیشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکهاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو هەڵەبجەی تازەو دەربەندیخان بە هەموو دێهاتەکانییەوە. لە ساڵی 1952 بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی 1958، پێش شۆڕشی 14ی تەمموز لە ساڵی 1958 بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی چنارە و هەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی 1955 تا 1958 عەبدول جەبار زەنگەنە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی 14ی تەممووزی 1958 بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی 1979 ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەساڵی 1978 لەشێوەی ئۆردوگای زۆرەملێ‌ لەدانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوری عێراق-ئێران کەژمارەیان (20)گوند بووە ڕاگوێزران بۆ ئەم شارۆچکەیە کە ژمارەی ماڵەکانیان (1250) ماڵ بوون. کەبریتیی بوون لەم گوندانە(گمە- پشتە- گڵیجاڵ- قەڵب-بەلەسۆ-چوارداران -کانی پاشا- کانی وەیسکی-تۆ وشکی- مۆرتکە-سەرشاتەی خواروو - سەرشاتەی سەروو- زارێن – کانی ژاڵە – هۆرێن - سەرتەک – بەڕوێن – بانی بۆڵان - لاوران) چەند گوندێکی تر کەبەزەبری هێز وسوپاو تانک ڕاگوێزران.
ناحیەی زەڕایەن لە ساڵی 1979 سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی. بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی حوکمی محلی لەڕۆژی 1979/10/16 ناحیەی زەڕایەن پێکهێنراو بەپێی مەرسومی کۆماری ژمارە (311) لەڕۆژی 1989/6/28ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەی شارەزوور
لەدوای ڕاپەڕینی ئاداری 1991 تا ساڵی 1995 لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزای دەربەندیخان. لە ساڵی 1995 بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی.
ناوی زەڕایەن:
لەسەر ناوی زەڕایەن چەند ڕایەکی جیاواز هەیە، گەریدەی ناودار (کەریم زەند) دەڵێت:
زەڕایەن لە شوێنی زێڕ یان خاوەن زێڕەوە هاتووە. لەبۆچونێکی تردا هاتووە دەڵێت: ناوی زەڕایەن لەناوی ژنێکەوە هاتووە، کە لەوناوچەیە ژیاوە ناوی زێڕین بووە. زەڕایەن
هەروەها لەبۆچوونێکی تردا ئاماژە بەم ناوە دەکات و دەڵێت لەوناوچەیەدا کانیەک هەبووە ناوی (کانی زێڕین) بووە دواتر ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ زەڕایەن.
لەبۆچوونێکی تردا هاتووە لەساڵی 1978دا حکومەتی ڕژێمی بەعس هاوڵاتیانی گوندەکانی ئەوبەری سیراونی گواستەوە، ئەو گوندانەی کە نزیکی زەڕایەن بوون ئەوانیشی گواستەوە بۆ (مجموعەی زەرایەن) واتا ئۆردوگای زەڕایەن ئەم ناوی زەڕایەنەش لەناوی گوندی (زەڕایەنی کۆن)ە وە هاتووە کە نزیکی زەڕایەنە.
ئامارەکان:
ڕووبەری زەوی ناحیەی زەڕایەن:
سەبارەت بەڕووبەری ناحیەی زەڕایەن بەدۆنم، بەپێی داتاکانی ساڵی2012 دەرکەوتووە کۆی گشتی زەویە کشتوکاڵیەکان لەوەڕگاو دارستان(114094٬5)دۆنم بووە لەنێوانیاندا بڕی 52277 دۆنم زەوی دێم وەبڕی 14978دۆنم بەراوە وەبڕی 6528دۆنم بەردەڵانە واتە بێ کەڵکە هەروەها لەوەڕگاش 28915دۆنم لەوەڕگایە وبڕی 10860دۆنم دارستانی سروشتیەو بڕی 500دۆنم دارستانی دەست کردە کەلە لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەکانەوە دروست کراوە، هەروەها بڕی(78٬5) دۆنم باخی بەراوە وەبڕی (36)دۆنم ڕەزە واتە دێم.
ژمارەی دانیشتوان:
ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەڕایەن بەپێی ئاماری ساڵی 2017: (4997) خێزان و (26940) کەسە. بەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا:
ناوەندی ناحیەی زەڕایەن: ژمارەی خێزان(3436)، ژمارەی کەس (17604).
گوندەکان: ژمارەی خێزان (1561)، ژمارەی کەس (9336).
شوێنی ناحیەکە:
بەپێی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان (35٬15-35٬18)ی باکور هێڵەکانی درێژی (45٬39-45٬44)ی خۆرهەڵات.
سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژیەکەی لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا(45)کم پانیەکەی(15-20)کم وەبەرزیەکەی لەنێوان (450-600)م وەشاخەکانی هەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباکوری ڕۆژئاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی، ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەهەرێمی کوردستاندا بەهۆی نیشتوی ڕووبارەکانەوە کە لەشاخەکاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژئاوایەوە دەڕژێتە ناوی.
سنووری جوگرافی زەڕایەن:
ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری 46 کیلۆمەتر. لە ڕۆژهەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەوە چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە دەریاچەی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ هاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.
گوندەگانی سنوری ناحیەی زەڕایەن:
گوندی مەحمودخانی سەروو
گوندی مەحمودخانی خواروو
گوندی مالوانی ڕەشید ڕەمەزان
گوندی مالوانی ئیبراهیم کەریم
گوندی مالوانی حەمەی عەزیز
گوندی حاسڵ
گوندی کانی کەوەی کۆن
گوندی تەپەکەڵ
گوندی ئاوایی شێخ حسێن
گوندی یەخشی سەروو
گوندی یەخشی خواروو
گوندی داری قەلان
گوندی کانی کەوە
گوندی ئالان
گوندی سارتکە
گوندی قەڵبەزە
گوندی بێسەلمێن
گوندی کانی بەردینە
گوندی تووەقوت
گوندی جەرداسنە
گوندی دەق
گوندی کانی کویرە
گوندی کانی مرواری
گوندی قەرەگۆلی سەروو
گوندی قەرەگۆلی خواروو
گوندی قلیجە
گوندی میرەدێ
گوندی چەم وژاڵە
گوندی کۆڵەبی
گوندی کانێسکان
گوندی زەلەڕەش
گوندی بەردەکەڕ
گوندی بیدەن
گوندی نەمەڵ
گوندی ئۆردوگای نەسر
گوندی دسکەرە
گوندی کەلەکاوی
گوندی خەرجانە
گوندی جۆلانە
گوندی کانی هەمزە
گوندی گەورەقەڵا
گوندی ئەحمەد ئاوا
گوندی سێتەلانی سەروو
گوندی سێتەلانی خواروو
گوندی کوڕەی سەروو
گوندی کوڕەی خواروو
گوندی کانی توو
گوندی کانی هەنجیر
گوندی جبوغ
گوندی کانی میل
مزگەوتەکانی زەڕایەن:
مزگەوتی گەورە
مزگەوتی کانی ئاسکان
مزگەوتی مەولەوی
مزگەوتی شێخ ساحێب
مزگەوتی سەلاحەدین
مزگەوتی پیر خدری شاهۆ
مزگەوتی دەروازە
مزگەوتی مەحوی
قوتابخانە و خوێندنگاکانی زەڕایەن:
قوتابخانەی هەورانی بنەڕەتی
قوتابخانەی کاروانی بنەڕەتی
قوتابخانەی دانای بنەڕەتی
قوتابخانەی کانی میل بنەڕەتی
قوتابخانەی کوردۆی بنەڕەتی (7-9)
قوتابخانەی شەهید مامۆستا ستاری بنەڕەتی (7-9)
ئامادەیی (نیشتیمان) ی کچان
ئامادەیی (شەهید سەرچڵ) ی کوڕان[1]
ئەم بابەتە 3,269 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سەیدسادق (شارەزوور)
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 22-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,269 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 05-03-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ئەنفالی چوار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
پانکریاس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
06-11-2008
هاوڕێ باخەوان
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
ژیاننامە
ئیرەج عەندەلیبیی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیرەج عەندەلیبیی
ژیاننامە
سەعید گاباری
09-01-2011
هاوڕێ باخەوان
سەعید گاباری
ژیاننامە
ڕەزا باران
02-10-2019
هاوڕێ باخەوان
ڕەزا باران
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کوردزاگ
03-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
دیمانەی دکتۆر ئێما پۆمرۆی لەگەڵ دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە شانەدەر زێد
03-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر دەبێتە سەرچاوەی تێگەیشتنی نوێی جیهان لە مێژووی نیاردەتاڵەکان
03-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
شکور دربۆ حسێن بشار
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سێڤێ ڕەشۆ خەلەف جۆمەر
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سوزان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەمیرا خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سلێمان خودێدا خەلەف دربۆ
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سفیان خەلیل بشار خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سەعید جردۆ خەلەف
03-05-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت 518,307
وێنە 106,240
پەرتووک PDF 19,186
فایلی پەیوەندیدار 96,733
ڤیدیۆ 1,348
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
ئەنفالی چوار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەردەلادان لەسەر ڕوخساری دووبارە دروستکراوەی ژنە نیاندەرتاڵەکەی ئەشکەوتی شانەدەر
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
پانکریاس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!