قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بەقالە مەڕە هونەرمەندی شمشاڵ ژەن، ساڵی 1925 لە گوندی کولیجە لەنێوان
بۆکانبۆکان و
مەهابادمەهاباد لەرۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە. چەپ گەردی گردوون وای لێکردووەکەباوکی نەبینێ و دایکیشی لە تەمەنی 6 ساڵانیدا کۆچی دوایی بکا. هەر وەک خۆی دەڵێ تەواوی ژیانی بەنارەحەتی و برسێتی و چارەڕشی تێپەڕ کردووە. ساڵی 1945-1946 پەیوەندی بەکۆمارەوە گرتووە و دۆستایەتییەکی نزیکیشی لەگەڵ نەمران هەژار و هێمن دا هەبووە. لەدوای لەسێدارەدرانی قازی محەمەدی سەرۆک کۆمار، قاچاغ دەبێ و هانا دەباتە ئەشکەوتی گوڵاڵە، یان پەنای دەباتەماڵی عەباس ئاغای سەرکەپکان و ئەحمەد ئاغای کۆیە. ساڵانی 1967-1968 بووەتە هاوڕێی مەلا ئاوارە و مەلا مەحمودی زەنگنە و سولەیمانی موعینی. هەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆکان. تا ساڵی 1985 هەر بەسەڵتی ژیاوە و خێزانی پێکنەهێناوە. هونەرمەند قالە مەڕە هەمیشە لە خەباتی کورددا بەشداری کردووە و هاوڕێ و هاوشانی تێکۆشەران بووە. تا سەردەمای شۆڕشی گەلانی ئێران واتەساڵی 1978 بەنهێنی لەگەڵ جووڵانەوەی کورد و حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بووە.
قالە مەڕە لە کاتژمێر 20/11 خولەکی شەوی پێنجشەممە 31ی گوڵانی 1388 ڕێکەوتی 21ی مای 2009 لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا هێمن لە کۆڵانی لاچین 15 لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. تەرمی ئەم هونەرمەندە میللیە بە پێی وەسیەتی خۆی و بە بڕیاری بنەماڵەکەی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەچاو لە هۆگرانی موزیک و گۆرانی کوردی، ئێوارەێ هەینی
21-05-200921-05-2009 ڕێکەوتی 1ی جۆزەردانی 1388 لە تەنیشت گۆری حەسەن زیرەک لە داوێنی کێوی ناڵەشکێنە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
[1]