ساڵ و شوێنی لەدایک بوون: 1956 -قەرەداغ.
ئاستی خوێندن: تاکوو پۆلی پێنجەمی ئامادەیی خوێندووە.
ساڵی 1969 بووەتە پێشمەرگە و لە ساڵی 1975 پەیوەندیی کردووە بە شۆڕشی نوێ و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان پێشمەرگایەتی کردووە.
لە ساڵی 1997 بووەتە بریکاری #وەزارەتی پێشمەرگە# لە ئیدارەی #سلێمانی# حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ساڵی 2004 بووەتە ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان.
ساڵی 2006 بووەتە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێشمەرگە و لەگەڵ یەکگرتنەوەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە، بووەتە وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە وەزیری کاروباری پێشمەرگە.