پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,246
وێنە 103,607
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,945
ڤیدیۆ 1,229
🔥 جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە؛ بە تیشکی ئاگر دەنووسم جەژنە پیرۆزە.. نەورۆزتان پیرۆز! 🔥
شوێنەکان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گون...
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەو...
مەسعود بارزانی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەسعود بارزانی

مەسعود بارزانی
مەسعود #مستەفا بارزانی#، لە بنەماڵەی بارزانە کە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانی باشووری کوردستانە و ئەم بنەماڵەیە تێکۆشەرە زیاتر لە سەدەیەکە لە مەیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا تێدەکۆشێت.
تەکیەی بارزان کە سەر بە تەریقەتی نەقشەبەندییە، ناوەندێکی هزریی نیشتمانی و ڕوحی و کۆمەڵایەتی بووە.
خەباتی بارزان بە ڕابەرایەتی شێخ عەبدوسەلامی بارزانیی یەکەم و شێخ محەمەد بارزانی و شێخ #عەبدولسەلام بارزانی# دووەم و تا #شێخ ئەحمەدی بارزان#ی کاریگەریەکی گەورەی لەسەر بزاڤی ڕزگاریخوازی سەرانسەری کوردستان هەبووە.
بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر شۆڕشی بارزان پێی نایە قۆناغێکی فراوانتر و پێشکەتووتر و حیزب و دامودەزگای سەربازیی و ڕێکخراوەیی بە شیوەی کاریگەرتر خرانە خزمەت بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/101/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=مەسعود بارزانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/101/0015.JPG=KTML_Photo_End=
سەرۆک بارزانی لەدایکبووی ڕێکەوتی 16-08-1946، لە شاری #مەهاباد#ی پایتەختی کۆماری دیموکراتیی کوردستانە، ئەوەش هەمان ڕۆژە کە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کورد لە شاری بەغدا بەستراوە و تێیدا ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی نەمر وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵدەبژێرێت.
پاش نسکۆی کۆماری دیموکراتیی کوردستان، لە ساڵی 1947 لەگەڵ ماڵباتەکەی و گشت باشوورییەکانی نێو کۆمار، دەگەڕێنرێتەوە باشووری کوردستان. لەولایشەوە، بارزانیی نەمر، لەگەڵ زیاتر لە 500 هەڤاڵیدا، ڕوو لە یەکێتی سۆڤێت دەکات و لەوێ دەگیرسێتەوە و تا ڕووخانی ڕژێمی شانشینی و دامەزراندنی کۆماری ئێراق لە ساڵی 1958، ئینجا دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ دەڕەخسێت. لە هەمان کاتدا شێخ ئەحمەدی بارزانیش لە بەندیخانە ئازاد دەکرێ.
بە دەستپێکی هێرشی سوپای ئێراق بۆ سەر باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی 11-09-1961دا، بە ناچاری خوێندن بەجێ دەهێڵێ و لە ڕێکەوتی 20ی ئایاری 1962دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە دەکات.
ساڵی 1967 یەکێک لە دامەزرێنەران و سەرپەرشتیاری دەزگای پاراستن بووە لە شۆڕشی ئەیلولدا.
ساڵی 1970 ئەندامی شاندی دانووستانکاری شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئێراق بووە.
ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی دەستنیشان کراوە.
دوو مانگ دوای نسکۆ، بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانیدا و بە هاوڕێیەتی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە، فەرماندە و کادیری پێشکەوتوودا، بناغەی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دادەڕێژێتەوە.
لەنێوان ساڵانی 1976تا 1979دا، لە ئەمەریکا لە خزمەت سەرۆک مستەفا بارزانیی باوک و ڕابەردا بوو کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە.
لە سەرەتای ساڵی 1979 بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و ڕێکخستنەوەی کاروباری حزب، هەروەها بۆ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ نووسینگەی ئیمام خومەینی لە پاریس بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش دژی ڕژێمی شای ئێران، سەردانی ڤییەننا دەکات. لەوکاتەدا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لەلایەن دەستەیەک بکوژی دەزگای هەواڵگریی ئێراقەوە هەوڵی تیرۆرکردنی درا و دوو لە یاوەرەکانی بریندار بوون.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕژێمی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی لە ساڵی 1979دا، سەرۆک بارزانی گەڕاوەتەوە بۆ شاری تاران و لەوێ هەواڵی کۆچی دوایی باوکی پێ دەگات، لەگەڵ ئیدریس بارزانی ئامادەسازی بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و لە شارۆچکەی #شنۆ# ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەنجام درا.
ڕێزدار #مەسعود بارزانی# لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1979دا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە سەرۆکی پارتی دێتە هەڵبژاردن و دەبێتە دووەمین سەرۆک لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
ساڵی 1983، لە پڕۆسەی ئەنفالی بارزانییەکاندا، 37 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەگەڵ 8000 کەسی ناوچە و عەشیرەتەکەی، لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە لە بیابانەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراقدا لەناو دەبرێن و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا شوێنبزر دەکرێن.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوە و بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشانی ناوخۆ، سەرۆک بارزانی چەندەها جار لەگەڵ پێشمەرگە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان کردووە.
ساڵی 1986 یەکەمین بەرهەمی خۆی لە بواری خەباتی بارزانی و مێژووی پارتیدا، لەژێر ناونیشانی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە سێ بەرگدا و بە زمانی عەرەبی لە چاپ دەدات، کە تاکو ئێستا چەندین جار پێداچوونەوەی بۆ کردووە و بۆ سەر زمانەکانی کوردی بە هەردوو دیالێکتی کرمانجیی سەروو و کرمانجی ناوەڕاست، تورکی و فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕدراوە.
لە 31-01-1987 بەرێز ئیدریس بارزانی برای سەرۆک بارزانی کە هەڤاڵ و هاوشانی بەردەوامی سەرۆک لەو خەباتە سەختەدا بوو لە ناوچەی سلیڤانەی سەربە شاری #ورمێ#ی ڕۆژهەلاتی کوردستان کۆچی دوایی دەکات.
ساڵی 1988 فەرماندەیی گشتی داستانی خواکوڕکی کردووە.
لە ساڵانی 1980 تا 1987رۆڵی هەریەکە لە مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای، لە سەرکردایەتی کردنی شۆڕشی گوڵان و دامەزراندنی چەندین بەرەی سیاسی لەنێوان لایەنە بەرهەڵستکارەکانی ئێراق زۆر بەرچاو بوو، کە دیارترینیان پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بوو.
بەرەی کوردستانی لە ڕۆژی 2ی ئایار ساڵی 1988 ڕاگەیەنرا لە (8) حزبی باشووریی کوردستان پێکهاتبوو: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، #حسک#، پاسۆک، پارتی گەل، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، حیزبی شیوعی کوردستان-ئێراق، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری. مەبەست لە پێکهێنانی بەرەی کوردستانی کار و خەباتی پێکەوەیی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس لە ئێراق کە لەو سەردەمەدا کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بەرانبەر بە گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی گەیاندبووە ئەوپەڕی دڕندەیی.
شەهید ئیدریس بارزانی بە ئەندازیاری درووستکردنی بەرەی کوردستانی دادەندرێت و سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆڵێکی گرینگ و یەکلاکەرەوەی بینی لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئەو بەرەیەدا، بەتایبەتییش لەکاتی سەرپەرشتیکردنی ڕاپەڕینی بەهاری 1991 ی گەلی کوردستاندا.
ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بۆ جاری دووەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا، ڕابەری مەیدانیی بەرەی کوردستانی بووە و پلانی دەرپەڕاندنی هێزەکانی ئێراقی لە باشووری کوردستان داناوە.
لە 7ی 4ی 1991 لە دەربەندی کۆڕێ سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە کە تێیدا پێشمەرگە داستانێکی مەزن و مێژوویی تۆمار کرد و هێرشی هێزەکانی بەعسی لە کۆڕێ تێکشکاند، داستانی کۆڕێ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بەرخودان و ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.
لە مانگی ئایاری ساڵی 1991دا، لە دوای کۆڕەو، سەرۆکایەتی شاندی بەرەی کوردستانی بۆ شاری بەغدا کردووە و بە مەبەستی دانووستان بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد، لەگەڵ سەرانی ڕژێمی ئێراقدا گفتوگۆی کردووە، بەڵام لە دوای چەندین خول دانووستانەکان بێ ئەنجام بووە.
لە نەورۆزی ساڵی 1991 لە شارۆچکەی کۆیەوە، داوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی کوردستانی کردووە.
لە یەکەمین هەڵبژاردنی کوردستاندا لە ساڵی 1992، خۆی بۆ ڕێبەرایەتی هەڵدەبژێرێ و دەنگی یەکەمی بەدەست هێناوە، بەڵام کێشە ناوخۆییەکان و ڕەچاوکردنی دۆخی ناوخۆ ئاستەنگ بوون لە یەکلاکردنەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە.
لە ڕێکەوتی 19-06-1991دا، لەلایەن ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤەوە خەڵاتی ئاشتیی بە گەلی کوردی پێ بەخشراوە. دواتر لەلایەن بەرێزیانەوە خەڵاتەکە پێشکەش بە خاتوو دانیال میتێران کرا.
ساڵی 1992 ئەندامی سەرۆکایەتیی کۆنگرەی نیشتمانیی ئێراقی INC بووە.
لە شوباتی 1992 لە لەندەن لەلایەن جۆن مەیجەر سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پێشوازی لێ کراوە.
لە ساڵی 1993دا، لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی، کە بە بەشداری (2167) نوێنەرلە شاری #هەولێر# بەڕێوەچوو، بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە باشووری کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ تا ڕێگە لە و شەڕە ماڵوێرانکەرە بگرێت. لە ڕێکەوتی 17-09-1998 بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتو مادلین ئۆلبرایت، وەزیری دەرەوەی وڵا تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێز #جەلال تاڵەبانی# ڕێکەوتننامەی ئاشتیی واشنتۆنیان ئیمزا کرد.
لە ڕێکەوتی 15-10-1998 لە بارەگای پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا لەلایەن بەڕێز فڕانسوا ئۆلاند، سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 20-10-1998یش لەلایەن سەرۆکی پەڕڵەمان و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاوە پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 14-10-1999 لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، کە بە بەشداری (1473) نوێنەر لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بۆ جاری چوارەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە.
لەم قۆناغە بە دواوە ئەرک و دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی سیاسیی کورد هەنگاوی گەورە دەنێت و بەرپرسیارێتی و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، کە ئەمە بەشێک لە و چالاکی و ئەرک و دیدارانەیە:
8 جار لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبۆتەوە. 4جار لەگەڵ جۆرج بوش کە دووجار لە کۆشکی سپی بووە 25-10-2005 و 14-12-2008، هەروەها 27-11-2003 لە بەغدا و 03-09-2007 لە بنکەی سەربازیی عین الاسد لە سنووری ئوردن. هەروەها 4جار لەگەڵ باراک ئۆباما کۆبۆتەوە کە 3جار لە کۆشکی سپی بووە 26-01-2010 و 04-04-2012 و 5/5/2015، هەروەها 07/04/2009 لە بەغدا.
پێنج جار دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەبووە کە دووجاریان لە هەولێر بووە. لە مانگی ئاداری 1992 لە پاریس چاوی بە فرانسوا میتران سەرۆککۆماری فەڕەنسا کەوتووە. لە 12/9/2014 لە شاری هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە #02-01-2017# لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بۆ جاری دووەم پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە 21/2/2016 لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کراوە. لە 10/2/2015 لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندینجار لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبۆتەوە. لەگەڵ ئالگۆر جێگری بیل کلینتۆن، دیک چنی جێگری جۆرج بوش و جۆ بایدن جێگری باراک ئۆباما.
سێجار لە ڤاتیکان پێشوازی لێ کراوە. لە 2005/11/14 و 28/2/2009 لەلایەن قەداسەتی پاپا بەنەدیکتی شازدەهەم، پاپای ڤاتیکان و لە 30/5/2014 لەلایەن قەداسەتی پاپا فرا نسیسی یەکەم پێشوازی لێ کراوە و دیدار و گفتوگۆی درێژخایەن لەنێوانیاندا هەبووە بە تایبەت ژیان و گوزەرانی مەسیحییەکانی کە بەهۆی #داعش#ەوە کوردستان پەنای دابوون. لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش چەندین شاندی باڵا بە نوێنەرایەتی پاپای ڤاتیکان سەردانی سەرۆک بارزانیان کردووە.
سێجار لە هەولێر پێشوازیی لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. لە 24/7/2014 لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن سکرتێری گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. لە 26/3/2016 لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. لە 30/3/2017 لە هەولێر پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرز سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە 31/10/2005 لەلایەن تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بریتانیاوە پێشوازی لێ کرا.
لە 13/11/2005 لەلایەن سێرجیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندین دیداری لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیادا هەبووە. لەوانە پێنج جار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیداریان هەبووە. لە شوباتی 1992 لەلایەن تورگوت ئۆزاڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنکارا پێشوازی لێ کرا و یەکەمجار بوو میوانێکی فەڕمیبە جلکی کوردییەوە پێشوازی لێ بکرێت. لە 14/7/2014 لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن عەبدوڵڵا گویلی سەرۆککۆمار پێشوازیی لێ کرا. لە 9/12/2015 ڕەجەب تەییب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە 23/8/2016 لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیپ ئەردۆغانەوە پێشوازی لێ کرا. لە 26/2/2017، بە سەردانێکی فەڕمیگەیشتە تورکیا، کە بۆ یەکەمجار ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بۆ پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی هەڵکرابوو، و لەو سەردانەدا لەگەڵ ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
دەجار دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەبووە. شوباتی 1992 لەلایەن سولەیمان دەمیرڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ یەکەمین جار بە جلی کوردی پێشوازی لێ کرا. لە 6/10/2000 و #08-05-2001# لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن بولانت ئەجەوید سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کراوە لە 2011/3/29 لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لە ڕەجەب تەیپ ئەردوغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا کرد. لە 16/11/2013 سەرۆک بارزانی و ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە #ئامەد# بەشداریی مەراسیمێکی جەماوەریی فراوانیان کرد ک بە ئامادەبوونی سەدانهەزارکەس لە هاووڵاتیانی ئامەد بەڕێوەچوو و تیایدا ئاڵای کوردستان دەشەکایەوە. لە 14/7/2014 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازیی لێ کرا. لە 21/11/2014، لە هەولێر پێشوازیی لە دکتۆر ئەحمەد داوودئۆغلو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا کردووە. لە 9/12/2015 ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە 2017/1/8 لە هەولێر، پێشوازی لە بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای کۆماری تورکیا پێکهاتبوو. لە 27/2/2017 لە شاری ئەنکارا، لەلایەن بیناڵی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بە دانانی ئاڵای کوردستانەوە، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرا.
سەرۆک بارزانی چەندین دیداری لەگەڵ ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبوو. لەوانە لە مانگی ئایاری 1979 لەگەڵ کاک ئیدریس بارزانی لە شاری قومی ئێران چاوی بە ئایەتوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکەوێت. لە 2011/10/31 لە تاران، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی کرد. پێنج جار لەلایەن سەرۆککۆماری ئێران هەبووە. ساڵی 1995 هاشمی ڕەفسنجانی سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. دووجار لە کۆشکی کۆماریی ئێران لەلایەن بەڕێز سەید محەمەد خاتەمی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێ کراوه: 10/12/2002 و 25/9/2004. دووجاریش لەلایەن دکتۆر مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری ئێران، پێشوازیی لێ کراوە: لە2008/10/23 و 2011/10/31. لەگەڵ چەندین دیداری تر لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە 14/10/2003 لە کۆشکی کۆماریی میسر لەلایەن حوسنی موبارەک، سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە. ڕۆژی #06-07-2010# سەرۆک بارزانی لە کۆشکی کۆماریی لەلایەن حوسنی موبارەک سەرۆککۆماری مسرەوە پێشوازی لێ کرا. لە 22/5/2015 لە پەرواێزی دانیشتنەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردووی ئۆردۆن سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر کۆبۆوە.
لە ساڵانی 1982 هەتا 1996، لە کۆشکی کۆماری سووریا چەندین جار لەلایەن سەرۆککۆمار، حافز ئەسەدەوە پێشوازیی لێ کراوە. هەروەها لە 20/10/2003 و 18/10/2004 لە کۆشکی کۆماریی سووریا لەلایەن بەشار ئەسەد سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە.
سەرۆک بارزانی سێ جار بانگهێشتی سعوودیە کراوە. جاری یەکەم لە لە ئایاری 1993 لەلایەک شا فەهد بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستانی سعودییەوە پێشوازی لێ کرا. لە 13ی 3ی 2007 لەلایەن شا عەبدوڵڵا شای سعودیە پێشوازی لێ کرا و جاری دووەم لەچوارچێوەی سەردانێکی فەڕمیبۆ شانشینی سعوودیە لە 1/12/2015 شا سەلمان عەبدولعەزیز لە کۆشکی پاشایەتی لە شاری ڕیاز پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
سەرۆک بارزانی پەیوەندیێەکی توندی دۆستانەی لەگەڵ بەڕێز جەلالەتی شاعەبدوڵڵا کوڕی حسێن شای ئۆردۆن هەیە و چەندینجار دیدار و پەیوەندیی تەلەفۆنییان هەبووە. لە 19/3/2007، 5/5/2014، 21/5/2015، 18/5/2017 لە کۆشکی حسێنییەی عەمانی پایتەختی ئۆردۆن جەلالەتی شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئۆردۆن پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە. لە 22/5/2015 لەگەڵ شاعەبدوڵڵا بەشدارییان لە پێشانگای سۆفێکس کرد. لە 21ی 5ی 2015 لە یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک بارزانی و جەلالەتی شا عەبدوڵڵای پاشای شانشینی ئۆردۆن بەڕێوەچوو. لە 12/2/2016 لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئاساییشی میونشن 2016 سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵا کۆبوونەوە.
لە 13/10/2000 لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆکی پەڕڵەمانی نەمسا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 3/10/2001 لە پیرمام (هەولێر) پێشوازیی لە بەڕێز خاتو دانیاڵ میتێران، خاتونی یەکەمی فەڕەنسا، کرد کە بە دایکی کوردان ناسرا بوو.
لە ڕۆژانی 14 16/12/2002 بەشداریی کۆنگرەی لەندەنی بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی دژ بە ڕژێمی سەدام حسێن کردووە.
لە ڕێکەوتی 28/4/2003 بە مەبەستی چەسپاندنی فیدڕاڵیزم بۆ کورد، بە سەرپەرشتی شاندێک بەشداری کۆنگرەی بەغدای کردووە.
لە ڕێکەوتی 13/7/2003 بە ئەندامی ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارێتی نیشتمانیی ئێراقی دەستنیشان کراوە.
لە ساڵانی 1984 هەتا 2008 چەندینجار لەگەڵ مەعمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا کۆبووەتەوە.
لەگەڵ میری دەوڵەتی کوێت و میری دەوڵەتی قەتەر دیداری هەبووە کە لە #03-02-2009# میری دەوڵەتی کوێت بەڕێز شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح لە کۆشکی بەیان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە و دیدار و گفتوگۆیان هەبووە و لە #08-02-2009# لە تەلاری دیوانی ئەمیری لەلایەن بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێشوازی لێ کراوە.
لە ڕۆژانی 26و27/3/2004 لەژێرچاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی ئێراقی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی 18/3/2004 لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی دیالۆگی کوردی عەرەبی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی #01-04-2004# بە سەرۆکی ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارێتی ئێراق لەلایەن ئەنجوومەنەوە، هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی 1/12/2004 لە شارەدێی پیرمام لەگەڵ بەڕێز جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# واژویان لەسەر ڕێکەوتننامەی ستراتیجی بۆ پرسە نیشتمانییەکان کردووە.
لە ڕێکەوتی 12/6/2005 بە بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان و دەنگی زۆرینەی پەڕڵەمانتاران بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی 25/10/2005 لە کۆشکی کۆماریی وڵا تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەلایەن بەڕێز جۆرج بۆشی سەرۆککۆماری ئەمریکاوە پێشوازیی لێ کراوە. لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی وەک یەکەمجار لە مێژووی دیپلۆماسیی کوردیدا بە جلی کوردییەوە لە کۆشکی سپی ئامادەی دیدارەکە بوو.
لە ڕێکەوتی 14/11/2005 لە کۆشکی ڤاتیکان لەلایەن بەڕێز پاپا بندیکتی شازدەیەم، پێشەوای کاتۆلیکیی جیهانی، پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 15/11/2005 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، لەلایەن بەڕێز سلیڤیۆ بێرلێسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و دواتر لە تەلاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئیتالیا لەلایەن بەڕێز پیەر فێردیناندۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی 11/3/2008 کۆنگرەی یەکێتی پەڕڵەمانی عەرەبی لە هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و ڕۆژی 15/3/2008 سەرۆک بارزانی لە دانیشتنی کۆتایی کۆنگرەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی دووشەممە 13/4/2009 لە هەولێر، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کرد. هەروەها لە 22/5/2015 لە پەراوێزی دیدارەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن، سەرۆک بارزانی، لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆبۆوە.
لە ڕێکەوتی 25/7/2009 لە هەڵبژاردنی گشتی و ڕاستەوخۆدا، بە 70% ی دەنگی گەل، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی 2010 بۆ جاری پێنجەم لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە تێکڕای دەنگی نوێنەرانی کۆنگرە، بە سەرۆکی پارتیی هەڵبژێردراوە و شایەنی باسە لەم کۆنگرەیەدا لە بەردەم تێکڕای میوانە بیانی و ناوخۆییەکانیدا، بە ئاشکرا باس لە مافی بڕیاری چارەنووس بۆ کورد، کرا.
ڕۆژی 1/10/2010 بەشداریی لە کۆنگرەی هاوپەیمانە دیموکراتەکان لە ڕۆما کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
22/2/2011 لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە ڕۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا، مەدالیای Atlantic Award بە سەرۆک بارزانی بەخشرا.
ڕۆژی چوارشەممە 20/2/2013 سەرۆک پۆتین سەرۆکی ڕووسیای ئیتحادی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
ڕۆژی 20/06/2013 لە پەراوێزی کاروبارەکانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووری سان پیترسبۆرگ لە وڵاتی ڕووسیا، سەرۆک بارزانی و سێرگێ لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووشەممە 22/7/2013 لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی 39 لایەنی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان، لەسەر داوا و بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەیەک بۆ باسکردنی هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و دانانی لیژنەی ئامادەکاری ئەنجام درا.
لە ساڵی 2013 پەڕڵەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەڕڵەمانتاران و ڕەزامەندی زۆربەی فراکسیۆنەکان، ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ دوو ساڵ درێژ کردەوە. هەرچەندە بەڕێز مەسعود بارزانی لەم درێژکردنەوەیە ڕازی نەبوو بەڵام لەبەر ئاشتەوایی نیشتمانی ئەرکەکەی لە ئەستۆ گرتەوە.
ساڵی 2014 لە شەڕی دژ بە داعشدا، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و تا تێکشکاندنی ئەم هێزە لە ئەرکەکەی بەردەوام بووە. سەرۆک بارزانی لە میانەی ساڵانی شەڕی داعش بە شێوەیەکی بەردەوام سەردانی هەر هەشت میحوەری بەرەکانی جەنگی دەکرد.
سەرۆک بارزانی لە ماوەی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، جگە لە ئەرکی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دابەشکردنی میحوەرەکان، سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی دەکرد و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی و فەرماندەیی هەڵمەتەکانی پێشمەرگەی بۆ ئازادکردنی ڕەبیعە، زوممار، چیای زەرتک، بەنداوی مووسڵ، چیای #شنگال# و حەوزی عەوێنات و شاری شنگالی کرد. پلانی ئازادکردنی زوممار و حەوزی عەوێنات و چیای شنگال و شاری شنگال، کە سەرۆک بارزانی داڕێژەریان بوو ڕاستەخۆش و فەرماندەیی کردن. لەڕووی کات و چۆنییەتیی جێبەجێکردنی ئەو پلانانەوە، داستانی بێ وێنە بوون.
لە ڕێکەوتی 20/8/2014 پێشوازی لە بەڕێز ماتییۆ ڕێنز، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا کردووە.
لە ماوەی شەڕی داعشدا، هەولێر ترافیکێکی قوورسی دیپلۆماسی بەخۆیەوە دیت و بەرپرسانی باڵای ئەرمەریکا و دەوڵەتانی ئەورووپا، بەتایبەتی وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی دژی داعش و باڵیۆزی ئەو دەوڵەتانە لە ئێراق، سەردانی کوردستانیان دەکرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبوونەوە. لەوانە: ئەمەریکا، بریتانیا، فەڕەنسا، کەنەدا، ئیتاڵیا، بەلژیکا، نەمسا، چیک، هەنگاریا، سوید، نەرویج، ژاپۆن، و...
ساڵی 2015 ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان دۆسیەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی خستە بەردەستی ئەنجوومەنی شورای کوردستان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی چارەسەری بکات، ئەوانیش پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە، بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی وڵات و نزیکبوونی هێزەکانی داعش لە شارە گەورەکانی کوردستان، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمیان بۆ دوو ساڵی تر، دا، بەڕێزیشیان لەبەر هەستیاری دۆخەکە و پشتگەرمیی پێشمەرگە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو.
لە ڕێکەوتی 11/1/2015 پێشوازیی لە بەڕێز پیتەر ماورێر سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کرد.
لە ڕێکەوتی 13/2/2015 لە کۆشکی کۆماری، لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆککۆماری نەمساوە پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی 11/5/2015 لەلایەن هەریەک لە بەڕێز ڤیکتۆر ئۆبان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا و بەڕێز جانۆس ئادێری سەرۆککۆماری هەنگاریا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی 12-05-2015 لە کۆشکی کۆماریی چێک لەلایەن بەڕێز میلۆس زێمان، سەرۆککۆماری چیکەوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی 22-05-2015 بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن کرد.
لە ڕێکەوتی 23-12-2015، پێشوازیی لە بەڕێز پێترۆ گراسۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتالیا کردووە.
لە ڕێکەوتی 25-10-2016 لە پیرمام پێشوازی لە بەڕێز ستێڤان لۆفین سەرۆکوەزیرانی سوید کردووە.
ڕۆژی 11-07-2017 سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی لە پارلەمانی ئەورووپا لە بروکسل، وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی 11-07-2017، سەرۆک بارزانی، خێرت بۆرژوا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلژیکا، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
چەندین جار بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی کردووە و لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکانی جیهاندا کۆبووەتەوە. لەوانە: شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردۆن، خاتوو ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، خاتوو کۆلیندا گرابار کیتارۆڤیچ سەرۆکی کرواتیا، گیئۆرگی ئیڤانۆڤ سەرۆکی مەکدۆنیا، خاتوو فیدریکا موگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، تەممام سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. ئەوە جگە لە دیدارەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی دەوڵەتانی بەشداری ئەو کۆڕبەندە و سەرۆک و سکرتێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی دیکەی بەشداربووی کۆڕبەندەکە.
بەڕێز مەسعود بارزانی، بە سووربوون و پێداگرییەکی ڕابەرانەوە لەسەر بڕیاردانی گەلی کورد لە مافی چارەنووسی خۆی، لە ڕێکەوتی 25-09-2017، ڕێفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ساز دا، لە ئەنجامدا 93% دەنگدەرانی کوردستان، بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا.
لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێک و ڕادەستکردنی #کەرکووک# گەرمەسێر، لە ڕێکەوتی 16-10-2017دا. بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهاتنی خەونی نەیاران، لە ڕێکەوتی 20 ئۆکتوبەری 2017، وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی پردێ مەخمور تەلسقۆف سحێلا، لەبەرانبەر میلیشیای #حەشدی شەعبی#، سوپای ئێراق، وەستایەوە پێشڕەوی ئەو هێزە پڕچەکەی وەستێنرا و بەغدای ناچار بە ملدان بۆ دانووستان کرد.
لە ڕێکەوتی 29-10-2017، پەڕڵەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنی ماوەی دەسەڵاتدارێتی هەردوو دەسەڵاتی ڕاپەراندن و یاسادانانی دا، بەڵام سەرۆک بارزانی بەوە ڕازی نەبوو و دەسەڵاتی خۆی خستە بەردەم پەڕڵەمان تا بەسەر هەردوو دەسەڵاتی ڕاپەراندن و یاسادانان دابەش بکرێت و ڕایگەیاند کە خۆی بە پێشمەرگە دەزانێ و وەک پێشمەرگە لە خەبات بەردەوام دەبێت.
سەرۆک مەسعود بارزانی ساڵی (1965) هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی هەشت منداڵە.
سەرۆک بارزانی شارەزای زمانەکانی کوردی بە هەردوو زاراوەی کرمانجیی سەروو و ناوەڕاست، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
حەز بە خوێندنەوەی پەرتووکی مێژوویی، ڕامیاری و سەربازی دەکات. یەکێکە لە ئارەزوومەندانی هۆنراوە عیرفانییەکانی هۆزانڤانی کورد مەلای جەزیری و ئەحمەدی خانی و وەفایی.
سەرۆک بارزانی وەرزش دەکات و حەزی لە وەرزشەکانی تۆپی پێ و مەلەکردن و پیادەڕۆیشتنە.
باوەڕی بە چەسپاندنی مافەکانی ئافرەت وەک ئەندامێکی کارای کۆمەڵگە، پێکەوە ژیانی نەتەوه، ئایین، ئایینزا و ڕێبازەکان لە کوردستاندا هەیە و بە بناغەی نیشتمانی هاووڵاتیبوونیان دەزانێ.
سەرۆک بارزانی زۆر گرنگی بە پرسی ژینگەپارێزی دەدات و لەسەر ڕێبازی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، پاراستنی سرووشت و ژینگە بە بنەمای ئەرکی ئایینی و نیشتمانی دەزانێت. ئەم بنەمایە ئیمرۆ لە دەڤەری بارزان بە چڕێ جێگیرکراوە و بۆیەشە سرووشتی ئەم دەڤەرە بووە بە نموونەیەک لە ژینگەی سرووشتیی نایاب لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست. کار بۆ فراوان کردنی ئەم نموونەیە لە هەموو کوردستان دەکرێت. [1]
ئەم بابەتە 64,004 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | masoudbarzani.krd
فایلی پەیوەندیدار: 70
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 486
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 16-08-1946 (78 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 64,004 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.243 KB 24-12-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.114 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
ئاکرێ
19-01-2009
هاوڕێ باخەوان
ئاکرێ
کورتەباس
نەورۆز
23-03-2009
هاوڕێ باخەوان
نەورۆز
هۆنراوە
نەورۆز
25-02-2022
زریان عەلی
نەورۆز
وێنە و پێناس
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
21-03-2023
سەریاس ئەحمەد
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە گوندی ئاکۆیانی شارۆچکەی ڕواندز ساڵی 1983
کورتەباس
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
25-03-2023
سارا سەردار
دەربارەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بزانە؟
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئیناس قاسۆ مشکۆ عیدۆ
18-03-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
بۆچی گەلی کورد دوژمنی زۆرە؟
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
جەلیل عەباسی شاعیر و نووسەر
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
پاوان فارس دزەیی
18-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
فێستیڤاڵی کولتووریی گوندی توودار سەمەدی لە نزیک سنە بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆزی کوردان-2024
18-03-2024
سارا سەردار
وێنە و پێناس
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئاگری نەورۆزی ساڵی 2024 لە گوندی تەلڤار سەر بە شارۆچکەی دێ گۆلان لە رۆژهەڵاتی نیشتمان
18-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
فوئاد محەمەدئەمین ئاغا
18-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
جگەرەکێشان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناوچە گەشت و گوزاریەکانی پارێزگای هەولێر؛ بەرگی 01
18-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مێرگە نەقشینە
17-03-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت 513,246
وێنە 103,607
پەرتووک PDF 18,830
فایلی پەیوەندیدار 93,945
ڤیدیۆ 1,229

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.281 چرکە!