ساڵی 1912 لە گوندی بێتواتە لەدایکبووە و هەر بەناوی باوکیەوە ناونراوە. خوێندنی سەرەتایی لەشاری
کۆیەکۆیە و خوێندنی ناوەندی لە
هەولێرهەولێر تەواو کردووە.
دواتر لە شاری بەغدا خانەی مامۆستایانی بڕیوەو ماوەی دوو ساڵ لە
هەڵەبجەهەڵەبجە وەک مامۆستا خزمەتیکردووە.
لە ئەیلولی ساڵی 1934دا چۆتە قوتابخانەی عەسکەری و لە حوزەیرانی ساڵی 1936دا بەئەفسەر لە سوپای عێراقیدا دامەزراوە. شەهید مستەفا خۆشناو هەر لە تەمەنی لاوێتیەوە هەستی کوردایەتی و بیری نەتەوایەتی لە دڵ و دەروونیدا ڕەگی داکوتاوەو لەکۆتایی سییەکاندا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە دامەزراندنی کۆمەڵەی هیوادا.
ساڵی 1944 حکومەتی عێراق کردی بە ئەفسەری پەیوەندی لە ناوچەی بارزان.
لەو ماوەیەدا بەنهێنی سەردانی ئێرانی کردو پەیوەندی کرد بە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (ژ.ک)ەوە. لەسەر ئەم هەڵوێستە حکومەتی بەغدا لە ڕیزەکانی سوپا دەریکردو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد، بەڵام مستەفا خۆشناو خۆینەدا بەدەستەوە و لەگەڵ چەند ئەفسەرێکی نیشتمانپەروەردا پەیوەندیکرد بە بزوتنەوە چەکدارییەکەی بارزانەوە.
لە کۆتایی ساڵی 1944 دا کۆمەڵەیەکی دامەزراند بەناوی (کۆمەڵەی ئازادی)یەوە. مەبەست لە دروستکردنی ئەم ڕێکخراوە سیاسییە پێشخستنی بیری کوردایەتی و فراوانکردنی بزوتنەوەکەی ناوچەی بارزان بوو.
پاش شکستهێنانی ئەم بزوتنەوەیە، شەهیدی نەمر لەکۆتایی ساڵی 1945 دا خۆی گەیاندە کۆماری
مەهابادمەهابادو لە زوربەی نەبەردەکانی ئەوێدا ڕۆڵی کاریگەری بینی. پاش ئەوەی کە ڕژێمی ڕەزاشا بەزەبری ئاگرو ئاسن ئەو کۆمارە خودموختارییەی ڕووخاند، مستەفا خۆشناو ڕێگەی سۆڤیەتی گرتە بەر بەڵام نەیتوانی خۆی دەرباز بکات و بەناچاری گەڕایەوە بۆ کوردستانی عێراق.
هێندەی نەبرد لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دەستگیر کرا، ئەم تێکۆشەرە گەورەیە لە زیندانیشدا نموونەی خۆڕاگری بوو، لە
19-06-194719-06-1947 دا لەگەڵ سێ هاوڕێی تریدا بێباکانە چوونە بەر پەتی سێدارە و گەورەترین وانەی فیداکارییان فێری نەوەکانی دوارۆژ کرد.