نالی ناوی خدر (خضر)ە و کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئالی بەگی مکایەڵییە. لەگوندی
خاک و خۆڵخاک و خۆڵ لەدەشتی
شارەزوورشارەزوور هاتوەتەژیانەوە. بەپێی ڕێبازی خوێندنی ئەو سەردەمە لە سەرەتاوە قورئانی پیرۆزی و وردەپەرتووکی فارسی خوێندوەو چووە بۆ فەقێیەتی و لەپێناوی وەرگرتنی زانستە ئایینییەکاندا شار و دێهاتە قوتابخانەکانی بەشێکی کوردستان گەڕاوەو دوا پلەی ئەو خوێندنەی بڕیوەو مۆڵەتی مەلایەتیی وەرگرتوه.
ئەو شوێنانەی نالی بۆ ماوەیەکی زۆر تێیاندا مابووبێتەوه: سنه، سابڵاغ، زەردیاوای قەرادغ، هەڵەبجە و سولەیمانی. لەقەرداغ لای شێخ موحەممەدی ئیبنولخەییاط خوێندویەتی. لەتەکییەی قەرەداغیش ماتماتیکی لای شێخ عەلیی مەلا خوێندوه.

لەسولێمانی لەمزگەوتی سەیید حەسەن لای مەلاعەبدوڵڵای ڕەش بووه. زۆرترین کاتی موستەعیددیی لەخانەقای مەولانا خالید لەسولێمانی بەسەربردووه. هەروەها گەلێکیشی لە هەڵەبجە و سولەیمانی لای شێخ ئەوڵای خەرپانی خوێندوه.
سەبارەت بەتەمەنی نالی چەندین بۆچوونی جیاواز: خوالێخۆشبوو موحەممەد ئەمین زەکی بەگ دەڵێت: نالی لەساڵانی 1273-1215دا کۆچیکردووەو 1800-1856 زایینیدا ژیاوه. دکتۆر مەعروف خەزنەداریش هەر هەمان مێژوو دیاری دەکات، هەروەها دکتۆر
کەمال فوئادکەمال فوئادیش هەمان بۆچوونی هەیه. مامۆستا عەلائەددین سەجادییش دەڵێت: لە1797ی زایینیدا هاتوەتەدنیاوەو لە 1855دا مردووه.
هەموو ئەم مامۆستایانە، بێجگە لە مامۆستا سەججادی نەبێ، مێژووی لەدایکبوون و مردنی نالییان وەک یەک دانا و بەو پێیەنالی 56 ساڵ ژیاوە. تەنها بەپێی بۆچوونەکەی مامۆستای سەججادی تەمەنی بووە 58 ساڵ.
ئەم جیاوازیەش وەکو سەرنجی بۆ دراوەقسەی مامۆستا سەجادی لەلایەک و دکتۆر خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لەلایەکی ترەوەدەربارەی تەمەنی و ساڵی لەدایکبوونی نالی ئەو بەراوردکردنەی کوردی و مەریوانی و بەدوای ئەوانیشدا مامۆستا عەلی موقبیله، ئەوەی لەپێشەکی دیوانەکەیاندا ساڵی 1215ی کۆچییان لەگەڵ ساڵی 1797ی زایینیدا بەراوردکردووه. جا ئەگەر وەها بێت، ئەوا وەک کوردی و مەریوانی و موقبیل و سەجادی ئەفەرموون نالی 58 ساڵ ژیاوه. بەڵام لەڕۆزنامەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ئەرمەنیی یوسف ئەبگارەڤێچ ئۆربێلیدا ساڵی 1215ی کۆچی لەگەڵ ساڵی 1800-1801ی زایینی بەرامبەر کراوه. بەپێی ئەمەوەک دکتۆر
مارف خەزنەدارمارف خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لەسەری ڕۆیشتون، ساڵی لەدایکبوونی نالی دەکاتە 1800ی زایینی و تەمەنیشی دەبێتە 56 ساڵ.