ساڵی 1904 لە گوندی
کانی ساردکانی سارد ی
شارباژێڕشارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری
کەرکووککەرکووک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای ڕەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی ڕاگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. عەلی مەردان، ھونەرمەندی پایەبەرز، مامۆستای مەقامات و گۆرانی کوردی، خوێندنی لە تەکیەی کەرکوک و لە لای ماموستا ساڵەح دەست پێکردوە و ھەر لەوێشەوە لە لای مامۆستای دەنگ خۆش مەلا ڕەووف فێری تەجویدی قورئان و ھەندێ مەقاماتی کوردی و قۆڕیاتی تورکمانی بووە.
عەلی مەردان پاش ھەشت ساڵ تەکیە و شاری کەرکووکی بە جێھێشتووە و بە ماڵەوە چووە بۆ گوندی لەیلان. لەو گوندەدا تەموورە ژەنێکی بە توانا بە ناوی خدر بارام ناسیوە کە سوودێکی زۆری لێوەر گرتوە بۆ مەقاماتی کوردی، بەڵام لە دوایدا کە دەچێت بۆ بەغدا، مەقاماتی کوردی و فارسی و عەرەبی لە مامۆستایانی تری فارس و عەرەب و کوردەو فێر دەبێت و وەک شارەزایەک لە بواری مەقاماتی ناوچەکەدا جێگای خۆی ئەبینێتەوە.دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی و شارەزایی لە سۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ یەکەم جار فێری مەقامی ڕەسەن و بەپێزی کوردەواری ئەڵاوەیسی هەروەها دوایش سەرباری هۆرە و ئای ئای و خاوکەر و قەتار فێربووە.
عەلی مەردان دەڵێ: بۆ گۆزەرانی ژیانم، بەپای پەتی و سەری کۆتەوە، جوتیاری و شوانی و گاوانیم کردووە. لە شاری بەغدا بووم بەهاوڕێی مورتەزاخانی ئیسفەهانی و ئەسغەری هەمەدانی و محەمەد سەعیدی سابڵاغی و زۆر شت لەوانەوە فێربووم، چل شەویش لەگەڵ سەید عەلی ئەسکەری کوردستانی یەکمان گرت و زۆر هونەرمەندانە پێکەوە ژیاین.
یەکەم مەقامم کە مەقامی ئای ئای بوو لە ساڵی 1939 دا لە ئیستگەی کوردی بە زمانی کوردی باجەڵانی تۆمارکردووە. لە ساڵی 1965دا لە ئیستگەی ڕادیۆی تاران و
کرماشانکرماشاندا چەندین مەقام و گۆرانی تۆمارکردووە.
دوا گۆرانی عەلی مەردان بەستەیەک بووە کە لە ساڵی 1972دا لە ئیستگەی کوردی بەغدا تۆماری کردووە.
عەلی مەردان ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی
24-01-198124-01-1981 دا کۆچی دوایی کردووە، لە شاری کەرکووک لە گۆڕستانی
شێخ محێدینشێخ محێدین بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوە.
[1]