شەرفخان کوڕی شەمسەدین بەدلیس لەساڵی 1543.02.25 لەگوندی "گەرمەڕووی" سەر بەشاری "قوم" لەئێرانی عەجەم لەدایکبووه.
لەدیوەخانی "شاتەهمان سپی یەکەم" لەساڵی (1543 تا 1576) لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا ژیاوه. لەئێران شا ئیسماعیلی سەفەوی ساڵی 1576 پایەو نازناوی میری میران دەبەخشێتەشەرەفخان و دەیکاتەسەرۆکی هۆزی کوردەکانی ئێران.
لەکانوونی دووەمی ساڵی 1578 لەجەنگی نێوان ئێرانییەکان و عوسمانییەکان دا پشتی ئێرانییەکان بەردەدات و لایەنگری عوسمانییەکان دەکات بەخۆی و 400 چەکدارەوەدژ بەئێران دەوەستێ سەرکردایەتی عوسمانییەکان دەکات لەساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیەم دژ بەئێرانییەکان پایەو نازناوی خان دەبەخشێتەشەرەفخان و دەیکاتەمیری ویلایەتی بەدلیس لەساڵی 1590 واتا لەتەمەنی 53 ساڵیدا جڵەوی فەرمانڕەوایی خۆی دەداتەدەست کوڕەکەی خۆی شەمسەدین بەگ.
لەساڵی 1591 تا 1592 دەست دەکات بەنووسینی شەرەفنامەو لە1597.08.04 لەنووسینی شەرەفنامەتەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لەدوا دوای ساڵی 1597دا کۆتایی پێهێنا بەم جۆرەپڕۆژەی تۆمارکردنی کوردی ئەنجامدا.
میر شەرەفخان لەساڵی 1012ی کۆچی دا بەرامبەر بەساڵانی 1603-1604ز کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی 60 ساڵ ژیاوەو بەساڵنامەی کۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.
شەرفنامەگەلێ بابەتی سەرەکی و گرنگی گرتۆتەخۆ وەکو ئەمانەی خوارەوه:
1- حکوومەتەکوردییەکانی مەڕوانی و حەسنەوی و فەضلەوی و ئەیووبی.
2- حاکمەکوردییەکانی پشتاوپشت حوکمڕانیان کردووه.
3- ئەو حاکمەکوردانەی پارەیان لێداوەو وتاریان بەناو خوێندراوەتەوه.
4- جگەلەمانەش بەدوورو درێژی باسی حکوومەتی بتلیسی کردووه.
ئەم پەرتووکەی شەرفنامەلەکۆنەوەگرنگییەکی زۆری پێدراوەلەساڵی 1978ی کۆچی بەرامبەری 1667ی زایینی لەزمانی فارسیەوەلەلایەن شامی ناوێکەوەوەرگێڕدراوەتەسەر زمانی تورکی و لەدواییدا "ولیامینۆف"ی ڕووسی کردوویەتییەڕووسی و بەچاپی گەیاندووەو "کارمۆی" مێژوونووسی فەڕەنسیش کردوییتەتیەفەڕەنسی و لەمیسریش مێژوونووسی کورد لەچلەکانی سەدەی ڕابردوو بەفارسی چاپی کردوەو مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی لەساڵی 1953دا بەپەراوێزی بەنرخەوەکردوویەتییەعەرەبی و بەچاپی گەیاندووەدواجاریش هەژار موکریانی بەپەراوێزو پێشەکیەکی درێژەوەکردوویەتییەکوردی و لەساڵی 1972دا لەچاپخامژگی کۆڕی زانیاری کورد لەبەغدا لەچاپ دراوه.