تاهیر ئەحمەد سادق حەوێزی
لە #01-07-1919# لە شاری کۆیە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە کۆیە تەواوکردووە. دواناوەندی لە #هەولێر# خوێندووە.
لە ساڵی 1947 بووە بە مامۆستا لە ماوەت. هەروەها مامۆستا بووە لە قەڵادزە و #سلێمانی# و (شێخ ئەحمەد لە پارێزگای عەمارە) هەروەها مامۆستا و بەڕێوەبەری خوێندنگای ئیلنجاغی گەورە.
لە ساڵی 1951 دەگەڕێتەوە کۆیە و دەبێتە مامۆستا لەقوتابخانەی یەکەمی کۆیە تا ساڵی 1970 خۆی خانەنشین دەکات.
لە ساڵی 1962 لەگەڵ کۆمەڵێک لە فەرمانبەر و مامۆستایانی کۆیە 8 مانگ زیندانی کردووە. لە کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شەقڵاوە بەشداری کردووە.
لەپاش خۆی ئەم بەرهەمانەی بۆ بەجێ هێشتووین:
چاپکراوەکان:
1-مێژووی کۆیەبەرگی یەکەم
2- شەوچەرە- بەرگی یەکەم
3- مێژووی کۆیە-بەرگی یەکەم بەشی یەکەم
4- دیوانی ئەختەر
ئەو بەرهەمانەی کە ئامادەن بۆ چاپ:
1- مێژووی کۆیە-بەرگی دووەم بەشی یەکەم
2- شەوچەرە- بەرگی دووەم- بەشی دووەم
3- مێژووی تەواوی ناتەواو
4- وردەکاری زوبانی کوردی
5- فۆلکلۆری ناوچەی کۆیە
6- ژیاننامەی چەمیل ئاغای حەوێزی
7- بەندی پێشینان [1]