لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری
ماردینماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردووە، لەبەر ئەوەی نەداربووە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وەک خوێندنی زمانی عەرەبی و زانستەکانی ئایینی ئیسلام، بۆیە بە ئومێدی تەواوکردنی مۆڵەتی دوازدە زانستی باکوور و هەر چوار پارچەی کوردستان گەڕاوە و دواتر لەسەر دەستی مەلا عوبێد وەرگرتووه.
لە کوردستانی ڕۆژئاوا و ماوەیەکیش لە کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات مەلایەتی کردووه.
جگەرخوێن لەساڵی 1946 ز ڕوو دەکاتە شاری قامیشلی و دەست بەکاری ڕامیاری دەکات و دەبێتە ئەندامی پارتی جڤاتا ئازادی و یەکیەتییا کورد (Civata Azadî û Yekîtiya Kurd). لەساڵی 1948 ز دا دەبێتە ئەندامی پارتی کۆمنیستی سوری و لەساڵی 1954 ز دا بۆ ئەندامێتی پەڕڵەمانی سوریا دەپاڵێورێت. لەساڵی 1957 ز واز لەپارتی کۆمۆنیست دەهێنێت و ڕێکخراوی ئازادی دادەمەزرێنێت. ئەو ڕێکخراوەش پاشتر دەچێتە ناو
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانی سوریاوه. لەساڵی 1959 ز دا جگەرخوێن ڕوودەکاتە کوردستانی باشوور و تا ساڵی 1963 ز لە زانکۆی بەغدا دەبێتە مامۆستای وانەبێژ لە بەشی زمانی کوردی. دواتر دەگەڕێتەوە بۆ قامیشلی سەرقاڵی نووسین و کاری ڕامیاری دەبێت. هەر لەو ساڵەدا و لە شاری دیمەشق دەخرێتە گرتووخانەوه.
بۆ بەشداریکردن لەشۆڕشی مەلا مستەفا بارزانی جگەرخوێن لەساڵی 1969 ز ڕوو دەکاتە کوردستانی باشوور و چالاکی کوردایەتی خۆی پێشکەشی شۆڕشی کوردی دەکات.
لەساڵی 1973 ز دا بەرەوو لوبنان دەچێت و لەوێش هۆنراوەی کیمە ئەز (Kîme Ez) دەنووسێت.
جگەرخوێن لە ساڵی 1976 ز دا بۆ سوریا دەگەڕێتەوە و لە ساڵی 1979 ز ناچار دەبێت ڕووبکاتە وڵاتی سوێد و لەوێ وەک پەناهەندەیەک دەگیرسێتەوە و بەنووسینەوە سەرقاڵ دەبێت و لە
1984-10-221984-10-22 کۆچی دوایی دەکات و تەرمەکەی بۆ قامیشلی دەگوێزرێتەوە و لەوێ بەخاکی کوردستان دەسپێدرێت، ئەوەش هەروەک خۆی پێش مردنی داوایکردبوو.
بەرهەمەکان:
دیوانی ئاڤستای جگەرخوێن؛ دیوانی یەکەم: پریسک و پەتی (Prîsk û Pêtî)، ساڵی 1945 ز دیمەشق
دیوانی دووەم: سەورا ئازادی (Sewra Azadî)، ساڵی 1954 ز دیمەشق
دیوانی سێیەم: کیمە ئەز (Kîme Ez)، ساڵی 1973 ز دیمەشق
دیوانی چوارەم: ڕۆناک (Ronak)، ساڵی 1980 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی پێنجەم: زەند ئاڤستا (Zend-Avista)، ساڵی 1981 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی شەشەم: شەفەق (Şefeq)، ساڵی 1982 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی حەوتەم: هێڤی (Hêvî)، ساڵی 1983 ز ستۆکهۆڵم
دیوانی هەشتەم: ئاستی (Astî)، ساڵی 1985 ز ستۆکهۆڵم
دەستوورا زمانێ کوردی (Destûra Zimanê kurdî)، ساڵی 1961 ز بەغدا
فەرهەنگ (پەرچێ یەکەم) (Ferheng، perçê yekem)، ساڵی 1962 ز بەغدا
فەرهەنگ (پەرچێ دوەم) (Ferheng، perçê diwem)، ساڵی 1962 ز بەغدا
[1]