سەلام کوڕی شێخ ئەحمەدی
عازەبانعازەبانییە، لە ساڵی (1892) زاینی لە گوندی (عازەبان)ی ناوچەی
وارماواوارماوای سەر بە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە لە دایکبووە. زۆر ئارەزووی لە خوێندن هەبووە، لە تەمەنی چوار ساڵیدا خراوەتە بەر خوێندن، قورئان و زمانی فارسی خوێندووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا باوکی کۆچی دواییکردووە. ئاگاداری ڕووداوەکانی یەکەم شۆڕشی (
شێخ مەحمودی حەفیدشێخ مەحمودی حەفید) لە ساڵی 1919 زاینی بووە. لە وەزیفەدا لە زۆر شوێن خزمەتیکردووە، وەک: وارماوە، هەڵەبجە، سلێمانی، تەنانەت بەسرە و بەغداد و حیللە و هەندێ شوێنی تر. لە ساڵی 1928 زاینی لە گەڵ چەند لاوێک (کۆمەڵەی زەردەشت)یان دامەزراند. لە ساڵی (1930) زاینی دوای کارەساتی ڕۆژی ڕەشی (6)ی ئەیلول لە گەڵ چەند کەسێک دەچنە گوندی (
پیرانپیران) لای (شێخ مەحمود). هەروەها بەشداری ڕووداوەکانی ساڵی 1931ی زاینی کردووە بە فەرماندەی (شێخ مەحمود)، لە (1945-1955)ی زاینی خۆی خانەنشین کردووە.
لە پێشەکی دیوانەکەییدا، کە لە ساڵی 1958 زاینی لە بەغداد چاپکراوە، د. مارف خەزنەدار دەنووسێت و دەڵیت (سەلام زیاتر شاعیرێکی نیشتیمان ونەتەوەیە، چوونکە کاتی گەنجی سەلام، نەتەوەی کورد بە دەورێکی تایبەتی تێدەپەرێت). لە بابەتی شیعرە دەروونییەکانی دەڵێت (خەیاڵێکی ڕوونی تێدایە و شعوری ڕاست دەردەخا، وەکو وشەکانی لە ناخی دەروونیدا بێتە دەرەوە وایە).
یەکێک لە شاکارەکانی شێخ سەلام چوارینەکانی (خەیام)ە، کە لە فارسییەوە بۆ کوردی وەریگێراوە، کە بەڕاستی گیانی خەیامی لە وەرگێڕانەکەدا بە تەواوی پاراستووە و بە یەکێک لە باشترین وەرگێرانەکانی دادنرێت، سەلام لە ساڵی 1959 زاینیدا لە سلێمانی کۆچی دواییکردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
ئەمەش
نموونەیەکە لە هۆنراوەکانی
وەتەن چییە؟
هەستە لەخەو ئەی لاوی کورد
تێبکۆشە بە دەست و برد
هاوار ئەکا دایکی وەتەن
وا گیان ئەدا، پێیدا بگەن
خاک و گوڵ و گڵ و گیا
شاخ و چەم و چڵ و چیا
رەنگاو ڕەنگی کەژی سیا
هاوار ئەکەن بە جیا جیا
وا مەزانە خاکی وەتەن
ئاو و گڵە دار و دەوەن
ئەم وەتەنە ئاو و گڵە
پشت و ئەژنۆ، جەرگ و دڵە
ئەجدادی تۆ شێرانی کورد
لە ڕێی وەتەن بە مەردیی مرد
مردن، ڕزین بوون بەم خاکە
وەتەن دایک، وەتەن باوک، وەتەن کاکە