ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵانیە، ڕۆژی 06-07-1903 لەدایک بووە، سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میرییەکاندا خوێندنی ئامادەیی تەواو کردووە، ساڵی 1922 کە شێخ مەحمودی نەمر لە هیندستانەوە گەڕایەوە بۆ
سلێمانیسلێمانی و حکومەتی پێکهێنا ئەحمەد خواجەی کردووەبە گەنجینەوانی خۆی، لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداری کردووە، چەندەها جار شێخ مەحمودی نەمر نامەی پیادا ناردووە بۆ کاربەدەستانی (ئێران) و قونسوڵی ڕوس لەوێ. کە ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرکرا بوو بەسەرنووسەری، لەو کاتەدا هەر ئەم پیاوە بیری لە دەرکردنی پولێک بۆ حکومەتی کوردستان کردۆتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی کێشاوە، لەپاش خۆی ئەم بەرهەمانەی بەچاپ گەیاندووە:
چیم دیچیم دی (3)بەرگ، 101 پیاوی کورد، مامۆستای پەری، فەرهەنگی کوردی، بلانجۆ(وەرگێڕان) جگە لە وتارو هەندێ بەرهەمی تر کە لەگۆڤاری گەلاوێژ و بڵاوکراوەکانی تردا بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆژی 04-03-1997 لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە و لەسلێمانی لەگردی سەیوان نێژراوە.
[1]