سوارە ئێلخانی زادە
کوڕی ئەحمەد ئاغای کوڕی حاجی بایز ئاغایە، ساڵی 1937 لەگوندی (
تورجانتورجان)ی سەر بەشاری
بۆکانبۆکان لەدایک بووە. لەتەمەنی مناڵیدا لەخۆشەویستی دایک بێ بەش کرا. کە تەمەنی گەیشتە حەڤدە ساڵی تووشی نەخۆشییەکی سەخت هات و ماوەی سێ ساڵ لەپێ کەوت، پاشان بەدرێژایی ژیانی توانای رۆیشتنی ئاسایی لەدەست دا. بەهۆی بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە لەلایەن رژێمی پەهلەوییەوە رووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە کرایەوە. سەرەڕای ئەو هەموو کوێرەوەری و دەربەدەرییە توانی کۆلیژی حقوق لەزانکۆی تاران ببڕێ و ساڵی 1968 لەبەشی کوردی رادیۆی تاران دامەزرا. سوارە یەکێکە لە شاعیرە هەرە خوێندەوارەکانی ئێران و ئاگاداری گۆڕانکارییە ئەدەبییەکانی جیهان بوو. ئاڵوگۆڕێکی گەورەی لەشیعری نوێی کوردیدا هێنایە گۆڕێ. هەرچەندە ژمارەی شیعرەکانی کەمن، بەڵام هەر هەموویان لەرووی داڕشتن و بیری قوڵ و هەستی شاعیرانەدا شیعری دانسقەن. ئەم شاعیرە نوێخوازە عەشقی سروشت بووە، سروشتێک کە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا بێ و ئازادی ژیان ئەندێشەی پێ ببەخشێ. سوارە جگە لە شیعری کوردی، بەفارسیش شیعری نووسیوە، لەبواری پەخشان و نووسینیشدا ئەدیبێکی لێهاتوو بووە. ئەو کاتەی لەبەشی کوردی هەردوو رادیۆی ئێران و
کرماشان کرماشاندا کاری ئەکرد، بەرنامەیەکی ئەدەبی هەبوو بەناونیشانی (
تاپۆ و بوومە لێڵتاپۆ و بوومە لێڵ) کە خزمەتێکی زۆری مەسەلە ئەدەبییەکانی کوردی کرد. سوارە ئێلخانی زادە لەو تاقە شاعیرانەیە کە بایەخێکی زۆری بەزمان داوە و ناوەڕۆکی هەموو بەرهەمەکانی باس لەئازادی و پاکی و جوانی رۆحی مرۆڤ ئەکات. کۆی بەرهەمە ئەدەبییەکانی بە ناوی
زەمزەمەی زوڵاڵزەمزەمەی زوڵاڵ چاپکراوەئەم شاعیرە هەڵکەوتووە ڕۆژی چوارشەممە
14-01-197614-01-1976 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.