ساڵی 1931 لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە. بەپێی هەندێک سەرچاوە لە هەڵەبجە لەدایکبووە و بنەماڵەکەیان لە هەڵەبجەوە هاتووەتە سلێمانی.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتی و ساڵی 1948 کە ڕاپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئەندازیاری دەرچوو، ماوەی دوو ساڵ زیندانی کراو لە خوێندن دابڕا.
کە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان مۆڵەتی ڕەسمی پێدرا، مامۆستا حیلمی بوو بە کادیرێکی گرنگی ڕۆژنامەی خەبات و لەم بوارەدا خزمەتێکی زۆری حزبەکەی خۆی کرد، لەگەڵ دەستپێکردنی
شۆڕشی ئەیلولشۆڕشی ئەیلول-دا بوو بە پێشمەرگە و لە
گەرمیانگەرمیان و
هەڵەبجەهەڵەبجە و
هەورامانهەورامان-دا گەلێ لێپرسراوێتی حزبی وەرگرت.
ناوەراستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، لەناو باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیو ساڵی 1968یش بوو بەخاوەن ئیمتیاز و سەرپەرشتیاری ڕۆژنامەی (النور).
لە ناوەراستی حەفتاکاندا کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی تەواوکرد.
ئەم ڕووناکبیرە کوردپەروەرە هەمیشە لە سەنگەری میللەتدا بووە و لە بوارەکانی ڕۆژنامەگەریی و نووسین و ڕۆشنبیرکردندا خزمەتێکی گەورەی پێشکەشی گەلەکەی کردووە.
مامۆستا حیلمی شەوی 5/4 تەمموزی ساڵی 1998 بە نەخۆشییەکی کتوپڕ لە بەغدا کۆچیدوایی کردو ڕۆژی دواتر لە ڕێورەسمێکی شکۆداردا لە
گردی سەیوانگردی سەیوان-ی شاری سلێمانی ئەسپەردەی خاک کرا.
[1]