🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هونەرییەکانی دەگەڕێتەوە بۆ شانۆی (لە چاوتروکانێک د
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
📕 من ئادەمم
نووسینی: ئاکۆ حسێن [1]
📕 من ئادەمم
👫 محەمەد باڵابەرز
وەرزشکار و نووسەر و خاوەن ئەرشیفێکی گەورەی وەرزشیی هەڵەبجە و پێشمەرگەی دێرین. رۆژی 08-01-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 محەمەد باڵابەرز
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
نووسینی: کاروان عوسمان [1]
📕 تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
📕 ئیسماعیل نامە
ئیسماعیل نامە
ناگهان، باغبان، بیاداود، نانوماست، سنگتراش
1982 زاینی
کۆمەڵێک لە نووسەران [1]
📕 ئیسماعیل نامە
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1986 بەر لێبووردنی ت
👫 فریاد عەلی عەبدولقادر
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
لە ساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بە رێکخستنەکانی پاسۆکەوە، لە شانەی شەهید بێستون. لە ساڵی 1985 لەلایەن چەند کەسیکی خۆفرۆشەوە شانەکە دەکەوێتە بەر هێرشی رژێمی بەعس دەستگیردەکرێت. لە ساڵی 1988 بەر لێبووردنی گ
👫 رێبوار محەمەد ئیبراهیم
👫 کەسایەتییەکان
پشتیوان نوری کەریم
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد سەعید
👫 کەسایەتییەکان
فەتاح کاویان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
17-01-1987
👫 کەسایەتییەکان
حەمەی عەبۆل
👫 شێخ کەمال شێخ نوری شێخ بابەعەلی قەرەداغی - گێلە | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

شێخ کەمال شێخ نوری شێخ بابەعەلی قەرەداغی - گێلە
لەرۆژی 15ی شوباتی ساڵی 1934 لەگوندی تەکیەی سەر بەناحیەی قەرەداغ لەدایکبووە، هەر لەوێ لەگەڵ منداڵانی گوندەکە لای یەکەم مامۆستای کە ناوی شێخ کاکە حەمەی شێخ عەبدولکەریم بوو فێری ئەلفو بێو قورئان خوێندن بووە، پاشان لای شێخ عەبدوڵڵای شێخ حەسەن هەندێک کتێبی فارسیو عەرەبیو کوردی خوێندووە.
ساڵی 1940 لەدوای کۆچی دوایی زانای پایەبەرز، عەلامەی سەردەمی خۆی، شێخ باباعەلی کە باپیری خوالێخۆشبووە، هاتوونەتە سلێمانیو باوکی کە شێخ نوری شێخ باباعەلییەو ئەمیشیان بەهەمان شێوە عەلامەی سەردەمی خۆی بووە، لەجێگەی باوکی دانیشتووەو بووە بەئیمامو مودەرریسی مزگەوتی شێخ ئەبوبەکر (کە ئێستا ناوەکەی بووە بەمزگەوتی شێخ باباعەلی). ساڵی 1942 خوالێخۆشبوو چووەتە قوتابخانەی خالیدیەی سەرەتاییو پاش ماوەیەک خوێندن لەو قوتابخانەیە بەفەرمانی باوکی لەقوتابخانە دەرچووە بۆ ئەوەی خوێندنی ئاینی بخوێنێت لەمزگەوتەکانداو ساڵی 1947 بەبڕیارێکی مەجلیسی ئەو سەردەمە توانیوێتی بچێتە تاقیکردنەوەی پۆلی حەوتەمو لەو تاقیکردنەوەیەدا دەربچێتو دواتر بڕوانامەی دبلۆمو دواتریش بڕوانامەی دبلۆمی باڵا بەدەست بهێنێت.
دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی دبلۆم گەڕاوەتەوە بۆ گوندی تەکیەو لەوێ لای مامۆستای خوالێخۆشبوو شێخ محەمەدی شێخ عەبدوڵڵای شێخ ئەحمەد کتێبی (سویگی) خوێندووەو هەر لەوێ بووە بە(مستعید). پاشتر گەڕاوەتەوە بۆ خزمەتی حاجی شێخ نوری باوکی بۆ سلێمانی، دواتر چووەتە خزمەتی خاڵی، شێخ مستەفای شێخ نەجیبی قەرەداغ، لەشارۆچکەی قەرەداغو لەوێ لەخزمەتی ئەودا خوێندوویەتیو دواتر چووەتە گوندی مەسۆییو لەخزمەتی مامۆستا مەلا حسێنی مەسۆییدا درێژەی بەخوێندن داوەو جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانیو لای سەید غەفوری حاجی مامەندی لەمزگەوتی سەید حەسەن (گەلەنبەوی)و (ئاداب)ی خوێندووە. لەدوای ئەوەش چووەتە مزگەوتی مەلا حەکیم بۆ وەرگرتنی زانستی زیاترو لەوێوە ملی رێی گرتووەتەبەر بەرەو بیارەو لەوێشەوە چووەتە گوندی پریس لای مامۆستا مەلا عوسمانی پریس خوێندنی زانستە ئاینییەکانی تەواوکردووەو دواجار گەڕاوەتەوە بۆ خزمەتی باوکی ئیجازەی مەلایەتی لەخزمەتیدا وەرگرتووە، هەروەک چۆن ئیجازەی لەخزمەتی شێخ مستەفای شێخ نەجیبی خاڵیشیدا وەرگرتووە.
دوای کۆچی دوایی حاجی شێخ نوری کرا بەجێنشینی لەهەمان مزگەوتداو بەئیمامو خەتیبو مودەرریس لەمزگەوتەکەیدا دامەزرێنراو هەر لەوێ دەستی کرد بەتەدریس هەتا ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی پێشوو. لەو سەردەمەدا لەگەڵ چەند هاوەڵێکی خۆی گۆڤارێکیان دەرکرد بەناوی دەنگی فەقێ کە سکاڵای فەقێکانی ئەو سەردەمەی تیادا بەیان دەکرا، لەوانەش (حەمەی مەلا کەریمی مودەرریس)و (مەلا عەلی توتەقاجی)و (مەحمودی مەلا عەزیز)و..تاد. چەند جارێک لەشەستەکاندا مامۆستا لەسەر هەڵوێستی سیاسیو نیشتمانیو نەتەوایەتی لەگەڵ گۆرانی شاعیرو مامۆستا حەمە ساڵح دیلانی شاعیر تووشی زیندانیکردن هاتووە. هەتا دواجار دوورخراوەتەوە بۆ شارۆچکەی ئەسکەندەرییە لەباشووری بەغداو لەوێ بووە بەئیمامو خەتیبی مزگەوتی گەورەی ئەو شارەو درێژەی بەکاری خۆی داوە وەک مودەرریسێکی ئاینیو چەندین کەس وانەی ئاینییان لەخزمەتیدا خوێندووە.
ساڵی 1973 جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ شاری سلێمانیو بۆ ماوەیەکی کەم بوو بەئیمامو خەتیبی مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی. بەڵام هێندەی نەبرد لەساڵی 1974دا جارێکی تر دوورخرایەوە بۆ شاری رانیەو لەوێ کرا بەئیمامو خەتیبی مزگەوتی گەورەی رانیەو بۆ ماوەی دە ساڵ تیایدا مایەوە کە ئەو ماوەیە ماوەی زێڕینی مامۆستا بوو لەرووی چوستو چالاکیو توانای بەخشینی زۆرترین زانست بەژمارەیەکی زۆری فەقێو مامۆستایانو بەخشینی ئیجازەی مەلایەتی پێیان.
ساڵی 1979 بۆ یەکەمین فەرزی حەجی بەجێهێناو لەمەدینەی منەوەرە لەخزمەتی فەخری عالەمدا بەسیفەتی باوکو کوڕ دەستی نزای بەرزکردەوە تا شەفیع بێت بۆی لەرۆژی حەشردا. هەر لەشاری رانیە بوو کە مامۆستای پایەبەرز بووە پێشەنگی خەڵک بۆ سازدانی خۆپیشاندانە مەزنەکەی ساڵی 1982ی ئەو شارە کە دەستپێکی زنجیرەیەک خۆپیشاندانو راپەڕین بوو لەسەر ئاستی کوردستان، بۆیە خەڵکی راپەڕیوی رانیە وەک مەرجەعێکی شۆڕشگێڕی دەهاتنەلایو پرسو راوێژیان پێدەکرد.
ساڵی 1983 جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ شاری سلێمانیو لەمزگەوتە کۆنەکەی خۆیدا (مزگەوتی شێخ باباعەلی) درێژەی بەکاری تەدریسو خوداپەرستی داو ژمارەیەکی زۆر فەقێ لەسەر دەستی فێربوونو زانستەکانیان وەرگرت. دوای ساڵێک بەسەر گەڕانەوەیداو لەساڵی 1984دا کوڕە گەورەکەی مامۆستا کە پێشمەرگەیەکی ئازاو ناسراوی دەڤەری بیتوێن بوو، لەگرتووخانەکانی رژێمی بەعسی فاشی لەسێدارەدرا، خەڵکی دەڤەری بیتوێن بەگشتی شاهیدی ئازایەتیو چاونەترسیو لێهاتویی شەهید مەلا شۆڕشی کوڕەگەورەی مامۆستای کۆچکردوون.
لەکاتی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستاندا مامۆستا هانی خەڵکی دەدا بۆ بەفیڕۆنەدانی کاتو دەرامەتو وازهێنان لەتەقەی خۆشیو لەو کاتەدا دەستەواژەیەکی ئەو هەبوو کە زۆر جێگەی خۆی گرتبوو لەئێزگەو کەناڵەکانی راگەیاندندا زۆر دووبارەدەکرایەوە، کە دەیفەرموو: "لەبری ئەو بەفیڕۆدانە با بەردێک بخرێتە سەر بەردێک تا گوندەکانی کوردستان زووتر ئاوەدان بکرێنەوە".
دواتر ئەم زاتە لەگەڵ هاوەڵانی کەوتە هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانو دوای هەوڵو ماندووبوون دواجار لەکارەکەیاندا سەرکەوتوو بوونو ئەو رێکخراوەیان زیندووکردەوە کە هەتا ئێستا لەچالاکیدایە. لەهەمان کاتدا دەستی دایە دروستکردنەوەی مزگەوتی تەکیەی قەرەداغ کە وەک هەموو مزگەوتە دێرینەکانی کوردستان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتبوو، ئەوەش وەک وەفایەک بۆ پیرۆزیی ئەو شوێنەوارەو زیندووکردنەوەیەکی ئەو جێگەی عیلمو زانستە کە خۆیو باووباپیرانی هەر لەوێ دەستیان کردبوو بەوەرگرتنی زانستە ئاینییەکانو لەوێش زانستیان بڵاوکردبووەوەو سەردەمانێک لەهەموو لایەکی کوردستانەوە ئاشقانی فێربوونو زانست روویان تێدەکرد. هەر لەو ماوەیەیدا مامۆستا بێجگە لەکارەکەی خۆی وەک ئیمامو مودەرریسی مزگەوتی شێخ باباعەلی، لەمزگەوتی شێخ نەجیبی قەرەداغیشدا لەشارۆچکەی قەرەداغ کاری وتاربێژیی پێ سپێردرابوو.
ساڵی 1993 بوو بەئیمامو خەتیبی مزگەوتی خانەقای مەولانا خالید هەتا ساڵی 1996و دوای ئەوە بوو بەئیمامو خەتیبو مودەرریسی مزگەوتی گەورەی سلێمانی (مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ)و سەرۆکی لیژنەی زانستی سەر بەوەزارەتی ئەوقافو کاروباری ئاینی، کە هەتا ساڵی 2006 لەو پۆستەدا مایەوە، لەهەمان کاتدا هەڵبژێردرا بەسەرۆکی لیژنەی باڵای یەکێتیی زاانایانی ئاینی کوردستان.
لەکۆتاییەکانی سەدەی رابردوودا مامۆستا وەک نوێنەری زانایانی ئاینی کوردستان لەدوو کۆنگرەی جیهانی لەتارانی پایتەختی ئێران بەشداریکرد بەناوی (مۆتمر التقریب بین المژاهب).
شایانی باسە لەماوەی مانەوەیدا لەمزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ، ژمارەیەکی زۆر فەقێو مەلا لای مامۆستا وانەیان خوێندووەو زانستە ئاینییەکانیان وەرگرتووە.
مامۆستا دامەزرێنەرو راگرو بەڕێوەبەری (پەیمانگای کوردستان بۆ پێگەیاندنی پێشنوێژو وتاربێژ) بوو کە ئێستا بووە بەکۆلێژ. هەروەک ئەندامی لیژنەی راستکردنەوەی ماددە ئاینییەکانی مەنهەجی خوێندن بوو کە دوو لیژنەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی ئەوقافو کاروباری ئاینی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرابوونو بەرێوەبەری خولی زانستی بوو کە لەمزگەوتی کانێسکان ئەنجامدراو کۆمەڵێکی زۆر مامۆستای ئاینی لەو خولەدا خوێندیانو کۆمەڵێکیان بڕوانامەیان تیادا بەدەستهێنا.
ساڵی 2004 بۆ جاری دووەم چووەتە حەج ئەو فەرزەی بەجێهێناوەتەوەو ساڵی 2006 خانەنشینکرا.
مامۆستا شێخ کەمالی حاجی شێخ نوری کەسێکی لەراددەبەدەر زاناو بەتوانا بوو لەبوارەکەی خۆیداو لەهەموو زانستە ئەقڵیو نەقڵییەکاندا شارەزایی تەواوو دەستێکی باڵای هەبوو، بەتایبەت لەزمانی عەرەبیدا کە توانایەکی لەراددەبەدەرو بێوێنەی هەبوو و وەک مەرجەعێکی بوارەکە پرسی پێدەکراو پەنای بۆ دەهێنرا. لەهەمان کاتدا کەسێکی زۆر سەربەرز بوو کە لەهەموو ژیانیدا سەری بۆ دوژمنانی نە دین نە وڵات شۆڕنەکردووەو مێژوو شاهیدی ئەو راستییەیە، بێجگە لەوەش کەسێک زۆر سادەو ساکارو بێ تەکەببورو هەواو خۆنەویست بوو و گرتەی رێبازی فەخری عالەمو دواکەوتەی پەیامە پیرۆزەکەی بوو. مامۆستا دەستێکی باڵای هەبوو لەنووسینو داڕشتنو ئەدەب بەشێوەیەکی گشتیو شیعر بەتایبەتیو چەندین نووسینی هەیە لەبوارەکانی شەرع، نەسەب، مێژوو، ئەدەب، وتاری دینیو سیاسیو کۆمەڵایەتیو.. تاد، کە بەشێکی ئەو نووسینانەی چاپو بڵاو کراونەتەوەو بەشێکی تریان لەچاپکردندان، لەوانە دیوانێکی شیعر بەناوی (دیوانی گێلە).
ئەم شێخە زاناو خواپەرستە پاش ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیداو سەفەرکردن بۆ وڵاتی ئوردون بەمەبەستی چارەسەرو دوای گەڕانەوەی لەو سەفەرە کە دواسەفەری بوو لەژیاندا، رۆژی 13-01-2009 کاتژمێر شەشو نیوی سەرلەبەیانی بەفەرمانی خودا دڵی گەورەی لەلێدان کەوتو ئەو چرایە کوژایەوەو بەرەو ژینی نەبڕاوەو بێکۆتایی سەفەری کردو مەزارەکەی لەگردی سەیوانە لەنزیک مەزاری باووباپیری خودا بەهەشت بکاتەجێیانو لەوێ کۆیان بکاتەوە.
بەرهەمەکانی شاعیر
چاپکراوەکان :
1 پەراوێز و لەسەر نوسینی سەرچاوەی بێگەرد بۆ ناسینی مەرد.
2 ئەم دیوانەی بەردەستت.
دەستنوسەکان :
1 وتاری رۆژانی هەینی.
2 بیرەوەریەکان بەزمانی عەرەبی.
3 کلیلەو دمنە بەشیعر.(وەرگێڕان)
4 چەند نامیلکەیەک لە بوارەکانی شەریعەتی ئیسلامدا.
5ـ چەندین وتاری هەمەچەشنە بە کوردی و عەرەبی.
6 الحب ینتصر علی الجشع والدجل فی النهایە. شانۆنامە بە زمانی عەرەبی.
7 دروس المحبە والوفاو کی لا تتحول السعادە الی الشقاو.
8 الحسین سید الشهداو و امام المجاهدین.
9 خوێندنگەی تەکێی قەرەداغ لە مێژووی کورددا.
10 ژیاننامەی زانایانی کورد.
11 حقیقە الإسلام.(الصوم، الصلاە، الإستقامە، التوبە، الصدقە، الحسد، التربیە، حقیقە الدین)
هەندێک لەوانەی ئیجازەیان لە خزمەت مامۆستا وەرگرتوە:
1ـ مامۆستا مەلا عوسمان صۆفی عەبدوڵڵا.
2 مامۆستا مەلا مەغدید.(ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی بوو شەهید کرا.
3 مامۆستا مەلا حەمید مەلا محەمەدامین.
هەندێک لەوانەی لە خزمەت مامۆستا خوێندویانە:
1 مەلا رزگار
2 مەلا محسن تاوگۆزی.
3 مەلا محسن حسێن.
4 مەلا تەها مەلا محەمەد.
5 مەلا ڤاهر عەبدولڕەزاق.
6 مەلا عمر نزامی.
7 ئیسماعیل حەسەن عبێد.
8 عەبدولڕەحمان ابوبکر وەجاخی.
9 ماجد الشمری.
10 مەلا حەمە ئەمین ئاشوری.
11 مەلا هاوکاری مەڵکەندی.
12 مەلا هیوا.
13 مەلا شێخ عمر پیسکەندی.
14 مەلا حەسەنی پێنجوێنی.
15 مەلا قادری وڵوبە.
16 مەلا عەبدولقادری پیر مەمکی.
17 مەلا عبدالهادی فەتحوڵڵااللە.
18 مەلا تەهای بەردانگەیی.
19 مەلا عوسمانی حاجی داروی.
20 مەلا شێخ خدری وەرتێ.
21 مەلا عەبدوڵڵا عبدالعزیز هەرتەلی.
22 مەلا هیوا پێنجوێنی.


🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-01-2009
2.👁️17-10-2010
🏰 شوێنەکان
1.👁️گردی سەیوان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 📿 ئایینی
👫 جۆری کەس: ✍ نووسەر - لێکۆڵەر
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 15 2009 3:31PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Mar 11 2015 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,969 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.125 KB Jan 15 2009 3:31PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 یەکێتیی سپارتاکۆس چی د...
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 میژووی میافارقین و ئامەد
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021
  🗓️ 11-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
پشتیوان نوری کەریم
لە زمانی خۆیەوە:
ناوم (پشتیوان نوری کەریم)ە لەدایک بوی (1977) لەشاری سلێمانی گەڕەکی (چوارباخ) لەساڵی (1993) ژیانی هۆنەریم لە پەیمانگای هونەرەجوانە کانی سلێمانی بەشی شانۆ دەست پێ کرد، بەشداریم لە چەندین شانۆگەریدا کردووە لە سنوری پەیمانگادا لە ساڵی (1998) بەپلەی نایاب پەیمانگام تەواو کردووه. لەدوای پەیمانگاش بەشداریم لەچەندین شانۆگەری کەدا کردووەو لەهەردوو بەشی درامای (گەردەلوول) بەشداریم کردووە بە رۆڵی (رزگار)... وەئێستا خاوەنی خێزانێکی خنجیلانەم هاوسەرەکەم بە ناوی (هەواڵ عوسمان) کە خۆشبەختانە
پشتیوان نوری کەریم
دڵشاد سەعید
دڵشاد محەمەد سەعید، ساڵی 1958 لە دهۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا هاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1977 بە پلەی نایاب پەیمانگای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤزیۆن و رادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی 1979 گرووپی میوزیکی دهۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە رێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی رۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی 1984 تا 1988 لە زانکۆی وێلز (Univ
دڵشاد سەعید
فەتاح کاویان
فەتاح کاویان (به فارسی: فتاح کاویان، به ئینگلیسی: Fatah Kawian) کەسایەتییەکی دێرینی رۆژهەڵاتی کوردستانە و چەندین پۆستی حیزبی و حکوومەتی لە ماوی تەمەنی خۆیدا پێ ئەسپێردراوە، لەوانە شارەوانی مەهاباد لە حکوومەتی پاشایەتی ئێراندا و ئەندامی ئەنجومەنی میللی زمان لە ئێران. هەروەها بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە. چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێڕانی هەیە کە گرنگترینیان فەرهەندگی وشەی حەوتەوانەیە. ناوبراوە رۆژی 18ی ژانویەی 2017 لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.
فەتاح کاویان، س
فەتاح کاویان
17-01-1987
باشووری کوردستان
- لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری سلێمانی لە سەردەمی جەنگی نێوان ئێران و ئێراق تۆپخانەکانی ئێران بە خەستی بۆردومانی شاری سلێمانیان دەکرد، لەو ساتە وەختەدا و لە کاتی گەڕانەوەی قوتابیانی قوتابخانەی (ئاشتی) بۆ ماڵەکانیان کۆمەلێک قوتابی ئەو قوتابخانەیە بوونە قوربانی ئەو بۆردومانە، لەدوای ئەو کارەساتە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی ئەو تاوانە ناوی قوتابخانەی (ئاشتی)یان گۆڕی بۆ قوتابخانەی (ئاسۆی شەهیدان).
17-01-1987
حەمەی عەبۆل
حەمەی عەبۆل؛ بە بۆڵە بۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووەوە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.
حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە.
رۆژی 18-01-2018 هەر لە سلێما
حەمەی عەبۆل

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574