Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
👫 عەتا نەهایی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

عەتا نەهایی
وەک دایکم دەیگوت لە شەوێکی جەژنی قوربانی ساڵی 1339ی کۆچی (1960 1ز) لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتوومەتە دنیا، لە شەوێکی ساردی پاییزی یان زستانی، نازانم. گوایە باوکم لە خۆشییان گوێزەبانی بەشیوەتەوە، دایە گەورەم ئەو شەوە و چەند شەوی لەوە دواش بە ژوور سەرمەوە دانیشتوە و دۆعای خوێندووە.بۆ ئەوە کە منیش وەک دوو برا و رەنگە دوو خوشکی دیکەی بەر لە خۆم نەمرم، ناویان ناوم عەتائوڵڵا، واتە دیاری خودا. دڵخۆش بوون کە خودا دیاریەک بە کەسێک بدات لێی وەرناگرێتەوە.
شتێکی ئەوتۆم لە منداڵیم لە بیر نییە. یەکەم دیمەنێک کە لە بیرمە لەگەڵ دایک و خوشکم لە کەپرێکدا بووین، کەپرێک لە ناو رەز و باخێکی داوێنی کێوی ئاربەبا، ئێوارە بوو چاوەڕوانی هاتنەوەی باوکم بووین، پێدەچی ئەو دەمە سێ ساڵم تەمەن بووبێت. دووهەم دیمەنێک کە لە بیرمە لە گەڵ منداڵێکیتر لەبەر دەرکە، لەسەر گڵ و خۆڵ، جادەمان کێشابوو، ئوتومبیلێکی بچووکی لاسیقم لێدەخوڕی. لە دیمەنی سێهەمدا کەوای زەڕی کوردییان بۆ لەبەر کردبووم و مێزەر یان شەدەیەکی بچووکیان بۆ لەسەر نابووم، باوکم دەستی گرتبووم و نازانم بۆ کوێی دەبردم. بەو تیشکی شادییە کە لە چاوی باوکمدا بوو من لە بیرم ماوە، دیارە ئەوە یەکەم گەشت و گەڕانی باوکێکی منداڵ خۆشەویست و کوڕێکی چوار یان ئەوپەڕی پێنج ساڵان بووە.شەش ساڵان بووم کە رۆژێک باوکم دەستی گرتم و لە کاتێکدا کەڵەبابێکی بن باڵ دابوو بۆ شوێنێکی بردم کە ناسنامە بە منداڵان دەدەن.کابرایەکی باریکەڵەی رووخۆش ناسنامەی دامێ و وەک هاووڵاتیەک وەیگرتم، بەلام کەڵەبابە دیارییەکەی بە خۆم بەخشییەوە. چەند رۆژ دوای ئەوە بوو کە ناردییانم بۆ قوتابخانە. سەرەتایی و ناوەندی و دوو ساڵ دوا ناوەندیشم لە بانە خوێند، پاشان چووم بۆ پەیمانگەی مامۆستایان (دانشسەرای موقەدەماتی) شاری وەرامینی نزیک تاران. پاش دوو ساڵ پەیمانگەشم لەو شارە تەواو کرد. لە هەموو ماوەی خوێندندا قوتابییەکی زیرەک و باش بووم، دایکم و باوکم، دوو مرۆڤی هەژار و زەحمەتکێش کە من بۆنە و بیانووی ژیانییان بووم، شانازییان پێوە دەکردم. پاش تەواو کردنی پەیمانگە لە ساڵی 1357 کە ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران بوو، وەک مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی لە گوندێکی شاری بانە دامەزرام. بەڵام پاش سێ ساڵ بۆ هەمیشە لەسەر پیشەکەم دەرکرام.
لە منداڵییەوە تەنیا دڵخۆشیم خوێندنەوە و نووسین بووە. سەرەتا بە شێعر دەستم پێکردووە. لە تەمەنی شانزە ساڵییەوە شیعرم بە زمانی کوردی نووسیوە. لە تەمەنی حەڤدە ساڵی لە پەیمانگە یەکەم چیرۆکی بڵیندم نووسیوە و بەو هۆیەوە لە لایەن بەرپرسانی پەیمانگەوە تەمی کراوم. لە پاش شۆڕشی ساڵی پەنجا و حەوت بە جیدی دەستم بە نووسین و بڵاو کردنەوە لە گۆڤارە کوردیەکانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات کردوە و یەکەم کۆمەڵە چیرۆکم، وەک یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی کوردی کە لە پاش شۆڕش لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاپ وبڵاو بووبیتەوە، لە ساڵی 1372 ی کۆچی هەتاوی چاپ و بڵاو کردۆتەوە. لەوەدوا ئیتر ئەدەب و بە تایبەت ئەدەبی داستانی بۆتە سەرەکیترین داڵغەی ژیانم. لە ماوەی ژیانی ئەدەبیمدا تا ئێستا سێ کۆمەڵە چیرۆک و سێ رۆمان و دەیان وتاری ئەدەبی و تیۆریکم بڵاو کردۆتەوه. هەروەها ئانتۆلۆژییەکی چیرۆکی هاوچەرخی فارسی و شەش رۆمانی باشترین رۆماننووسەکانی دنیام کردووە بە کوردی و لەسەریانم نوویسیوە. بە زمانی فارسیش جگە لە چەند وتار و گفتوگۆی ئەدەبی و چیرۆک کە لە گۆڤارە فارسییەکاندا بڵاوم کردوونەتەوە، لەسەر داوای دەزگای میراتی فەرهەنگی ئێران لە تاران کتیبێکم لەسەر ئەدەبی داستانی کۆنی کوردی بە ناوی (شیکاری بنەمایی بەیتی عاشقانەی کوردی (تحلیل ساختاریی مەنزومەهای کۆردی) نووسیوە. لە زۆربەی کۆڕ و کۆنگرە ئەدەبی و رۆشنبیریی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریم کردوە. لە زۆر کۆڕ و فستیڤاڵی ئەدەبی لە باشووری کوردستان (سلێمانیسلێمانی و هەولێرهەولێر)، باکووری کوردستان (ئامەدئامەد)، بەشداریم کردووە و وتارم خوێندۆتەوە. لە ساڵی 1984 لەسەر داوەتی زانکۆی ئۆپسالای وڵاتی سوید سەفەرێکی مانگ و نیوەم بۆ ئەو وڵاتە کردووە و لەو زانکۆیە و لە شاری ستۆکهۆلم لەسەر ئەدەبی کوردی وتارم پێشکەش کردووە. لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان زۆر کۆڕی تایبەتم بۆ گیراوە.
خەڵاتی ساڵانەی دەزگای ئاراسی هەولێرم لە ساڵی 2005 و، خەڵاتی زێڕینی هەردی بۆ داهێنانم لە ساڵی 2008 لە فستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرتووە.
ئەوەی کە تا ئێستا وەک کتێب لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوم کردوونەتەوە بریتین لە:
نووسین:
1- زریکە (کۆمەڵە چیرۆک) بڵاوکراوەی ناجی / بانە 1372
2 - تەنگانە (کۆمەڵە چیرۆک) لەسەر ئەرکی نووسەر/ تەورێز 1374
3 - گوڵی شۆڕان (رۆمان) بڵاوکراوەی محەمەدی / سەقزسەقز 1377
4 - ئەو باڵندە بریندارە کە منم (کۆمەڵە چیرۆک) دەزگای سەردەم / سلێمانی 2004
5 - باڵندەکانی دەم با (رۆمان) ئەنستیتۆی فەرهەنگی و نەشری ژیار/ تاران 1381
6 - گرەوی بەختی هەڵاڵە (رۆمان) بڵاوکراوەی رەنج / سلێمانی 2008
7 - کۆی بەرهەمەکان/2 بەرگ (رۆمان و چیرۆک) دەزگای ئاراس / هەولێر 2006
8 - تحلیل ساختاری منضومەهای عاشقانەی کوردی / (بە زمانی فارسی) / ئیجازەی چاپی پێنەدراوە
وەرگێڕان
1 – شازادە ئحتجاب (رۆمان) هووشەنگ گوڵشیری دەزگای سەردەم / سلێمانی 2001
2 - جەیمس جۆیس (خوێندنەوە) ج - م- ستوارت دەزگای سەردەم / سلێمانی 2003
3 – ماڵی رووناکان (کۆ چیرۆک) نووسەرانی ئێرانی دەزگای ئاراس / هەولێر 2004
4 – بارۆنی سەر دارەکان (رۆمان) ئیتالۆ کالڤینۆ دەزگای سەردەم / سلێمانی 2007
5 – قەسابخانەی ژمارە 5 (رۆمان) کوورت ڤۆنێ گات دەزگای سەردەم / سلێمانی 2008
6 –سووکی لەتاقەت بەدەری بوون (رۆمان) میلان کۆندێرا دەزگای سەردەم / سلێمانی 2009
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی عەتا نەهایی
📚 فایلی پەیوەندیدار: 2
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 19
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️ئەلبێر کامۆ
2.👁️ئەو باڵندە بریندارە کە منم
3.👁️بارۆنی سەر دارەکان
4.👁️باڵندەکانی دەم با
5.👁️پەیکەری فەرهاد - بەشی 1
6.👁️پەیکەری فەرهاد - بەشی 2
7.👁️تەنگانە
8.👁️دادگایی
9.👁️زریکە
10.👁️ژیانی راستەقینەی ئالیخاندرۆ مایتا
11.👁️سووکەڵەیی لەتاقەت بەدەری بوون
12.👁️سەرجەمی چیرۆکەکان؛ عەتا نەهایی
13.👁️سەرجەمی رۆمانەکان
14.👁️قەسابخانەی ژمارە پێنج
15.👁️گرەوی بەختی هەڵاڵە
16.👁️گوڵی شۆڕان
17.👁️ماڵی رووناکان
18.👁️نەمری
19.👁️کۆشک
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👫 جۆری کەس: 🔄 وەرگێڕ
👫 جۆری کەس: ✍ چیرۆکنووس
👫 جۆری کەس: ✍ رۆماننووس
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ بانە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 19 2009 4:33PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 21 2020 11:26AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 16,134 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.113 KB Jan 19 2009 4:33PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,718 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574