نەوشیروان مستەفا
کاک نەوشیروان یان (لە خۆشەویستیدا) کاکە نەوە! سەرکردە و ڕامیارکار و نووسەر و توێژەرێکی گەلی کوردە.
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی
سەرشەقامسەرشەقام (
بەرخانەقابەرخانەقا)ی شاری
سلێمانیسلێمانی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و رۆشنبیری ئەو شارە لە دایکبووە.
لە شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کارو چالاکی سیاسی کردووە، یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسیشی
یەکێتی قوتابیانی کوردستانیەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە.
قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە، پاشان لە ساڵی 1967 دا کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە و لە زانکۆی ڤیەننا درێژەی بە خوێندن دا بەڵام لەبەر خاتری گەلەکەی ساڵی 1975 کەناری ئارامی دانوب جێدەهێڵێت و دەستبەرداری دکتۆراکەی دەبێت و دەچێتە ژینگەی سەختی چیاکانی کوردستان و لەگەڵ هاوڕێکانی دا شۆڕش هەڵدەگیرسێنێتەوە و دەبێتە کەسی دووهەمی شۆڕش و کەسی دووهەمی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
لە دوای ئەنفالەکان و لە دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکشێنەوە ئەو وورەی خەڵکی بەرزکردەوە و پلانی پۆ ڕاپەڕین داڕشت کە پاشتر سەریگرت و هەموو هێزەکانی بەعس دەرکران و باشووری کوردستان لە هێزی چەپەڵی بەعس ڕزگاری بوو هەر لەبەر ئەوەش بە نەوشیروان مستەفا دەگوترێت (ئەندازیاری ڕاپەڕین).
لە دوای ڕاپەڕین هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی حوکمەتێکی دادپەروەرانە دروستببێت لە باشووری کوردستان بەڵام لەبەر ئەوەی سەرکەوتوو نابێت توڕە دەبێت لە هەندێک ڕامیارکاری بەرژەوەندیخواز و دەچێتە لەندەن و لەوێ خەریکی نووسینی چەند پەرتووکێک دەبێت.
لە کۆتایی نەوەتەکان دا لەسەر داوای گەلێک خەڵک و سەرکردە، دەگەڕێتەوە کوردستان و وەک سکرتێری یەکێتی بەردەوام دەبێت و هەوڵێکی زۆر بۆ چاکسازی دەدات لە نێو یەکێتی دا، بەڵام لەبەر ئەوەی سەرکەوتوو نابێت بە تەواوی وازی لە یەکێتی هێنا و
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و تا کۆتایی ژیانیشی بەردەوام بوو لە بەرانگاربوونەوەی گەندەڵی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵک.
چەندین پەرتووکی هەیە لەوانە (
کورد و عەجەمکورد و عەجەم،
حکومەتی کوردستانحکومەتی کوردستان،
لەکەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگلەکەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ،
کورد لە گەمەی سۆڤێتیداکورد لە گەمەی سۆڤێتیدا،
پەنجەکان یەکتری ئەشکێننپەنجەکان یەکتری ئەشکێنن، ژیانی بە تەمەنترین رۆژنامەی کوردی لە 1926-1983).
رۆژی
19-05-201719-05-2017 لە شای سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە مەرامسیمێکی بێ وێنە لە مێژووە گەلی کورد دا، لە نێو ئاپۆڕای خەڵک دا لە گردی زەرگەتە بە خاک دەسپێردرێت.