شێرزاد عوزێری
ساڵی 1950 لە گەڕەکی تۆبخانەی قەڵای هەولێر لەدایک بووەو دەرچوونی خانەی مامۆستایانی هەولێرە لەنێوان 1969 -1970دا. سێجار لەلایەن بەعسەوە دەستگیرکراوە. ئەندامی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەندامی دەستەی کارگێڕی تیپی هونەری هەولێر، ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەندیکای هونەرمەندانی عیراق/لقی هەولێر، دامەزرێنەر و سەرۆکی تیپی مۆسیقای کاروان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بزووتنەوەی تورکمانانی بێلایەن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی بێلایەنانی تورکمان، جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی تورکمانانی بێلایەن بووە و ئێستاش سەرۆکی پارتی رزگاری نەتەوەیی تورکمانە.