بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,919 | وێنە 58,930 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,240 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
👫 نەجمەدین فەرەج ئەحمەد - مەلا کرێکار | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نەجمەدین فەرەج ئەحمەد - مەلا کرێکار


فایلی پەیوەندیدار 📂
نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە مەلا کرێکار لە ساڵی 1956 لە شاری سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە. ماستەری لە زانستی فەرموودەوانیدا هەیە.
زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نۆرویژی دەزانێت.
زیاتر لە هەزار وانە و چل پەرتووکی هەیە و شاعیریشە و دیوانی شیعرەکانی 300 لاپەڕەیە.
لایەنەکانی دژ بە مەلا کرێکار بە تیرۆریست ناوی دەبەن. بەڵام خودی مەلا کرێکار و لایەنگرانی ئەمە ڕەد دەکەنەوە و لەسەر ئەم باوەڕەن کە مەلا کرێکار تیرۆریست نییە و هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە نییە و ئەڵێن دادگای نەرویژیش نەیتوانیوە تیرۆریست بوونی بسەلمێنێ.
شەش براو چوار خوشکی هەیە.
لە ساڵی 1962 دەستی بە خوێندن کردووە و قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1974بووە بە پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەردەوام بووە تا نسکۆی ساڵی 1975.
لە پاش نسکۆی ساڵی 1975 و لەناوچوونی شۆڕشی ئەیلول دەگەڕێتەوە سلێمانی و پاش ماوەیەک ڕودەکاتە شاری هەولێر و لە تەمەنی 19 ساڵیدا وەک فەرمانبەر لە ئەمانەتی گشتی کاروباری کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت و هاوکات درێژە بەخوێندنی شەوانە دەدات، قۆناغی دواناوەندی بە سەرکەوتووی و نمرەیەکی باش تەواو دەکات. لە ساڵی 1978 دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی و لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت لە بەشی ئاداب زمانی عەرەبی و بە پلەیەکی باش زانکۆ تەواو دەکات و پلەی دووەم بەدەست دێنێت لەسەر ئاستی کۆلێژ بەشی زمانی عەرەبی و شەشەم دەبێت لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کۆلێژ کە زانستەکانی زمان و کۆمەڵناسی لە خۆگرتووە.
لە ساڵی 2009و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بڵاوکراوە عەرەبییەکاندا هەڕەشەی کردووەو وتوویەتی ئەگەر وڵاتی نەرویج بمنێرێتەوە بۆ کوردستان، ئەوا لەسەر ئەوە وەزیری شارەوانی پێشوو، ئارنەسولبێرگ، دەکوژرێت.
ساڵی 2009 لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنێکی ئەمریکیدا بەناوی (داواکراوەکە)، بە ئوسامە بن لادنیدا هەڵداوەو دەستخۆشیشی لەو تیرۆریستانە کردووە کە لە عێراق خۆیان دەتەقێننەوە.
سێیەم سکاڵا لەسەر ئەوەیە کە لە ساڵەکانی 2008 و 2009 و2010، لەسەر پێگەی پاڵتاک لە ئەنتەرنێت هەڕەشەی کوشتنی لە سێ کوردی دانیشتووی وڵاتی نەرویج کردووە و هانی خەڵکی داوە هەر کاتێک توانیان دەستیان لێبوەشێن لەبەر ئەوەی ئەو سێکەسە سوکایەتیان بە ئیسلام و قورئان و مسوڵمانان کردبوو.
سەرەنجام بەسێ سکاڵاکەی لەسەر دادگا حوکمی دوو ساڵ و دە مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ مەلا کرێکار دەرکرد دواجار لە 25-01-2015 ئازاد کرا.
لە 26-03-2020 حوکمەتی نەرویژ مەلا کرێکاری ڕادەستی وڵاتی ئیتاڵیا کرد کە دادگای ئیتاڵیا بۆماوەی 12ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. [1]
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ویکیپێدیا

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 07-07-0956
🎓 ئاستی خوێندن: 🎓 زانکۆ (بەکالۆریۆس)
🏟 پارت / لایەن: ☪ ئەنسارولئیسلام
🎓 جۆری خوێندن: 🎌 زمانی بێگانە
👫 جۆری کەس: ☪ ئیسلامی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏡 شوێنی نیشتەنی: 🌎 هەندەران
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 22 2009 5:38PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Apr 5 2020 9:44AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 17,428 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.117 KB Sep 22 2009 5:38PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نەجمەدین فەرەج ئەحمەد - مەلا کرێکار

📚 فایلی پەیوەندیدار: 10
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️دادگای ئیتاڵیا سزای 12 ساڵ زیندانی بەسەر مەلا کرێکاردا سەپاند
2.👁️نامەیەکی مەلا کرێکار بۆ مەسعود بارزانی
3.👁️نەوەی نوێ: سەبارەت بە دۆسیەی مامۆستا کرێکار
4.👁️هەڵوێستی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئازاد کردنی مەلا کرێکار
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️بژاری دەروون
2.👁️بڵق و کەفی یەک دوو گومانی سەلەفی
3.👁️خۆناسین و ڕێناسین
4.👁️دار الاسلام و دار الکفر بە کوردی
5.👁️رابوونی ئیسلامی
6.👁️ژانی مان
7.👁️مەشخەڵی رێ
8.👁️مەلا کرێکار لە تەرازووی شەرعی پیرۆزدا
9.👁️یەکتا پەرستی دیوانی شیعری یاخی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️07-07-0956
📷 وێنە و پێناس
1.👁️گیرانی مەلا کرێکار
2.👁️ماڵپەڕی دووربینی نزیک لە کوردە سەلەفییەکان و مەلا کرێکار رایدەگەیەنێت کە 400 پێشمەرگە لە کەرکوک کوژراوە
3.👁️مەلا کرێکار
4.👁️مەلا کرێکار و ئەندامێکی دەزگای جاسووسی ئەمریکی CIA لە بنکەی ئەنچەرلیکی تورکی
📼 ڤیدیۆ
1.👁️مەلا کرێکار رایدەگەیەنێت کە ئاڵای کوردستان حەرامە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️خالید رەنجدەر
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,515 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574