🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە رێکەوتی 16/2/2021ی زایینی هاوڕێ عەبدوڵڵای فەللاحی ناسراو بە کاک عەبە (کاردۆخ)، یەکێک لە
📝 هاوڕێی تێکۆشەر کاک عەبەی فەلاحی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
👫 مەلا تەلحەت
ژیاننامەی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مەلا تەلحەت، خوا لیخۆشبوو مەلا جبار مەنتک نووسیویەتی لە رۆژنامەی پەیام ژمارە 40 رۆژی یەکشەم ریککەوتی 20-05-2007 بلاو کراوەتەوە.
ئەم زانا بەرزو خەباتگێرِە کە ناوی مەلا ت
👫 مەلا تەلحەت
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
یوسف ئەحمەد مەنتک
2012
📖 رۆژنامەی رۆژا وڵات
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
یوسف ئەحمەد مەنتک[1]
ئەلمانیا - 2021
📕 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری: بیبلیۆگرافیا و لێکۆڵینەوە - سلێمانی- کوردستان- 1991
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
بە تەنیا جێ مەهێڵن ئەم شەو زریان دەمچێنێ
تەم و مژ دام دەپۆشێ مانگە شەو دەم ڕفێنێ
کێ دەیزانی مەلی نە ئاوا دەتان تارێنن
باڵی هەزارتان دەبرن شارێکتان دەخنکێنن
کێ دەیزانی بەهاریش شەختەو زریان دەهێنێ
📜 بە تەنها جێم مەهێڵن
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتو
📖 کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
👫 کەسایەتییەکان
سیامەند رەحمانی
👫 کەسایەتییەکان
حەمادە وەلی کاکل
👫 کەسایەتییەکان
عیزەت غەفور عەلی بابان
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
🏰 پیرمام - سەڵاحەدین | پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

پیرمام - سەڵاحەدین
مەسیف، یا هاوینەهەواری سەڵاحەدین.. یا پیرمام یا سەربەن ئەم شارۆچکەیە بەم هەمو ناوانە ناو دەبردرێت، مەسیف لە روی جوگرافیەوە دەکەوێتە باکوری رۆژهەلاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە دوری نزیکەی 28 کم،کە دەکاتە خواروی ریزەچیای سەرکەشی سەفین لەسەر زنجیرە چیایەک لە رۆژهەلاتەوە بۆ رۆژئاوا ئەم شارۆچکەیە دروستکراوە، هەر چەندە مێژوی ئاوەدانکردنی ئەم شارۆچکەیە بۆ ئەوەندە دور ناگەرێتەوە بەلام لە ئاسەوارەکانەوە ئەوە دەسەلمێنرێ کە ئەم ناوچەیە لە دێرزەمانەوە هەردەم لەلایەن دەسەلاتی زال لەو ناوچەیە بایەخی پێدراوە، بۆنمونە وشەی پیر لە چەند مەزارگەیەک نراوە کە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئەم ناوچەیە لەلایەن ئێزدیەکانەوە رۆژانێک ناوچەیەکی پر بایەخ بوە چونکە وشەی پیر کە نازناوی چینێکی ئاینی ئێزدیەکانە وەکو (چینی شێخ و پیر ومرید) کە پیرمام یەکێکیانە و پیرمروان و پیر ئەبوبەکر یش نمونەی ترن ئەمانە هەمویان مەزارگەن لە مەسیف ودەوروبەری، دیارە دواتر کە دەسەلاتی ناوچەکە دەکەوێتە دەست ئاینخوازانی موسلمان ئەوەتا دەبینین چەندین مەزارگەی پیاوچاکانی ئەوانی لێیە وەکو شێرەسوار لە گوندی حوجران شێخ جافر لە زیارەت و سەیدی بێسەر لە قیرژەو خەلیل وجەلیل لە شیناوەو شێخ پیرمام لە مەسیف وپیرئەبوبەکر لە شێخ مەمودیان شێخ مراد و مەلا وەسمان لە ئاژگە و شێخ یونس و دادە رابعە لە گلیاوە و شێخ حسێن وسید ئەحمەد لە سێوەکە و حسن مقسود لە زرگوز، هەروەها بۆ سەردەمی دواتر کاتێک نەتەوەخوازەکان دەسەلاتی ناوچەکە دەگرنە دەست ئەوانیش لە گروپەکانی پێشویان کەمتر بایەخ بەم ناوچەیە نادەن ئەوەتا قەلای دێوین وقەلای دێرێ وقەلای بانەمان نیشانەی ئەوەن کە پادشای کۆرە لەرێگەی ئەم قەلایانەوە دەسەلات لەو ناوچەیە کۆنترۆل دەکا. بۆ سەردەمی دوای ئەوان بگەرێینەوە دەبینین لە سالەکانی سیەکانی سەدەی بیستەم کە بە مێژوی ئاوەدانکردنەوەی مەسیف دادەنرێ کاتێک رێگای هاملتۆن دروست دەکرێ کە هەولێر بە خالی سنوری حاجی ئۆمەران دەبەستێتەوە دیارە بەسەر ئەم چیایە تێپەردەبێ ئەوسا لە سەردانێکی پادشای ئەو سەردەمی عێراق کە پادشا فەیسەل دەبێ ناوبراو ئارەزوی گەشت وگوزار بوە کاتێک بەم شووێنەدا رەت دەکا دەبینێ ئاوو هەوای ئەم چیایە لە دەوروبەری جیایە هاوینی فێنک وزستانی پر لە بەفرە ئەوەی ئەو کات لە مەسیف بونی هەبو تەنها کوپەیەک ئاوبو کە خێرەومەندێک لە سەر قۆپی ئەو چیایەی بۆ خێری خۆی دانابو کە دەکاتە تەنیشت گۆرستانی شێخ پیرمام ی ئێستا دواترخیوەتێکیان بۆ چەند پۆلیسێکی دارستان هەلدا تا پاسەوانی لەم رێگایە و دارستانە چرەکەی بکەن،چونکە خەلکی کاروانچی کاتێک بۆ کاری کاروانی بەم شوێنەدا تێپەریان دەکرد مەترسی رێگریان هەبو بە تایبەت ئەوکەسانە کە لە خۆشناوەتیەوە ترێ وهەناریان بۆ ناوچەی گەردیایەتی ودەشتی هەولێر دەبرد لەوێش بە گەنم وجۆ ئالوگۆریان پێ دەکردن ئەو خیوەتەش لە شوێن بنکەی پۆلیسی ئێستا بو نزیک ترافیک لایتی ئێستا، دواتر بنکەی پۆلیس بە فەرمی لە قەلای بانەمان دانرا، ئەوکاتە لۆفەکانی مەسیف ولوتکەکەی وەکو دارستانێکی چر وابو بە دار بەرو داپۆشرابو هەربۆیەش کاتێک خەلکی گوندەکان بەتایبەتیش خەلکی گەلیاوە دەچونە مەسیف کە ئەوکات بە سەربەن دەناسرا دەیان وت دەچینە ناوداران ئەم ناوە دواترو تا سەردەمانێکی نزیکیش لەلایەن خەلکی ناوچەکە هەر بەکار دەهێنرا، بۆئەوەی لەم بازنەیە دەرنەچم حەزدەکەم بنچینەی ناوەکانی تریشتان بۆ شی بکەمەوە :
سەربەن کۆنترین ناوی مەسیفە لە بنەرەتدا بەمانای سەربانی دێت کەدەکاتە سەربانیی چیای پیرمام یترزاراوەی سەربانی قورسبوە وگۆران لە بەکارهێنانی دا رویداوە تا بوە بە سەربەن، لەلایەن خەلکانی رەسەنی مەسیف ئەم ناوە تام وچێژی تایبەتی خۆی هەیە.
پیرمام، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ناوی ئەو پیاو چاکەی کە ژیانی لە دۆلێک لە دۆلەکانی دەوروبەری مەسیف بەسەر بردوە کە ئێستا بە گەلی پیرمام دەناسرێ و دوای مردنیشی لە مەسیف دەنێژرێ وئەم چیایەش بەناوی ئەو دەکرێ و دەناسرێ.
سەڵاحەدین، ئەم ناوە لە سەرەتاوەبە فەرمی بەسەریدا دەسەپێندراوە، دەکرێ بلێین پادشای عێراق خۆی ئەم ناوەی هەلبژاردوە هەندێک ئەوناوە بۆ سەڵاحەدینی ئەیوبی دەگەرێننەوە بەلام من بەراستی نازانم.
دیارە دەمێنێتەوە بلێین مەسیف لەچیەوە هاتوە ؟ دوای ئەوەی سەربەن بە فەرمی بە سەڵاحەدین دەناسرێ و وەکو شارێکی گەشت و گوزاری دێتە ناسین دەبێتە هاوینەهەواری سەڵاحەدین بە عەرەبیەکەش دەکاتە مصیف صلاح الدین، بەهۆی زال بونی دەسەلاتی عەرەبی دیارە وشەی مەسیف کە کورت کراوەی مصیف صلاح الدینە دەبێتە پلەیەکی ناوەکانی.
بەهەرحال ئەوەبو ئیتر پادشا بریار دەدا لەم شوێنە کۆشکێکی بۆ دروست بکەن کە تا دوای مردنیشی لە ناو خەلکی رەسەنی شارەکە هەر بە قەسری مەلیک دەناسرا دواتر بو بە ئوتێلی سەڵاحەدین و ئێستاش کراوەتە بارەگای پارتێکی کوردستانی، دوای ئەوەی کۆشک بۆ پادشا دروست دەکەن بۆ تەها پادشا ش کە سەرۆکی وەزیران بو خانوێک لە سەروتر دروست دەکرێ کە لە سالانی شەستەکان ئاغایەکی ناوچەکە بەناوی کریم ئاغا دەستی بەسەردا گرت ئێستاش نەوەکانی تیا نیشتەجێن،بەلام ئاسەواری نەماوە، دوائەمە خانوێک بۆ عبدالالە یش دروست دەکەن کە (وصی) بو بە قەسری وەسی دەناسرا ئەمە ئیتر وای کرد بریاری ئەوە بدرێت بکرێتە ناوچەیەکی گەشت و گوزاری. دواتر چەند خانوێک بۆ کرێکارو فەرمانبەران دروست دەکرێ بەدوای ئەمە سینەمایەک وخانو بۆ گەشتوگوزارو ئوتێلێک بەناوی ئوتێل پیرمام و دوکانێک کە بەناوی دوکانی حاجی پیرە دەناسرا ومزگەوتێک لەلایەن خانەوادەی عەتار باشی لە 958 دروست دەکرێ و گازینۆیەک بە ناوی گازینۆی پیرمام و چێشتخانەیەک بەناوی چێشتخانەی شعبی و چایەخانەیەکیش بە چایەخانەی عمر چایچی دەناسرا دوای ئەمە ئوتێلێک بەناوی ئوتێل پیرمام ئیتر هێدی هێدی دەزگاو رابواردگەی وەکو مەلەوانگە و مەیدانی تێنس وشتی لەم بابەتە دروست کراو ئیتر دوای پەنجاکان خەلکی بۆ کاسبی وکرێکاری بە لێشاو رویان تێکرد بەتایبەت خەلکانی گوندی گەلیاوەو کۆرێ وئاژگەو زرگوز ودەوروبەری هەروەها چەند خێزانێکی عەرەب لە رێگەی فەرمانگەی گەشتو گوزار وەکو فەرمانبەر کرێکار لەوێ نیشتەجێ بون، چونکە ئەوکات گەشتو گوزار سەربە دامەزراوی هێلی ئاسنین بو لە وەزارەتی هاتوچۆ.
زۆربەی ئەو خەلکانەی نیشتەجێی گوندەکان بون دوای تەواو بونی کارەکانیان هەر بە پیادەو کەروباربۆ مالەکانیان دەگەرانەوە تەنها هەندێک نەبن ئەوانەی کە لە دور هاتبون هاوینان کەپریان لە گەلای بەرو وگیا دروست دەکرد تیا دەمانەوەو زستانانیش مەتبەخی خانوەکانی گەشتوگوزاریان پێدەدان هەم چاوێکیان لە خانوەکە دەبو هەم بۆخۆشیان زستانان لەسەرماکە ستر دەبون، دوای نەمانی پادشاو دەسەلاتی کۆماری رژێمەکانی یەک لە دوای یەک بۆچەند مەرامێک ئەم ناوچەیان بەکار هێناوەو گرنگیان پێیداوە لەوانە لەروی ستراتیژیی سەربازی کە لوتکەی سەرێ رەش یان بۆ کۆنترۆل کردنی دەوروبەری بەکار دەهێنا هەروەها بەهۆی جیاوازی کەش و هەوای وەکو ناوچەیەکی گەشت و گوزار خستە گەر کە چەندین پرۆژەی گوزاریان لێ بە ئەنجام گەیاند لەوانە کردنەوەی چەندین میوانخانەی گوزاری وخانوی گوزاری بۆ کرێ ومەلەوانگەو گازینۆ هەم لە مەسیف هەم لە سەرێ رەش وێرای کارە خزمەتگوزاریەکانیان هەولی زۆریاندا سیمای شارەکەمان بگۆرن لە رێگەی گۆرین و سەپاندنی ناوەکان لەوانە سەربەن یان لێ کردین بە صلاح الدین سەرێ رەش یان لێکردبوینە (القمە الجنوبیە) بەلام بەتەقەلای دلسۆزانی خەلکی ناوچەکە هەولەکانیان نەزۆک بون. ئیتر دوای راپەرینیش ئەم شارە قارەمانە باوەشی بۆ خەلکانی ئاوارەی ئێران کردەوەو بە سەدان خانەوادەی کوردی لێقەوماو رویان تێکرد و تیای حەوانەوە.
دەسەلاتی مەسیف بەر لە راپەرین ئەم ناوچانەی دەگرتە خۆ
لە باکورەوە لە بناری چیای سەفینەوە لە گوندی خۆران بەرەو خوار بۆ گوندی قەلاسنج و حوجران وگردەچال تا رۆژئاوا بۆ شێخ مەمودیان و وسومەلیان لە خواروشیەوە روباری بەستۆرە سنوریەتی تا دەگاتە رۆژهەلات کە دەربەندی گۆمەسپان وگراون، تا بەر لەراپەرین کۆی گوندەکانی سەربە مەسیف 76 گوند بون کە بریتی بون لە
و گوندانەی لە خوارەوە لە تەک نەخشەی سەربەن نوسراون:-
1- شێخان 2- بەربیان 3- هەرشەم 4- دێرەسەروکانی 5- ئەلماوان 6- زرگوز 7- درەش 8- پەرپیتان 9- کەپران 10- میرانخور 11- ئاژگە 12- قەپەکیان 13- قەرەقاجین 14- زەرواو 15- رەشوان نورو 16- گردی ماوان 17- مام خالان 18- رەشوان یوسف 19- خالوان 20- گردمامک 21- کەورسۆر 22- گۆپال 23- وسوملیان 24- گەرودەلالان 25- مەنداوە 26- چەمەبەگەز 27- چرە 28- سەرسول 29- هەبابان 30- کودەریان 31- جەرگەزەوی 32- شیوەپەلک 33 - باوەخەلان 34- کاوانیان 35- تلبەزەرد 36- پانکان 37- دێوین 38- سولێ 39- شێخ مەمودیان 40- زێبارۆک 41- زیارەت کۆرێ 42- کۆرێ 43- گردەچال 44- حوجران 45- تەوسکە 46- قەلاسنج سەرو 47- گۆرەشێر سەرو 48- سەنتەری مەسیف 49- بیرێژ 50- سێوەکە 51- دۆنگزاوە 52- گراوی سەرو 53- گراوی رۆژئاوا 54- هەنارە 55- بناو 56- گۆمەسپان 57- دەربەند گۆمەسپان 58- سارتکە 59- قیرژەی رۆژهەلات 60- قیرژەی رۆژئاوا 61- گراو رۆژهەلات 62- قیرژەی خوارو 63- گۆرەشێری خوارو 64- قەلاسنجی رۆژئاوا 65- قەلاسنجی رۆژهەلات 66- قەلاسنج خوارو ناوەراست 67- خۆران رۆژئاوا 68- خۆران رۆژهەلات 69- حاجی ئەحمەد 70- سۆرەبان 71-..72- گەریاوە 73- حاجی ئۆمەر 74-... 75- بانەمان 76- توە.
ئەوخانەوادەو کەسایەتیانەی وێرای خەلکی گوندەکانی دەوروبەر بەشداریان لە ئاوەدانکردنەوەی سەربەن کردوە جگە لە خەلکی گوندەکان کە خێزانیان لەوێ نیشتەجێ نەدەکرد چونکە رۆژانە یا وەرزانە هاتوچۆیان دەکرد بەتایبەتیش خەلکانی گوندی گەلیاوەو ماوەلۆ کە زەویەکانی ئەو ناوچەیە (مەسیف) یا پاوان یا رەزی ئەوان بون بۆخزمەت کردنی رەزەکان ولەوەراندنی مەرو مالاتەکانیان هامشۆیان دەکرد وەکو نیشتەجێبون سەرەتا ئەم خێزانانە لەم شارە جێگیر بون و بە پێی زنجیربەندیەکە کە لە خوارەوە ئاماژەمان پێیداوە :یەکەم خێزان فەتاح مجید حمدامین اغا دەبێ دوەمیان : خدرحمد شێخ وەسانی باوکی عەبدولخالق سێیەمیان : مەحمود خۆرانی و چوارەمیان : عمر میکائیل عمر ناسراو بە عمێ هەرکی و پێنجەمیان : ملا عمر سەعید و دواتر مستەفا قەساب و خلیفە حمد و دواتر عوسمان وەستا حسن ناسراو بە عوسمان چاوشین ئیتر لە دوای سالەکانی پەنجاوە خەلک بە مەبەستی کارکردن بە لێشاو روی تێدەکەن ئەمە سەرباری ئەوەی خەلکانی گوندەکانی دەوروبەر بەتایبەتیش گەلیاوە هەروەکو پێشتر ئاماژەمان پێداوە بۆکارکردن وبەخێو کردنی مەرومالات ورەزو باخاتەکانیان هاتو چۆیان دەکرد کە تا ئەم دواییەش ئاسەواری رەزەکانیان مابو.
شیاوی باسە بلێین یەکەم موختاری مەسیف (حسێن کریم سلیم) دەبێ یەکەم قوتابخانەش لە سالی خوێندنی 1956- 1957 دەبێ کە خوێندن لە خانوێکی گوزاری بەرێوە دەبرێ کە پێی دەوترا خانوی ژمارە 4 دواتر ئەم خانوە لە حەفتاکان کرایە بانکی رافدین ئەپارتمانی خوێندنگا بە فەرمی خوێندنگای سەریرەش بو دواتر خوێندنگای سەڵاحەدین ئەمان لە سالەکانی سەرەتای شەستەکان دروست کران، یەکەم سالی خوێندنی ناوەندی سالی خوێندنی 1967 -1968 بو یەکەم سالی خوێندنی دواناوەندیش سالی 1971 – 1972 بو.
وزەی کارەبا لە مەسیف لە شەستەکان بۆی هات پێشتریش دوو مولدەی وەبەرهێنانی کارەبا هەبون کە لە پەنجاکانەوە داندرابون.


🗄 سەرچاوەکان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-02-2010
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 🏰 شوێنەکان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💎 جۆری شوێن / شوێنەوار: ▪️ شارەدێ
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
98%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 8 2010 9:41AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 1 2014 3:53PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 9,632 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.110 KB Feb 8 2010 9:41AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 گەڕان بە دوای باپیرەمدا
  📖 گۆڤاری ئەدەبی کرێکاری:...
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 01-03-2021
  🗓️ 28-02-2021
  🗓️ 27-02-2021
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سیامەند رەحمانی
سیامەند رەحمان ساڵی 1988 لە شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی 2008 بووەتە ئەندامی هەڵبژاردەی بەرزکردنەوەی قورسایی ئێران و لە ساڵی 2012 دا لە ئۆڵۆمپیکی کەمئەندامانی لەندەن بە بەرزکردنەوەی 280 کیلۆگرام لە کێشی 100+15 نازناوی بەهێزترین کەمئەندامی بەدەستهێنا.
ئەو وەرزشکارە کەم ئەندامە کوردە، خەڵکی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە و هاوکات لەگەڵ بەردنەوەی میداڵی زێڕ، رێکۆردی پێشووتری پارائۆلەمپیک، لە بەرزکردنەوەی قورسایی کە هەر هی خۆی بوو، شکاند.
رۆژی 14-09-2016 لە پارائۆلەمپیکی ریۆ مەدالیا
سیامەند رەحمانی
حەمادە وەلی کاکل
رۆژی 01-03-2018 لە تەکیەی جەباری بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گیانی لەدەستدا.
حەمادە وەلی کاکل
عیزەت غەفور عەلی بابان
ترامپێت ژەنی ئۆرکێسترای نیشتمانی ئێراقی بوو، رۆژی 01-03-2018 کۆچی دوایی کرد.
عیزەت غەفور عەلی بابان
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی
ساڵی 1953 لە شاری سەقز لەدایکبووە.
لە زانکۆی تاران ئەندازیاریی خوێندووە. زیندانی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و رۆشنبیریی دیار بووە لە سەقز و لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان. ژمارەیەکی زۆر نووسین و وەرگێڕانی هەیە. هەندێکیانی بەناوی کاردۆخ-ەوە بڵاوکردووەتەوە.
رۆژی 16-02-2021 بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەریتانیا کۆچی دوایی کردووە.
عەبدوڵڵا فەلاحی - عەبەی فەلاحی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.03
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,593 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574