نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد، مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی ڕۆژبەیانی.
لە گوندێکی ناوچەی قەرە حەسەن لە لیوای
کەرکووککەرکووک لە ساڵی 1913 لەداییک بووە، لە تەمەنی 4 ساڵان بووە دەستی کردووە بە قورئان خوێندن لەلای دایکی زەهرا کچی حسێن محەمەد سەلمان ڕۆژبەیانی و داویی لەسەر دەستی مەلا عەبدوڵڵا کوری مەلا ڕەحیم جروستانی قورئانی خەتم کردووە لە ساڵی 1919 کە تەمەنی 6 ساڵان بووە دواتر دەچێتە گوندی (باداوە) لەلای مەلا سەید عەبدولوەهاب فێری نووسین دەبێت و دوای هاتنەوەی
مەلیک مەحمودمەلیک مەحمود و بوونی بە مەلیکی کوردستان لە ساڵی 1922 باوکی (مەلا ئەحمەد) دەبێتە مامۆستا لە مزگەوتی گەورەی
سلێمانیسلێمانی و مەلا محەمەد جەمیل لەوێ لەسەر دەستی باوکی گوڵستان و بوستان و دەخوێنێت و لە ساڵی 1924 دوای داگیرکاری ئینگلیز دەگەرێتەوە گوندی باداوە و لە ساڵی 1925 باوکی دەبێتە ئیمام و خەتیبی مزگەوتی فرهاد (منارة نقشین) لە کەرکووک و لەوێش مقدمات دەخوێنێت بەڵام بە کتابێکی فەڕمیلەلایەن متەسەریفی لیوا دوردەخرێتەوە بەهۆی ئەوەی دەڵێن تۆ جەماعەتی شێخ مەحمودی نەمری و دەگەرێتەوە باداوە لەوێ قوتابخانەیەکی حکومی دەکاتەوە و مەلا محەمەد جەمیل لە پۆلی 3 وەردەگیرێت و پۆلی چوار و پێنج لەوێ تەواو دەکات و لە ساڵی 1928 دەگەرێنەوە فرقان زیدی بابە گەورەیان کە موڵک و سامانیان لەوێ بوو و مەلا محەمەد جەمیل لەوێ دەست دەکاتەوە بە خوێندن لەسەر دەستی باوکی لەگەڵ قوتابییەکان بەڵام بەهۆی کێشەی زەوی کە مەلا ئەحمەد خانەقا بەشی خۆی لە زەویەکە فرۆشتە شێخ تالیب تاڵەبانی و لەگەڵ مەلا ئەحمەد ڕۆژبەیانی ڕێک نەکەوتن و قوتابخانەکەیان داخست و دوای ئەوە گەراوە کەرکووک مەلا محەمەد جەمیلی ناردە لای ملا سید یوسف ڕوزبیانی کە خزمی بوو پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حەسەن مکی بوو لە قەلای کەرکووک دوای ئەوە نەقڵی پردێ بوو و مەلا جەمیلی لەگەڵ خۆی بردە پردێ تا لای ئەو بمێنێتەوە و خوێندنی تەواو بکات تا ساڵی 1933 و دوای ئەوە دێتە
هەولێرهەولێر و لەسەر دەستی زانا الجلیل الملا عبد اللە البیتواتی دەخوێنێت و دوای ئەوە دەچێتە عەوێنە بۆ خوێندن لای مەلا عوسمان بەڵام چەند ڕۆژێکی کەمی پێچوو بەهۆی کوشتنی باوکییەوە عەوێنەشی بە جێ هێشت و چووە
کفریکفری بۆ خوێندن لەسەر دەستی زانا الجلیل المفتی محەمەد سەعید افندی و لە ساڵی 1942لە کەرکووک دەستگیر دەکرێت دەگوازرێتەوە بۆ نوگرە سەلمان و دوایی بۆ عمارە و دوو ساڵ لە زیندان دەمێنێتەوە و دوو پەڕتووک وەردەگێرێتە سەر زمانی عەرەبی کە ئەوانیش (مێژووی سلێمانی و شەرەفنامە) بوون دوای دوو ساڵ ئازاد دەکرێت دەچێتە گووندی مەتارە لای مالی برای مەلا محەمەد امین و چەند سالێکی لوێ بردەسەر بە خوێندنەوەی پەڕتووک و فێرکردنی مندالان و یارمەتیی دانی خەلک لە کاری جووتیاری بە بێ بەرانبەر دوای ماوەیەک چووە بیانلو و وەکوو مامۆستایەک منداڵانی گووندی فێرە خوێندن و نووسین دەکرد بە بێ بەرانبەر و لە ساڵی 1947 کە لەو ساڵی کشتو کالی ناوچەکە هەمووی کللۆ لێدا ناجار بوو کە وەکی چاودێری کشتوکالی کار بکات دوای ئەوە گەراوە کەرکووک و نووسینەکانی لە ڕۆژنامەی دەنگی ئازادەکان بلاو دەکردەوە.
ئەم نووسەرەی کورد کە ساڵانێکی دورودرێژ بەدەربەدەری و دوورخستنەوەو نانبڕین بەسەر برد، لە بوارەکانی ئەدەب و کلتوورو مێژووی کورد و گەلانی ناوچەکەدا گەلێ بەرهەمی گرنگ و لێکۆڵینەوەی زانستی بڵاوکردۆتەوە و شارەزاییەکی تەواوی لە زمانەکانی کوردی، فارسی، عەرەبی و تورکی دا هەبووەو زیاتر لە (20) پەڕتووک و نامیلکەی پێشکەشی پەڕتووکخانەی کوردی کردووە.
چەند بەرهەمێکی بلاو کردەوە لەوانە:
:مێژووی سلێمانی هی محەمەد ئەمین زەکی بەگ لە ساڵی 1951، شەڕەفنامە (کە مێژووی دەوڵەت و ئیماڕاتەکانی کوردە) دانەرەکەی شەرەفخانی بەدلیسییە لە ساڵی 1953، یاداشتەکانی ڕەفیق حیلمی لە ساڵی 1957، نامە پیرۆزەکان هی سلێمان فایەق لە ساڵی 1963.
ڕۆژی 27 مانگی ئاداری ساڵی 2001 ونووسەرو مێژوونووسی کورد (مەلا محەمەد جەمیل بەندی کوڕی مەلا ئەحمەدی فورقانی ڕۆژبەیانی) لە شاری بەغدا تێرۆرکرا.
مزگەوتی مەحمود پاشای جاف (حەمە پاشا)
شیعەکان لە 1 مانگی کانونی یەکەم ساڵی 2014 ئەو مزگەوتەیان تەقاندەوە کە “مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی” بڕوانامەی تێدا بەدەستهێنابوو
لە 23ی مانگی تشرینی یەکەم ساڵی 2014 چەکدارانی میلیشیا شیعەکان
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی، شارەدێی سەعدیەیان لەچەکدارانی
داعشداعش سەندەوە، دوای دەستبەسەراگرتنی شارەدێکە یەکێک لەکارەکانی ئەو چەکدارانە ڕوخان و تەقاندنەوەی مزگەوتی سوننەکان بوو.
محەمەد بەگ نەوەی مەحمود پاشای جاف وتی (شەش مزگەوت لەلایەن شیعەکانەوە تەقێنراونەتەوە، کە یەکێکیان مزگەوتی حەمە پاشایە، لەماوەی 100 ساڵی ڕابردودا وانەی زانستی و ئەدەبی تێدا خوێنراوە و چەندین زانای گەورە تێیدا بڕوانامەی بەدەستهێناوە. مزگەوتی مەحمود (حەمە) پاشای جاف پاشای جاف، لە ساڵی 1893 لەلایەن حەمە شای سەرۆک هۆزی جافەوە درووستکراوە، لە و مزگەوتەدا وانە دینیەکان خوێنراون و چەندین زانا و مێژونووسی وەکوو مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی بڕوانامەیان لێ بەدەستهێناوە) .
ناوچەی
جەلەولاجەلەولا و سەعدیە لە ساڵی 1861 بەدواوە هۆزی جافی تێدا ژیاوە، ئەوکات مەحمود پاشا سنووری زنجیرە چیاکانی حەمرینی بە 10 هەزار لیرە لەحکومەتی ئەوکاتی ئێراق کڕیوە.
شارەدێی سەعدیە، ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی 48 هەزار کەسە و 30 گۆند لەخۆدەگرێت کە تەنیا سێ گۆندی کوردە لە ساڵی 2003دا نزیکەی لەسەدا 40ی کورد بوە و کە زۆرینەیان شیعەمەزهەبن وعەرەب لەسەدا 55 و تورکمانیش لەسەدا 5 بوە.[1]
.....
مامۆستا جەمیل ڕۆژ بەیانی خزمەتێکی زۆری لەبوارەکانی نووسین و وەرگێڕاندا پێشکەش کردووە و بەحوکمی شارەزایی زۆری لەزمانەکانی فارسی و تورکی و عەرەبی چەندین پەڕتووکی ناوازەی وەرگێڕاوە لەوانە (شەرەفنامەی شەرەفخان، مێژووی سلێمانی ئەمین زەکی بەگ، یاداشتەکانی ڕەفیق حیلمی) و چەندانی دیکە.
هێندە نووسینەکانی زانستی و کاریگەر بوون، ڕژێمی بەعس بەهەڕەشەی بۆ سەر خۆی دەزانی، هەربۆیەش لەشەوی 26/27ی ئاداری ساڵی 2001 لەماڵەکەی خۆی لە شاری بەغدا لە تەمەنی 88 ساڵیداشەهیدیان کرد.دروود بۆ ڕۆحی پاکی مامۆستا ڕۆژبەیانی زانا و ڕووناکبیر و کوردپەروەر.[2]
27-03-201727-03-2017