ئەمنە سوورەکە، لە ساڵی 1979 لە سەر داوای حکومەتی ئەوسای ئێراقی بۆ کۆلیژی کشتوکاڵ درووستکراوە و دواتر بووەتە ئیدارە محەلی #سلێمانی#، پاشان کرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و کەسانی ئازادیخواز. لە بەرئەوەی ڕەنگی باڵەخانەکە سوورە بۆیە پێی وتراوە (ئەمنە سوورەکە).
لە ڕاپەرینی ساڵی 1991 لە ڕۆژی #08-03-1991#دا ئازاد کراو لە 1995 کراوەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە و چەندان بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە گشتیان گوزارشت لە تاوانەکانی ڕژێمی ڕوخاوی سەدام لە دژی کورد دەکەن. ڕۆژانە هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی دەکەن و بە چاوی خۆیان زوڵم و ستمەکانی ڕژێمی ڕوخاوی بەعس دەبینن کە بەرانبەر هاووڵاتییانی کوردستان کرابوو.
لە کاتژمیر 8ی بەیانی تاکوو 4ی ئیوارە پیشوازی لە گەشتیاران دەکات. [1]